عن ابن مسعود رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «مَنْ قَرَأ حَرْفاً مِنْ كِتاب الله فَلَهُ حَسَنَة، والحَسَنَة بِعَشْرِ أمْثَالِها، لا أقول: ألم حَرفٌ، ولكِنْ: ألِفٌ حَرْفٌ، ولاَمٌ حَرْفٌ، ومِيمٌ حَرْفٌ».
[صحيح] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە، ناڵێم (ألم) پیتێکە، بەڵکو: ئەلیف (أ) پیتێکە، و لام (ل) پیتێکە، و میم (م) پیتێکە. [[-واتا بە خوێندنی (ألم) سی چاکەی بۆ دەنووسرێت]] ».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە
ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- لەم فەرموودەدا ئەوە دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کردووە کە ئەگەر هەر مسوڵمانێک پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێتەوە ئەوا پاداشتی خوێندنەوەى یەک پیت دە چاکەیە، ودەفەرموێت: (ناڵێم (ألم) پیتێکە) واتە مەبەست ئەوە نییە کە وتنی (ألم) بە یەک پیت دەژمێردرێت، بەڵکو ئەلیف (أ) پیتێکە و لام (ل) پیتێکە ومیم (م) پیتێکە، بۆیە ئەو کەسەی ((ألم)) بخوێنێتەوە ئەوا سی چاکەی بۆ دەنووسرێت، ئەمەش نیعمەتێکی مەزنە وپاداشتێکی گەورەیە، بۆیە پێویستە مرۆڤ زۆر قورئان بخوێنێت.