عن جابر بن عبد الله الأنصاري رضي الله عنهما قال: «كَانَ صلى الله عليه وسلم يُصَلِّي الظُّهْرَ بِالهَاجِرَة، والعَصرَ والشَّمسُ نَقِيَّة، والمَغرِب إِذَا وَجَبَت، والعِشَاء أَحيَانًا وأَحيَانًا: إِذَا رَآهُم اجتَمَعُوا عَجَّل، وَإِذَا رَآهُم أَبْطَئُوا أًخَّر، والصُّبحُ كان النبي صلى الله عليه وسلم يُصَلِّيهَا بِغَلَس».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی نیوەڕۆی لە کاتی گەرمای بەتیندا ئەنجامدەدا، ونوێژی عەسر لە کاتێک کە خۆر ڕوون وئاشکرا دیار بووایە، ونوێژی ئێوارە لە دوای ئەوەى خۆر ئاوا دەبوو، ونوێژی عیشا: زوو ئەنجامیدەدا ئەگەر هاوەڵان کۆ بوونایەتەوە (لە مزگەوتدا)، ودوای دەخست ئەگەر هێشتا بە تەواوی کۆ نەبوونایەتەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی لەو کاتە ئەنجامدەدا کە تاریکی کۆتایی شەو تێکەڵ بووایە بە ڕۆشناییەکی کەمی بەیان».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە باشترین کات بۆ ئەنجامدانى نوێژە فەرزەکان ڕووندەکاتەوە، نوێژی نیوەڕۆ: کاتێک خۆر لە نیوەى ئاسمان لادەدات واتا ماوەیەکی کەم لە پاش کاتی (الزوال) ئەمیش ئەو کاتەیە کە خۆر لە ناوەڕاستی ئاسماندا دەبێت، ئەمە یەکەم کاتی ئەنجامدانى نوێژی نیوەڕۆیە وئەگەر کەش وهەوا زۆر گەرم بوو لەسەر نوێژخوێنەکان ئەوا باشتر وایە نوێژەکە دوا بخرێت هەتاوەکو کەش وهەوا هەندێک فێنک دەبێتەوە؛ هەروەکو لە بەڵگەی تردا باسکراوە. نوێژی عەسر: لەو کاتەى خۆر سپی وڕوون دیارە وهیچ زەردی خۆرئاوابوونی تێکەڵ نەبووە، وباشترین ماوە بەوە ئەندازە دەکرێت: کە سێبەری هەموو شتێک هێندەى سێبەری خودی شتەکە بێت، پاش سێبەری ماوەى (الزوال). نوێژی مەغریب: لە پاش ئاوا بوونی خۆر ونەمانی بازنەکەى. نوێژی عیشا: پاش دیار نەمانى ئاسۆی سووری ئێوارەیە لە ئاسماندا، لێرەدا دەبێت حاڵەتی نوێژخوێنان ڕەچاو بکرێت، ئەگەر لە سەرەتاى ماوەی نوێژدا ئامادەبوون، ئەگەر نوێژخوێنان ئامادە نەبوون ئەوا دەکرێت دوا بخرێت بۆ نزیکی نیوەی یەکەمی شەو (لە کاتی دروست بوونی بانگدان بۆ نوێژی عیشا هەتاوەکو کاتی دروست بوونی بانگدان بۆ نوێژی بەیانی؛ ئەمە ماوەى شەوە لە شەریعەتدا و دەکرێت بە دوو نیوە، وزۆربەی زانایان لەسەر ئەوەن کە دەبێت لە پێش تەواوبوونی نیوەی یەکەم نوێژی عیشا ئەنجامبدرێت؛ ئەمیش بەهۆی زۆری بەڵگەکان لەسەر ئەم بابەتە )، چونکە ئەمە باشترین کاتە بۆ ئەنجامدانى ئەگەر نەبێتە هۆی ناڕەحەتی بۆ سەر خەڵکی. نوێژی بەیانی: پاش ئەوەى ڕۆشنایی بەیان تێکەڵ دەبێت لەگەڵ تاریکدا کە پێی دەووترێت کاتی (الفجر الصادق: بەیانی ڕاستگۆ) کە ئاسۆی بەیان بە ڕەنگێکی پرتەقاڵی ئاسۆیی زۆر بە ڕوونی جیادەکرێتە لە ڕەنگی شینی وڕەشی ئاسمان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر