1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لاَ يُصَلِّي أَحَدُكُمْ فِي الثَّوْبِ الوَاحِدِ لَيْسَ عَلَى عَاتِقَيْهِ شَيْءٌ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 359

شیکردنەوە

ئەو كەسەی كە بە یەك پارچە پۆشاكەوە نوێژ دەكات؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێكردووە كە شانەكانی ڕووت بێت بەشێوەیەك هیچ شتێكیان بەسەرەوە نەبێت كە دایان بپۆشێت، ئەگەرچیش شانەكان بەشێك نین لە شەرمگە؛ بەڵام داپۆشینیان ئاسانترە لە داپۆشینی شەرمگە، وئەمە نزیكترە لە بەشكۆدانان و مەزندانانی الله -سبحانه وتعالی- لەكاتی وەستان لە بەرامبەری لە نوێژدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دروستێتی نوێژکردن بە یەک پارچە پۆشاکاوە؛ ئەگەر ئەو شوێنانە دابپۆشێت كە دەبێت دابپۆشرێن.
  2. دروستێتی نوێژكردن بە دوو پارچە پۆشاکەوە، یەكێكیان بەشی سەرەوەی لاشەی دابپۆشێت، وئەوی تریان بەشی خوارەوەی لاشەی دابپۆشێت.
  3. سوننەتە نوێژخوێن ڕواڵەت وجلەكانی ڕێك وجوان بێت.
  4. واجبێتی داپۆشینی هەردوو شانەكان یان یەكێكیان لەكاتی نوێژدا؛ ئەگەر توانی ئەمە بكات، ووتراوە: ئەم نەهییە بۆ خۆپارێزییە.
  5. کەمی ئەوەى لە نێو دەستی هاوەڵان بوو لە پارە وسامان -ڕەزاى خوایان لێبێت-، تەنانەت هەندێکیان دوو پارچە پۆشاکیان نەبووە.
  6. نەوەوی لە واتای فەرموودەكەدا دەڵێت: حیکمەتی فەرمودەکە لەوەدایە ئەگەر بەشی خوارەوەی لاشەی پێ بپۆشێت وهیچ لەسەر شانی نەبێت؛ ئەوا دڵنیا نییە لەوەی شەرمگەی دەرنەكەوێت، بە پێچەوانەوەیە ئەگەر شتێك لەسەر شانی دابنێت، ئەگەر هیچ لەسەر شانی نەبێت لەوەیە پێویست بكات جلی بەشی خوار بە دەستی یان دەستەكانی بگرێت، وبەمەیش ناتوانێت سوننەتی دانانی دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ جێبەجێ بكات لە خوا سینگییەوە، هەروەها ناتوانێت بەرزیان بكاتەوە لەو شوێنانەی بەرزكردنەوەیان سوننەتە، وغەیری ئەمانەش، و بەم شێوەیە وازی هێناوە لە دا پۆشینی بەشی سەرەوەی لاشەی وخۆڕازاندنەوەی لە کاتی نوێژدا ، خوای گەورە -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ﴿خُذُوا ‌زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ﴾ [الأعراف: 31] واتە: ﴿پۆشاکی جوان و ڕازاوەتان بپۆشن لە کاتی ھەموو نوێژێکدا﴾.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

47 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
DE Deutsch الألمانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
NE नेपाली النيبالية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RW Kinyarwanda الكينياروندا
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
OM Oromoo الأورومو
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية