عن عائشة رضي الله عنها أنها كانت تكره أن يجعل يده في خَاصِرَتِهِ، وتقول: إن اليهود تفعله.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «عائیشە حەزی نەدەکرد دەستەکانی بخاتە سەر لاتەنیشتی کەمەری (لە کاتی نوێژکردندا) ودەیووت: «جولەکە ئەم کردەوەیە دەکەن».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە عائیشە -ڕەزای خواى لێبێت- حەزی نەدەکرد دەستەکانی بخاتە سەر لاتەنیشتی کەمەری (لە کاتی نوێژکردندا)، وپاشان هۆکارەکەى ڕوونکردەوە ئەویش ئەوەیە جولەکەکان ئەم کردەوەیە دەکەن.