عَنْ ‌مَحْمُودِ بْنِ لَبِيدٍ رضي الله عنه:
أَنَّ ‌عُثْمَانَ بْنَ عَفَّانَ أَرَادَ بِنَاءَ الْمَسْجِدِ فَكَرِهَ النَّاسُ ذَلِكَ، وَأَحَبُّوا أَنْ يَدَعَهُ عَلَى هَيْئَتِهِ، فَقَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: «مَنْ بَنَى مَسْجِدًا لِلهِ بَنَى اللهُ لَهُ فِي الْجَنَّةِ مِثْلَهُ».

[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە مەحمودی کوڕی لەبیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
عوسمانی کوڕی عەفان ویستی مزگەوتەکە جارێکی دروست بکاتەوە وخەڵکیش پێیان ناخۆش بوو، وحەزیان کرد مزگەوتەکە وەکو خۆی بمێنێتەوە، ئەویش ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک مزگەوتێک لە پێناو خواى گەورە دروست بکات؛ ئەوا خواى گەورە (خانوویەکی) بۆ دروست دەکات لە بەهەشتدا وەکو ئەوە».

صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عوسمانی كوڕی عەفان -ڕەزای خوای لێبێت- ویستی مزگەوتەكەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دروست بكاتەوە بە شێوەیەكی چاكتر لەوەی لەسەری دروستكراوە، خەڵكی حەزیان بەمە نەكرد ؛ چونكە گۆڕینی مزگەوتە لەو شێوەی لەسەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بنیات نرابوو، لە خشتی قوڕ دروستكرابوو وبنمچیەكەی لە لقی دارخورما بوو، بەڵام عوسمان ویستی بە بەرد وگەچ دروستی بكاتەوە، عوسمان -ڕەزای خوای لێبێت- پێیانی ووت ئەو گوێی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە كە فەرموویەتی: ئەوەی مزگەوتێك دروست بكات لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە نەك بۆ ڕیا وناوبانگی بێت، خوای گەورە لەڕەگەزی كردەوەكەی پاداشتی دەداتەوە، وئەم پاداشتە بریتیە لە: خوای گەورە وەكو ئەوە ماڵێكی بۆ دروست دەكات لە بەهەشتدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری كردن بۆ دروست كردن مزگەوت، وڕوونكردنەوەی فەزڵ وپاداشتی ئەم كردەوە مەزنە.
  2. فەزڵ وپاداشتی دروستکردنی مزگەوت؛ نوێکردنەوە وفراوانکردنی مزگەوتیش دەگرێتەوە.
  3. ڕوونکردنەوەى گرنگی دڵسۆزی -ئیخلاص- بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە هەموو کردەوەکانی بەندەدا.
زیاتر