عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال: دخلتُ عَلى النَبيِّ -صلَّى الله عليه وسلَّم- أنَا ورجلاَن مِنْ بَنِي عَمِّي، فَقَال أحدهما: يا رسول الله، أمرنا على بعض ما ولاك الله عز وجل وقال الآخر مثل ذلك، فقال: «إِنَّا وَالله لاَ نُوَلِّي هَذَا العَمَلَ أَحَدًا سَأَلَهُ، أَو أَحَدًا حَرِصَ عَلَيهِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «من ودوو ئامۆزام چووین بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، یەکیان ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانڕەوایی هەندێک لەو شتانەم پێببەخشە کە خودا -عَزَّ وَجَلَّ- تۆی کردووە بە فەرمانڕەوا بەسەریانەوە، وئەوی تریش هەمان قسەی کرد، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئێمە والله فەرمانڕەوایی ئەم بەرپرسیارێتیە نادەین بە کەسێک داواى بکات، یان هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى بدات».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
فەرموودەکە نەهی کردنی تێدایە سەبارەت بە داواى کردنی دەسەڵات وفەرمانڕەوایەتی یان هەوڵدان وسوور بوون بۆ بەدەستهێنانی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک دوو پیاو داوایان لێیکرد بەوەى ببن بە دەسەڵاتدار بەسەر هەندێک لەو شتانەى خواى گەورە پێی بەخشیووە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئێمە والله فەرمانڕەوایی ئەم بەرپرسیارێتیە نادەین بە کەسێک داواى بکات، یان هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى بدات)؛ واتا ئێمە فەرمانڕەوایەتی نادەین بە کەسێک کە داوا بکات ببێت بە فەرمانڕەوا، یان هەوڵبدات وسوور بێت بۆ بەدەستهێنانى چونکە ئەو کەسەی هەوڵی بۆ دەدات دەیەوێت خۆی دەسەڵاتی هەبێت نەک حاڵی خەڵکی چاک بکات، لەوەیە ئەو جۆرە کەسە تووشی ئەم تۆمەتە بێت بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە کەسێک بکرێت بە دەسەڵاتدار ئەگەر خۆی داواى بکات، ولە گێڕانەوەیەکی تردا دەفەرموێت: (ئەی عبدالرحمانی کوڕی سەمورە داوای پلەی دەسەڵات وفەرمانڕەوایەتی مەکە، چونکە ئەگەر تۆ داوای بکەیت بەهۆی پرسیارکردنەوە؛ ئەوا -پێت دەبەخشرێت- بەڵام پشتیوانی ناکرێت -یارمەتی نادرێیت بۆ بەڕێوەبردنی-، وئەگەر -فەرمانڕەواییت- پێ ببەخشرێت بە بێ پرسیارکردن -بە بێ داواکردنی-؛ ئەوا پشتیوانی دەکرێیت -یارمەتی دەدرێیت بۆ بەڕێوەبردنی-)؛ بۆیە نابێت کاربەدەست دەسەڵات ببەخشێت بە کەسێک لەسەر شارێک یان شوێنێک ئەگەر کەسەکە خۆی داواى بکات، ئەگەرچیش کەسەکە شیاوی ئەو بەرپرسیاریەتیە بێت، بەهەمان شێوە ئەگەر کەسێک داواى بوون بە دادوەر بکات لە وەزیری داد وبڵێت: دامبنێ وەکو دادوەر لەسەر فڵان شوێن؛ نابێت بکرێت بە دادوەر، بەڵام ئەگەر داوا بکات لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بگوێزرێتەوە ئەوا ئاساییە وئەم فەرموودەیە نایگرێتەوە؛ چونکە پێشووتر دادوەر بووە، وئەگەر بزانین مەبەستی دەسەڵات ونیەتی خراپی تری هەیە لەم دادوەرییە لەسەر فڵان شوێن ئەوا نابێت بگوێزرێتەوە؛ چونکە کردەوەکان بە پێی مەبەست ونیەتەکانە، ئەگەر کەسێک بڵێت ئەی چی سەبارەت بە وتەی پێغەمبەر یوسف -علیه الصلاة والسلام- کاتێک بە عەزیزی میسری فەرموو: {اجْعَلْنِي عَلَىٰ خَزَائِنِ الْأَرْضِ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ} [يوسف: 55] واتە {لەسەر خەزێنە ودارایی زەوی (میسر) من دابنێ بەڕاستی من پارێزەرێکی شارەزام}، ئێمە لێرەدا دوو وەڵام دەدەینەوە: یەکەم/ ئەگەر دەقێک یان بابەتێک لە شەریعەتەکانى پێشووتردا هاتبێت ئەوا شەریعەتە بۆ ئێمە ئەگەر پێچەوانەی شەریعەتی ئێمە نەبێت وئەمیش بنچینەیەکی ناسراوە لای ئوسوڵیەکان کە دەڵێن: (شەریعەتی ئەوانەى پێش ئێمە؛ شەریعەتیشە بۆ ئێمە ئەگەر شتێک نەهاتبێت لە شەریعەتەکەماندا کە پێچەوانەى بێت)، ولە شەریعەتی ئێمەدا پێچەوانەى ئەمە هاتووە کە نابێت دەسەڵات بدرێتە کەسێک کە داواى دەکات. دووەم/ یوسف -علیه السلام- بینی کە سامانى وڵات بە فیڕۆ دەدرێت ویاری پێدەکرێت؛ بۆیە ویستی وڵاتەکە لەم یاریپێکردنە ڕزگار بکات، ومەبەستی لەناوبردنی پیلان وکردەوەى خراپ بوو، ولێرەدا ئاساییە، بۆ نمونە ئەگەر بینیمان دەسەڵاتدارێک لە شوێنێکدا بەرپرسیارێتیەکەى فەوتاندووە وژیانی خەڵکی ناڕەحەت کردووە، ئەوا کەسی چاک بۆی هەیە داواى دەسەڵات بکات لەو شوێنە ئەگەر کەسی تر نەبوو شوێنی ئەو خراپەکارە بگرێتەوە، وبۆی هەیە داوا لە فەرمانڕەوای ناوچەکە یان وڵاتەکە بکات بۆ ئەوەى بیکات بە دەسەڵاتدار لە شوێنی ئەو خراپەکارە، پێی بڵێت: دەسەڵاتم بدەرێ لە فڵان شوێندا؛ بۆ ئەوەى خراپەکاری نەهێڵم، لەم حاڵەتەدا ئاساییە چونکە لەگەڵ بنچینەکاندا دەگونجێت، لە فەرموودەى عوسمانى کوڕی ئەبی عاس هاتووە کە بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- : (پێشەوایەتی -ئیمامەتی- قەومەکەی خۆم بە من ببەخشە - واتا لە کاتی نوێژدا-) ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (تۆ پێشەوای -ئیمامی- ئەوانیت)، هەندێک لە زانایان دەڵێن: دروستە داواى ئیمامەتی -پێشەوایەتی- بکرێت بۆ ئەنجامدانى خێر وچاکەکاری، لە نزاى بەندەکانى خواى میهرەباندا هاتووە کە خواى گەورە وەسفیانی کردووە ونزاکەیانی باسکردووە لە قورئانی پیرۆزدا کە دەڵێن: {وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا} [الفرقان: 74] واتە: {وپێشەوایەتی پارێزکاران (لە خودا ترسان) بە ئێمە ببەخشە}، ئەمە داواکردنی دەسەڵاتی دونیایی نییە، چونکە دەسەڵاتی دونیایی مەکروهە داوا بکرێت وئەو کەسەی داواى دەکات پشتیوانی ناکرێت وشایستە نییە پێی بدرێت.