عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ: أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«صَلَاةٌ فِي مَسْجِدِي هَذَا خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ صَلَاةٍ فِيمَا سِوَاهُ إِلَّا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نوێژکردن لەم مزگەوتەی من خێری زیاترە لە ھەزار نوێژکردن لەمزگەوتەکانی تر، جگە لەمزگەوتی حەرام نەبێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ وپاداشتی نوێژكردن ڕووندەكاتەوە لە مزگەوتەكەی ئەودا، كە پاداشتی زیاترە لە هەزار نوێژكردن لە مزگەوتێكی تر لە مزگەوتەكانی سەر زەوی، جگە لە مزگەوتی حەرام نەبێت لە مەككەی پیرۆز ؛ كە پاداشتی نوێژ كردن تێیدا زیاترە لە پاداشتی نوێژكردن لە مزگەوتی نەبەوی.