عن أنس رضي الله عنه : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان إذا سافر فَأراد أن يَتَطَوَّع استقْبَل بِنَاقَتِه القِبْلَة، فكبَّر، ثم صلَّى حيث كان وجَّهَه رِكَابُهُ.
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت-: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەفەردا بووایە وبیویستایە نوێژی سونەت ئەنجامبدات؛ ئەوا وشترەکەى بەرەو ئاراستەى قیبلە دەکرد وتەکبیرەی* دەکرد، وپاشان لە نوێژکردن بەردەوام دەبوو ئەگەر سوارییەکەى (وشترەکەى) ڕووی لە هەر ئاراستەیەک بووایە». *(واتە: تەکبیرەی ئیحرامی دەووت کە ئەمیش ووتنی: -الله أکبر- یەکەمی چوونە ناو نوێژە)
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەفەردا بووایە وبیویستایە نوێژی سونەت ئەنجامبدات؛ خۆی لەسەر وشترەکەى بوو و وشترەکەى بەرەو ئاراستەى قیبلە دەکرد لە کاتی ووتنی تەکبیرەی ئیحرامدا*، وپاشان لە نوێژکردن بەردەوام دەبوو ئەگەر سوارییەکەى (وشترەکەى) ڕووی لە هەر ئاراستەیەک بووایە. *(تەکبیرەی ئیحرام: یەکەم ووتنی: -الله أکبر-ە کە دەست بە ئەنجامدانى نوێژکردن دەکەیت)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر