+ -

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ رَضيَ اللهُ عنهُ:
أَنَّ رَجُلًا سَمِعَ رَجُلًا يَقْرَأُ: {قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ} يُرَدِّدُهَا، فَلَمَّا أَصْبَحَ جَاءَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَذَكَرَ ذَلِكَ لَهُ، وَكَأَنَّ الرَّجُلَ يَتَقَالُّهَا، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ إِنَّهَا لَتَعْدِلُ ثُلُثَ القُرْآنِ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 5013]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«(شەوێكیان) پیاوێك گوێی لە پیاوێكی تر بوو ئەم (سورەتەی) دەخوێند: ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ﴾^ وهەر دووبارەی دەكردەوە، وكاتێك بەیانی بەسەردا هات چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆ باسكرد، وا دیارە ئەم پیاوە (بە تەنها خوێندنی ئەم سورەتەی) بە كەم داناوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بە ئەوەی نەفسی منی بە دەستە هاوتای سێ یەكی قورئانە». ^(واتە: (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها [سورة الإخلاص:1])

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 5013]

شیکردنەوە

ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە كە شەوێكیان پیاوێك گوێی پیاوێكی تر بوو ئەم سورەتەی دەخوێند: ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ﴾^ -سورەتی الإخلاص-؛ و بە درێژایی شەو هەر دووبارەی دەكردەوە وئایەت وسورەتی تری نەدەخوێند، كاتێك بەیانی بەسەردا هات چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆ باسكرد، وا دیارە ئەم پیاوە بە تەنها خوێندنی ئەم سورەتەی بە كەم داناوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد بۆ جەختكردنەوە لەسەر فەرموودەكەی: بە ئەوەی نەفسی منی بە دەستە هاوتای سێ یەكی قورئانە. ^(واتە: (ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها [سورة الإخلاص:1])

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلەو پایەی سورەتی -الإخلاص-، وهاوتایە بە سێیەكی قورئان.
  2. خوێندنەوەی قورئان لە شەونوێژدا؛ ڕێگەپێدراوە ئەگەرچیش بە خوێندنەوە ودووبارەكردنەوەی چەند ئایەتێكی كەم بێت، وبە كەم دانەنانی ئەم شێوازە.
  3. مازیری دەڵێت: ووتراوە: مانای ئەوەیە: قورئان لە سێ بەش پێكهاتووە؛ چیرۆكەكان وحوكمەكان وسیفەتەكانی الله -سبحانه وتعالی-، و (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) -سورەتی الإخلاص- تایبەت كراوە بە باسكردنی سیفەتەكانی الله، بۆیە هاوتای سێیەكی قورئانە، وبەشێكە لە سێ بەش، هەروەها ووتراوە: مانای ئەوەیە: پاداشتی خوێندنەوەی چەندەها جار دەبێتەوە هەتاوەكو دەگاتە پاداشتی خوێندنەوەی سێیەكی قورئان بەبێ ئەوەی ئەمە كۆتا چەندەها جار بكرێت.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان