عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنين رَضيَ اللهُ عنها قَالَتْ:
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَسْتَفْتِحُ الصَّلَاةَ بِالتَّكْبِيرِ، وَالقِرَاءَةِ، بِـ الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ العَالَمِينَ، وَكَانَ إِذَا رَكَعَ لَمْ يُشْخِصْ رَأْسَهُ وَلَمْ يُصَوِّبْهُ، وَلَكِنْ بَيْنَ ذَلِكَ، وَكَانَ إِذَا رَفَعَ رَأْسَهُ مِنَ الرُّكُوعِ لَمْ يَسْجُدْ حَتَّى يَسْتَوِيَ قَائِمًا، وَكَانَ إِذَا رَفَعَ رَأْسَهُ مِنَ السَّجْدَةِ لَمْ يَسْجُدْ حَتَّى يَسْتَوِيَ جَالِسًا، وَكَانَ يَقُولُ فِي كُلِّ رَكْعَتَيْنِ التَّحِيَّةَ، وَكَانَ يَفْرِشُ رِجْلَهُ اليُسْرَى وَيَنْصِبُ رِجْلَهُ اليُمْنَى، وَكَانَ يَنْهَى عَنْ عُقْبَةِ الشَّيْطَانِ، وَيَنْهَى أَنْ يَفْتَرِشَ الرَّجُلُ ذِرَاعَيْهِ افْتِرَاشَ السَّبُعِ، وَكَانَ يَخْتِمُ الصَّلَاةَ بِالتَّسْلِيمِ.
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 498]
المزيــد ...
لە عائیشەوە (دايكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەستپێدەکرد بە تەکبیر کردن (ووتنی: الله أكبر)، و (پاشان) خوێندنی {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ العَالَمِينَ}، وئەگەر بۆ ڕکوع بردن بچووایە نە سەری بەرز دەکردەوە ونە سەری دادەگرت بەڵکو لە نێوانیاندا بوو، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە سوجدەی نەدەبرد هەتاوەکو بە ڕێکی دەوەستا، وئەگەر سەری لە سوجدە بردن بەرز بکردایەتەوە، (جارێکی تر) سوجدەی نەدەبرد هەتاوەکو بە ڕێکی دادەنیشت، ولە هەموو دوو ڕکاتێکدا تەحیاتی -تەشەهودی- دەخوێند، لەسەر پێی چەپی دادەنیشت، وپێی ڕاستی دەوەستاند بەسەر زەویدا، ونەهی دەکرد لە شێوازی دانیشتی شەیتان^، ونەهی کردووە لەوەى کەسێک قۆڵەكانی -باڵەکانى- (لەسەر زەوی) ڕابخات وەکو باڵ ڕاخستنی ئاژەڵە دڕندەکان^^، وبە سەلامدانەوە کۆتایی بە نوێژەکە دەهێنا». ^(شێوازى دانیشتنی شەیتان: بریتیە لەوەى سمتەکانى لەسەر زەوی بێت و لەسەریان دابنیشێت ودیوی سەرەوەی پێیەكانی لەسەر زەوی ڕابخات، یان پێیەكانی لەسەر زەوی ڕابخات و لەسەر پاژنەكانی پێیەكانی دابنیشێت)، ^^(باڵ ڕاخستنی ئاژەڵە دڕندەکان: بەوەی لە سەرە پەنجەکانیەوە هەتاوەکو ئانیشکی لەسەر زەوی ڕابخات وەکو ئاژەڵ)
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 498]
دایکی باوەڕداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی چۆنیەتی نوێژكردنی پێغەمبەر دەكات -صلى الله عليه وسلم- دەکات کە نوێژەکەی بە تەكبیرەی ئیحرام دەست پێدەکرد، ودەیفەرموو: «الله أكبر» واتە: «خودا لە هەموو شتێك گەورەترە»، و خوێندنەوەی قورئانی بە سورەتی -الفاتحة- دەست پێدەکرد: «الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ العَالَمِينَ...» واتە: «سوپاس بۆ الله پەروەردگاری جیهانیان...». ئەگەر لە دوای وەستان ڕکوعی ببردایە، سەری بەرز نەدەکردەوە و نزمی نەدەکردەوە لە کاتی ڕکوع بردندا، بەڵکو بە ڕێكی و ڕاستی ڕایدەگرت، و کاتێک سەری لە ڕکوع بردن بەرز دەکردەوە؛ڕاست دەوەستا پێش ئەوەی سوجدە ببات، و کاتێک سەری لە سوجدەی یەکەم بەرز دەکردەوە؛ سوجدەی دووەمی نەدەبرد هەتاوەکو بە ڕێكی و ئارامی دادەنیشت. لە دوای هەموو دوو ڕکاتێک دادەنیشت بۆ خوێندنی تەشەهود -تەحیات- و دەیفەرموو: «التحيات لله والصلوات والطيبات...» واتە: «هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت...»، و ئەگەر لە نێوان دوو سوجدەکەدا یان بۆ تەشەهود دابنیشتایە؛ پێی چەپی ڕادەخست و لەسەری دادەنیشت، و پێی ڕاستی ڕادەگرت. و نەهی كردووە لەوەی کە نوێژخوێن لە نوێژەکەیدا وەکو شەیتان دابنیشێت، ئەمیش بەوە دەبێت كە پێیەكانی لە سەر زەویدا ڕابخات، و لەسەر پاژنەكانی پێیەكانی دابنیشێت، یان سمتەکانی بەسەر زەویدا بلکێنێت و قاچەکانی ڕابگرێت و دەستەکانی لەسەر زەوی دابنێت هەروەكو چۆن سەگ وا دەكات، یان نوێژخوێن قۆڵەکانی -باڵەكانی- ڕابخات و درێژیان بکاتەوە بە سەر زەوی لە كاتی سوجدەدا؛ وەک قۆڵ ڕاخستنی ئاژەڵە دڕندەکان. و كۆتایی بە نوێژەكە دەهێنا بە سەلام کردن: «السلام عليكم ورحمة الله»؛ جارێک بۆ لای ڕاست و جارێک بۆ لای چەپ.