عن أبي سعيد الخُدْرِي رضي الله عنه قال: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا قام من الليل كَبَّر، ثم يقول: «سُبْحَانك اللَّهم وبحَمْدِك وتبارك اسْمُك، وتعالى جَدُّك، ولا إله غَيْرك»، ثم يقول: «لا إله إلا الله» ثلاثا، ثم يقول: «الله أكبر كبيرا» ثلاثا، «أعُوذُ بالله السَّميع العليم من الشَّيطان الرَّجيم من هَمْزِه، ونَفْخِه، ونَفْثِه»، ثم يقرأ.
[صحيح] - [رواه أبو داود وابن ماجه والنسائي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو هەستایە بۆ شەونوێژکردن تەکبیرەی دەکرد (دەیووت: الله أکبر)، پاشان دەیفەرموو: «(سبحانك اللهم وبحمدك وتبارك اسمك، وتعالى جدك، ولا إله غيرك)*»، وپاشان دەیفەرموو: «(ﻻ إله إﻻ الله)**» سێ جار، پاشان دەیفەرموو: «(الله أكبر كبيرا)^» سێ جار، و «(أعُوذُ بالله السَّميع العليم من الشَّيطان الرَّجيم من هَمْزِه، ونَفْخِه، ونَفْثِه)^^»، پاشان (قورئانی) دەخوێند. *(واتە: ئەی خودایە پاک وبێگەردی بۆ تۆ، وحەمد وسوپاس بۆ تۆ، ناوت بەرز وپیرۆزە، بەرز وبڵندە مەزنیت، وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ)، **(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە -الله-)، ^(واتە: خواى گەورە لە هەموو شت وکەسێک مەزن وگەورەترە)، ^^(واتە: پەنا بە خواى گەورە دەکرد کە بیسەر وزانایە لە شەیتانى نەفرینلێکراو لە مەس وئازاری شەیتان، و وەسوەسەی شەیتان، وسیحرکردنی)
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو هەستایە بۆ شەونوێژکردن تەکبیرەی دەکرد -دەیووت: الله أکبر-): ئەمیش پێی دەووترێت: -تەکبیرەی ئیحرام-، پایەیەکە لە پایەکانى نوێژکردن بە بێ ووتنی ئەم تەکبیرە نوێژکردن دروست نییە. (پاشان دەیفەرموو: سبحانك اللهم:ئەی خودایە پاک وبێگەردی بۆ تۆ): واتا خواى گەورە من تۆ بە پاک وبێگەرد دادەنێم ودوور وبەریئیت لە هەموو کەموکورتیەک وهەروەها شتێک کە شایستەی مەزنی وشکۆداری تۆ نەبێت، وئەوەى تۆ شایستەت لە پاک وبێگەردی لە هەموو عەیب وکەموکورتیەک. (وبحمدك:وحەمد وسوپاس بۆ تۆ): ستایشکردنی خواى گەورە وسوپاسکردنێتی لەسەر ئەوەى بەندەى سەرکەوتوو کردووە، واتا: ئەگەر ئەم سەرکەوتن وهیدایەتە نەبووایە لە لایەن تۆوە ئەى خواى گەورە؛ نەمدەتوانى تەسبیحات وزیکری تۆ بکەم، ئەمیش ملکەچی ودانپێدانانى بەندەیە بە فەزڵی خواى گەورە ولاوازى بەندە. (وتبارك اسمك:ناوت بەرز وپیرۆزە): پیرۆز و بە بەرەکەتە ناوت، ئەمیش واتا زۆری وفراوانی، وبەرەکەتەکانى خواى گەورە زۆرن لە ئاسمانەکان وزەوی، هەموو ئەمانە بەڵگەن لەسەر ئەوەى خواى گەورە خاوەن وموڵکی هەموو خێر وبەخشینێکە بە بوونەوەرەکان. (وتعالى جدك:بەرز وبڵندە مەزنیت): واتا مەزنی تۆ بەرز وبڵندە، ولە سەرووی هەموو مەزنیەکە، ودەسەڵاتی تۆ لە سەرووی هەموو دەسەڵاتێکەوەیە، بۆیە بەرز وبڵندە خواى گەورە لەوەى هاوبەش وشەریکی هەبێت لە موڵکیدا یان پەروەردگارێتیدا یان پەرستنیدا -ئولوهیەتدا:خودایەتیدا-، یان هاوبەشی هەبێت لە شتێک لە ناو وسیفاتە جوانەکانیدا، بۆیە لە پاش ئەمە فەرمووی:(ولا إله غيرك:وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ): واتا تەنها تۆ شایستە وشایەنی پەرستنیت، وهیچ شەریک وهاوبەشێکت نییە لە پەرستندا ولە ناو وسیفاتە جوانەکانتدا، و بەهۆی ئەو نیعمەتە زۆر وفراوانانەى کە بەخشیووتە، دەستپێکردنی نوێژ بە ئەم زیکرە ستایشکردنی خواى گەورەیە ودانپێدانانە بە پاک وبێگەردی لە هەموو شتێک کە شایسەى نەبێت، وخواى گەورە دوور وبەریئە لە هەموو عەیب وکەموکورتیەک، ئەم زیکرە پێی دەووترێت: -دعاء الاستفتاح- واتا: -نزاى دەستپێکردنی نوێژکردن- لەم بابەتەدا وباشتر وایە ئەم نزایە بخوێنێت هەندێک جار ونزاکانى تریش بخوێنێت، هەتاوەکو بەڵگەکانى سونەت کۆ بکاتەوە بە بێ پشتگوێ خستنی هیچیان. ولەو شێوازانەش سێ جار بڵێت: (ﻻ إله إﻻ الله) خواى گەورە دەفەرموێت: {ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ} [الحج: 62] واتە:{ئەمە لەبەر ئەوەیە بەڕاستی ھەر خوا ھەق و ڕاستە وە بێگومان ئەوەی جگە لە خودا ھاواری لێ دەکەن (ودەیپەرستن) ھەر ئەو بەتاڵ و ناڕاستە}. پاشان سێ جار دەڵێت: «(الله أكبر كبيرا)**: واتا خواى گەورە -سبحانه وتعالى- گەورەترە لە هەموو شتێک. لە پاش ئەوەى نوێژکردن دەستپێدەکات پەنا بە خواى گەورە دەگرێت لە شەیتانى نەفرینلێکراو ئەمیش بەووتنی: (أعُوذُ بالله السَّميع العليم:پەنا بە خواى گەورە دەگرم کە بیسەر وزانایە): واتا داواى یارمەتی وپەناگرتن وپاراستن لە خواى گەورە دەکەم کە -السَّميع- بیسەر و-العليم- بینایە؛ ئەمانە ناوى خواى گەورەن لە هەمان کاتدا سیفەتی خواى گەورەن. (من الشَّيطان: لە شەیتان): لە شەیتانی ملهوڕ و لەسنوور دەرچوو لە جنۆکە ومرۆڤە شەیتانەکان. (الرَّجيم:نەفرینلێکراو): دوورخراوە لە ڕەحمەتی خواى گەورە، خواى گەورە زاڵی مەکە بەسەرمدا کە زیانم پێبگەیەنێت لە دینداری ودونیامدا، وڕێگریم لێنەکات لە ئەنجامدانى ئەو کردەوانەى کە سوودم پێدەگەیەنێت لە دینداری ودونیامدا، هەرکەسێک پەنا بە خواى گەورە بگرێت؛ ئەوا پەنای گرتووە بە پەروەردگارێکی مەزن وبەهێز و بەتوانا وخاوەن هەموودەسەڵاتێک لەو دوژمنەى کە دەیەوێت لە پەروەردگاری دووری بخاتەوە وپەیوەندی نێوان ئەو وپەروەردگاری بپچڕێنێت، وبیخاتە نێو تاریکایی شەڕ وتاوان وهەموو تیاچوونێک. (من هَمْزِه:لە مەس وئازاری شەیتان): ئەمیش بریتیە لە مەس وشێت بوون کە تووشی مرۆڤ دەبێتە ولەوەیە مرۆڤ تووشی تێکچوون وشێت بوونی بکات بۆیە دروستە پەنا بە خواى گەورە بگیرێت لە ئازاردانى شەیتان کە دەبێتە هۆی مەس وتێکچوون لە مرۆڤدا. (ونَفْخِه:و وەسوەسەی شەیتان): واتا خۆبەگەورەزانین؛ کە فوو بە مرۆڤ دەکات بۆئەوەى خۆی بە گەورە بزانێت لە ڕێگەى وەسوەسە کردنەوە، بۆیە لە چاوی خۆیدا؛ خۆی بە گەورە دادەنێت، وکەسانی تر بە بچووک وکەم دادەنێت، ئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى خۆبەگەورەزانینی زیاتر بێت کە ئەمەیە مەبەستی شەیتان. (ونَفْثِه:وسیحرکردنی): شەیتانەکان ساحیرن، ئەوانەى فوو دەکەن بە گرێکاندا شەیتانە ساحیرەکانن لە نێر ومێ، فوو دەکەن بەسەر هەموو گرێیەکدا، بۆئەوەى ئەو سیحرەی دەیانەوێت گرێ بدرێت وجێبەجێ بێت. (پاشان -قورئانی- دەخوێند): واتا سورەتی -الفاتحة- وئەوەندەى گونجاو بووایە قورئانی تری دەخوێند لە پاش سورەتی -الفاتحة-. *(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە -الله-)، **(واتە: خواى گەورە لە هەموو شت وکەسێک مەزن وگەورەترە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر