عن عَبْد اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قال: «أّعْتَمَ النَبِيُّ -صلَّى الله عليه وسلَّم- بِالعِشَاء، فَخَرَج عُمَر فقال: الصَّلاةَ يا رسول الله، رَقَد النِسَاءُ والصِّبيَان. فَخَرَجَ ورَأسُهُ يَقطُر يقول: لَولاَ أن أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي -أو على النَّاس- لَأَمَرتُهُم بهذه الصَّلاة هذه السَّاعَة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە تاریکایی شەودا نوێژی عیشای کرد، وعومەر دەرچوو، ووتی: نوێژ کردن، ئەی پێغەمبەری خودا، ئافرەتەکان ومنداڵەکان خەوتن، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەرچوو وسەری تکەی ئاوی لێدەهات، وفەرمووی: «ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم -یان لە سەر خەڵکی- ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە ئەنجامدانی نوێژی عیشا لەم کاتەدا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- جارێکیان نوێژی عیشای دوا خست، هەتا کاتێکی زۆر لە شەو ڕۆیشت، وئافرەتەکان ومنداڵەکان نووستن، لەوانەی کە توانا وئارامگرتنیان نیە لە سەر زۆر مانەوە؛ بۆیە عومەری کوڕی خەتاب هات بۆ لای، و ووتی: نوێژ، ئافرەتەکان ومنداڵەکان نووستن، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەرچوو لە ماڵەکەی وقژی ئاوی لێدەتکا بە هۆی خۆشۆردنەوە، وئەوەی ڕوونکردنەوە کە باشتر وایە نوێژی عیشا دوا بخرێت، ئەگەر ئەو ناڕەحەتی وقورساییە نەبوایە کە دەکەوێتە سەر ئەوانەی چاوەڕێی کاتی نوێژ دەکەن، فەرمووی: (ئەگەر ناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە نوێژکردن -نوێژی عیشا- لەم کاتە درەنگەدا).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان