لیستی فەرموودەکان

لەسەر گۆڕەکان دامەنیشن، وبەرامبەریان نوێژ مەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە تاریکایی شەودا نوێژی عیشای کرد، وعومەر دەرچوو، ووتی: نوێژ کردن، ئەی پێغەمبەری خودا، ئافرەتەکان ومنداڵەکان خەوتن، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەرچوو وسەری تکەی ئاوی لێدەهات، وفەرمووی: ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە ئەنجامدانی نوێژی عیشا لەم کاتەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە نوێژی ئافرەتی باڵغ قبوڵ ناکات مەگەر خۆی دابپۆشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێـت هیچ یەکێکتان بە یەک پۆشاکەوە نوێژ بکات بەشێوەیەک هیچ شتێك شانەکانى دانەپۆشێـت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى نوێژی دەکرد ئەگەر ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە، بەڵام ئەگەر بیویستایە نوێژی فەرز ئەنجامبدات؛ ئەوا لەسەر پشتی ئاژەڵەکە دادەبەزی وڕووی لە قیبلە دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە سەفەردا بووایە وبیویستایە نوێژی سونەت ئەنجامبدات؛ ئەوا وشترەکەى بەرەو ڕووی ئاراستەى قیبلە دەکرد وتەکبیرەی دەکرد، وپاشان لە نوێژکردن بەردەوام دەبوو ئەگەر سوارییەکەى ڕووی لە هەر ئاراستەیەک بووایە
عربي الإنجليزية الأوردية
سەر زەوی هەمووی مزگەوتە جگە لە گۆڕستان وگەرماو نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێنووسی (تاوان نوسین) لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە: خەوتوو هەتا بەخەبەر دێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وشێت هەتا باشدەبێت وهۆشی دێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک خەڵکی نوێژی بەیانیان دەکرد لە مزگەوتی قوبائدا؛ کەسێک هات، ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمشەو (هەندێک ئایەتی) قورئانی بۆ دابەزیووە، وفەرمانی پێکراوە بەوەى کە ڕوو لە ئاراستەی قیبلە بکات، بۆیە ئەوانیش ڕوویان لە ئاراستەی قیبلە کرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئوسامەی کوڕی زەید وبیلال وعوسمانی کوڕی تەڵحە چوونە نێو کەعبەی پیرۆزەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی نیوەڕۆی لە کاتی گەرمای بەتیندا ئەنجامدەدا، ونوێژی عەسر لە کاتێک کە خۆر ڕوون وئاشکرا دیار بووایە، ونوێژی ئێوارە لە دوای ئەوەى خۆر ئاوا دەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی ئەنجامدەدا، وهەندێک ئافرەتی ئیماندار ئامادەى نوێژکردنەکە دەبوون، وبە چارشێوەکانیان خۆیان دادەپۆشی وپاشان دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان وکەس نەیانی دەناسی بەهۆی تاریکیەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
لە پێشەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەخەوتم وپێیەکانم لە ئاراستەی قیبلەدا بوو، ئەگەر بۆ سوجدە بردن بڕۆیشتایە؛ ئاماژەی بۆم دەکرد بۆیە پێیەکانم دەهێنایە پاشەوە، وئەگەر هەستایەتە سەر پێوە؛ وەکو پێشووتری لێدەکرد، وماڵەکان لەو ڕۆژانەدا ڕۆشنکەرەوەى تێدا نەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
دیاریکردنی سەرەتا وکۆتایی کاتی نوێژە فەرزەکان
عربي الإنجليزية الأوردية
نوێژی مەغریبمان دەکرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک یەکێکمان -نوێژەکەى- تەواو دەکرد؛ هێشتا شوێنی تیرەکانی دەبینی
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک لە نوێژی بەیانی پێش ئەوەی خۆر دەربچێت؛ ئەوا نوێژی بەیانی ئەنجامداوە، وهەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک لە نوێژی عەسر پێش ئەوەی خۆر ئاوا بێت؛ ئەوا نوێژی عەسری ئەنجامداوە
عربي الإنجليزية الأوردية
دوو جۆر بەیان هەیە: ئەو بەیانەى کە وەکو کلکی گورگە؛ حەڵاڵ نییە نوێژی (بەیانی) تێدا ئەنجامبدرێت وخواردن حەرام ناکات، بەڵام (ئەو بەیانەى) بە (شێوەى) لاکێشەیی لە ئاسۆی (ئاسماندا) دەبێت؛ نوێژی (بەیانی) حەڵاڵ دەکات (ڕێگەپێدراو) دەبێت، وخواردن حەرام دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
لەگەڵ پێغەمبەر بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەرێکدا لە شەوێکی تاریکدا، نەماندەزانى ئاراستەى قیبلە لە کوێیە، بۆیە هەر پیاوێک لە ئێمە بە ئاراستەیەک نوێژی دەکرد، کاتێک بەیانیمان بەسەردا هات، ئەمەمان باسکرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەم ئایەتە دابەزی: {فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا۟ فَثَمَّ وَجْهُ ٱللَّهِ}
عربي الإنجليزية الأوردية
لە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوادا قیبلە هەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان هات بۆ مزگەوت با بڕوانێت؛ ئەگەر بینی نەعلەکەى شتی بۆگەن یان پیسی پێوە بوو، با لەسەری لای بدات (پاکی بکاتەوە) وپێیانەوە (بە نەعلەکانیەوە) نوێژ بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر خواردنی شێوان دانرا؛ ئەوا دەستبکەن بە خواردنی پێش ئەوەى نوێژی مەغریب ئەنجامبدەن، وپەلە مەکەن لە تەواوکردنی خواردنی
عربي الإنجليزية الأوردية