عن البراء بن عازب –رضي الله عنهما- قال: كانَ رجلٌ يَقرَأُ سُورةَ الكهفِ، وعندَه فَرَسٌ مَربُوطٌ بِشَطَنَيْنِ، فَتَغَشَّتْهُ سَحَابَةٌ فَجَعَلَتْ تَدْنُو، وجَعلَ فَرَسُه يَنفِرُ منها، فلمّا أصبحَ أتَى النبيَّ صلى الله عليه وسلم فَذَكرَ ذلك له، فقالَ: «تِلكَ السَّكِينةُ تَنَزَّلَتْ للقُرآنِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک سورەتی -الکهف-ی دەخوێند، وئەسپەکەى بە دوو گوریس بەستبووەوە، هەورێک سێبەری بۆی دروستکرد، ولێی نزیک بووەوە، وئەسپەکەى زۆر ناڕەحەت بوو (لە ترسی ئەم هەورە)، سبەی پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەى بۆی باسکرد، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرموو: «ئەوە سەکینەتە (ئارامییە) بەهۆی (خوێندنی) قورئانەوە دادەبەزێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

بەرائی کوڕی عازیب -ڕەزای خوایان لێبێت- باسێکی سەیر دەگێڕێتەوە کە لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوویدا، پیاوێک سورەتی -الکهف-ی دەخوێندەوە؛ ولە تەنیشتی ئەسپەکەى بە گوریس بەستبووەوە، لەو کاتەدا هەورێک وەکو سێبەر دایپۆشی؛ ولێی نزیک بووەوە، ئەسپەکە زۆر ناڕەحەت بوو (لە ترسی ئەم هەورە)، سبەی پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەى بۆی گێڕایەوە، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە ئەوە سەکینەتە (ئارامییە) بەهۆی (خوێندنی) قورئانەوە دادەبەزێت، ئەمیش وەکو ڕێزلێنانێک لەم هاوەڵە کە قورئانی دەخوێند، وشاهێدی دانێک لە لایەن خواى گەورە لەسەر ئەوەى قورئان ڕاستی وهەقە و وتەی خواى گەورەیە. وئەم هاوەڵە ناوی ئوسەیدی کوڕی حوزەیر (أُسيد بن حُضير) بوو -ڕەزاى خواى لێبێت-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر