عن عبد الله بن عباس رضي الله عنهما قال: قدم رسول الله صلى الله عليه وسلم المدينة، وهم يُسلفون في الثمار: السنة والسنتين والثلاث، فقال: «من أسلَفَ في شيء فليُسلف في كيل معلوم، ووزن معلوم، إلى أجل معلوم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە، ئەوان لە بەرووبوومەکاندا سەلەمیان (سەلەفیان)* دەکرد: بۆ ساڵێک ودوو ساڵ وسێ ساڵ، ئەویش -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک ویستی سەلەف (سەلەم) بکات لە شتێکدا؛ ئەوا با سەلەف (سەلەم) بکات لە پێوانەیەکی دیاریکراو، وکێشێکی دیاریکراو، وبۆ کاتێکی دیاریکراو». *(سەلەم یان سەلەف: جۆرە مامەڵەیەکی بازرگانییە کڕیار وەکو پێشەکیەک نرخەکە دەدات، وبەرهەمەکەى پێدەدرێت پاش ماوەیەکی تر)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هەروەکو زانراوە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە کاتی کۆچکردنیدا لە مەککەوە بەرەو مەدینە هات، چونکە خەڵکی مەدینە خەریکی کاری شتوکاڵی وڕواندنی بەرووبوومەکان بوون؛ بۆیە سەلەمیان (سەلەفیان)* دەکرد، مامەڵەى سەلەم یان (سەلەف) بریتیە لەوەى لە پێشدا نرخەکە بدرێت وپاش ماوەیەکی تر بەرووبومەکە وەربگرێت، ماوەکە ساڵێک یان دوو ساڵ زیاتر یان کەمتر بێت، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ئەم جۆرە مامەڵەیە چونکە فرۆشتنی شتومەکێک نییە کە فرۆشیار خاوەندارێتی نەکات کە سەربکێشێت بۆ زیان وفرۆشتنی نەزانراو -نەناسراو-، لەم جۆرە فرۆشتنەدا بەرووبومەکە وخاوەندارێتی وکێش وماوە تێیدا جێگیر کراوە، لەگەڵ ئەمەشدا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەندێک حوکمی بۆیان ڕوونکردەوە لەم مامەڵەیەدا کە لە ناکۆکی وبەگژیەکداچوون دووریان دەکاتەوە کە لەوەیە بەهۆی درێژی ماوەکە ڕووبدەن، فەرمووی: هەرکەسێک ویستی سەلەف (سەلەم) بکات لە شتێکدا؛ ئەوا با سەلەف (سەلەم) بکات لە پێوانە وکێشێکی دیاریکراوی بۆ دابنێت، ولە کاتێکی دیاریکراو بیگەنێت بە کڕیارەکە، ئەگەر کێش (بڕ) وماوەکە زانراو بوو ئەوا ناکۆکی دەبڕێتەوە، هەموو لایەنەکان مافی خۆیان وەردەگرن بە ئەوپەڕی سەلامەتیەوە. *(سەلەم یان سەلەف: جۆرە مامەڵەیەکی بازرگانییە کڕیار وەکو پێشەکیەک نرخەکە دەدات، وبەرهەمەکەى پێدەدرێت پاش ماوەیەکی تر)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر