عن أبي سعيد الخدري وأبي هريرة رضي الله عنهما أَنهُما شَهِدَا عَلَى رسول اللَّه -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- أَنه قالَ: «من قال: لا إله إلا الله والله أكبر، صَدَّقه ربه، فقال: لا إله إلا أنا وأنا أكبر. وإذا قال: لا إله إلا الله وحده لا شريك له، قال: يقول: لا إله إلا أنا وَحدِي لا شريك لي. وإذا قال: لا إله إلا الله له الملك وله الحمد، قال: لا إله إلا أنا لي الملك ولي الحمد. وإذا قال: لا إله إلا الله ولا حول ولا قوة إلا بالله، قال: لا إله إلا أنا ولا حول ولا قوة إلا بي» وكان يقول: «من قالها في مرضه ثم مات لم تَطْعَمْهُ النار».
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه. ملحوظة: ذكر النووي الحديث بتغيير يسير في لفظه عما في كتب التخريج المسندة، كما أن للحديث عدة ألفاظ]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعید وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- بیستوویانە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڵێت: (لا إله إلا الله والله أكبر)*. پەروەردگاری قسەکانى بەڕاست دادەنێت (دووپاتیدەکاتەوە) ودەفەرموێت:(لا إله إلا أنا وأنا أكبر)**، وئەگەر (بەندەکە) بڵێت: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له)(پەروەردگار) دەفەرموێت: (لا إله إلا أنا وَحدِي لا شريك لي)^^. وئەگەر (بەندەکە) بڵێت: (لا إله إلا الله له الملك وله الحمد)(پەروەردگار) دەفەرموێت: (لا إله إلا أنا لي الملك ولي الحمد)~~. وئەگەر (بەندەکە) بڵێت: (لا إله إلا الله ولا حول ولا قوة إلا بالله)(پەروەردگار) دەفەرموێت: (لا إله إلا أنا ولا حول ولا قوة إلا بي)""»، و-صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «هەکەسێک لە کاتی نەخۆشبوونیدا بیڵێت وپاشان بمرێت؛ ئەوا دۆزەخ نایخوات (نایسووتێنێت)». *(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وخودا لە هەموو شتێک گەورە ترە)، **(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من، ومن لە هەموو شتێک گەورەترم)، ^(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله؛ خودا تاکە وتەنهایە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە)، ^^(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من، خودا تاکە وتەنهام وهیچ شەریک وهاوبەشێکم نییە)، ~(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله؛ هەموو موڵک وخاوەندارێتی وحەمد وسوپاسێک هەر تەنها بۆ ئەوە)، ~~(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من؛ هەموو موڵک وخاوەندارێتی وحەمد وسوپاسێک هەر تەنها بۆ منە)، "(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله؛ وهیچ هێز وتوانایەکمان نییە مەگەر پاش یارمەتی خودا نەبێت)، ""(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من؛ وهیچ هێز وتوانایەکمان نییە مەگەر پاش یارمەتی من نەبێت)
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: ئەگەر بەندە زیکر ویادی خودا بکات ئەوا پەروەردگاری قسەکانى بەڕاست دادەنێت (دووپاتیدەکاتەوە)، ئەگەر بەندە بڵێت: (لا إله إلا الله والله أكبر) ئەوا خواى گەورە دەفەرموێت:(لا إله إلا أنا وأنا أكبر)**، وئەگەر بەندە بڵێت: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له) پەروەردگار دەفەرموێت: (لا إله إلا أنا وَحدِي لا شريك لي)^^. بەو شێوەیە بۆ هەموو زیکرەکانى تر، خواى گەورە قسە وزیکرەکانى بەڕاست دادەنێت، ئەگەر کەسێک لە کاتی نەخۆشبوونیدا ئەم زیکرانە بڵێت وپاشان بمرێت؛ ئەوا دۆزەخ نایخوات (نایسووتێنێت)، واتا ووتنی ئەم زیکرانە هۆکارە هۆکاری حەرامبوونی لاشەی مرۆڤە لەسەر ئاگری دۆزەخ، بۆیە پێویستە مرۆڤ ئەم زیکرانە لەبەر بکات وبەردەوام بیانخوێنێت بە تایبەتی لە کاتی نەخۆشیدا، بۆئەوەى کۆتا ساتەکانى ژیانی لەسەر خێر بێت بە ویستی خواى گەورە -إن شاء الله-. *(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وخودا لە هەموو شتێک گەورە ترە)، **(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من، ومن لە هەموو شتێک گەورەترم)، ^(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله؛ خودا تاکە وتەنهایە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە)، ^^(هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە من، خودا تاکە وتەنهام وهیچ شەریک وهاوبەشێکم نییە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان