عن عبدالله بن عباس رضي الله عنهما قال: «كان رسول الله صلى الله عليه وسلم أَجْوَدَ الناسِ، وكان أَجْوَدَ ما يكونُ في رمضانَ حِينَ يَلْقاهُ جبريلُ، وكان يَلْقاهُ في كلِّ ليلة مِن رمضانَ فَيُدارِسُه القرآن، فَلَرسولُ الله صلى الله عليه وسلم أجْوَدُ بالخير من الريح المُرسَلة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای، جبریل ھەموو شەوێکی مانگی ڕەمەزان فێری قورئانی پیرۆزی دەکرد وپێداچوونەوەى بۆ دەکرد، بۆیە پێغەمبەری خودایش -صلی اللە علیە وسلم- سەخیتر بوو لە خێرکردندا زیاتر لە خێرایی شنە بای نێردراو».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

(پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا): واتە بەخشندەترین بوو لە بەخشین بە ماڵی ولاشەی وبانگەوازى وزانستی وئامۆژگاری وهەر شتێک کە سوودی بۆ بوونەوەرەکان هەبێت، (ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر): چونکە ڕەمەزان مانگی بەخشینە، وخودا دەبەخشێت بە بەندەکانى، وئەو بەندانەى کە خودا سەرفرازیانی کردووە دەبەخشن بە براکانیان، (کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای): واتا کاتێک جبریل دەگەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، (جبریلیش ھەموو شەوێکی مانگی ڕەمەزان فێری قورئانی پیرۆزی دەکرد وپێداچوونەوەى بۆ دەکرد): وجبریل هەموو شەوێکی مانگی ڕەمەزان دادەبەزی بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری قورئانی دەکرد وپێداچوونەوەى بۆ دەکرد بۆ ئەوەى قورئان جێگیر بکات لە دڵیدا، وبۆ ئەوەى پاداشتی قورئان خوێندنیان بۆ هەبێت، (بۆیە پێغەمبەری خودایش -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەتر وسەخیتر بوو لە خێرکردندا زیاتر لە خێرایی شنە بای نێردراو): واتا ئەم فێرکردن وپێداچوونەوە هۆکاربوون بۆ زیاتر دەوڵەمەند بوونی نەفس ودەروونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هۆی خوێندنی قورئانەوە کە ئەم دەروون دەوڵەمەندیە هۆکارە بۆ زیاتر بەخشندە بوونی مرۆڤ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەلە وخێرا بوو لە ئەنجامدانى خێر وچاکەدا خێراتر لە شنە بای هەڵکردوو چونکە شنە با هەمیشە خێری لەگەڵدا دەبێت بۆ خەڵکی، هەرچەندە جاری وا هەیە ئەم بایەی کە خودا دەینێرێت زۆر خێرا وبەهێزە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشینەکەى لەم بایە خێراتر بوو لە مانگی ڕەمەزاندا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر