+ -

عن أنس بن مالك رضي الله عنه : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «إذا قُدِّمَ العَشَاءُ ، فابدءوا به قبل أن تُصَلُّوا صلاة المغرب، ولا تَعْجَلوا عن عَشَائِكم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خواردنی شێوان دانرا؛ ئەوا دەستبکەن بە خواردنی پێش ئەوەى نوێژی مەغریب ئەنجامبدەن، وپەلە مەکەن لە تەواوکردنی خواردنی».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەگەر خواردن ئامادەکرا وکاتی بانگ بوو؛ ئەوا دەستبکەن بە خواردن، پێش ئەوەى نوێژ بکەن، ئەگەرچیش کاتی نوێژی جەماعەتەکە کەم بێت، وبۆ ماوەیەکی دیاریکراو بێت، وەکو نوێژی مەغریب؛ بۆئەوەى بیر وهۆش لە کاتى نوێژدا لە لای خواردنەکە نەبێت، ئەبو دەرداء دەڵێت: (لە نیشانەى تێگەیشتنی مرۆڤ ئەوەیە کە پێویستیەکەى جێبەجێ بکات -بە پێی پێویست خواردن بخوات- پێش ئەوەى کاتی نوێژەکەى بێت بۆئەوەى بە دڵێکی خاڵی وناسەرقاڵەوە نوێژەکەى بکات) [رواه البخاري].

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر