عن عائشة رضي الله عنها عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: «لا يَقْبَل الله صلاة حَائض إلا بِخِمَار».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە نوێژی ئافرەتی باڵغ قبوڵ ناکات مەگەر خۆی داپبۆشێت».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

نابێت ئافرەتی باڵغی ژیر -ئاقڵ- بە بێ خۆداپۆشینەوە (باڵاپۆشیەوە) نوێژ بکات، واتا نابێت لە کاتی نوێژدا قژ وملی دەربکەوێت، ئەگەر بەم شێوەیە نوێژ بکات نوێژەکەى دروست نییە وپوچەڵە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لا يَقْبَل الله صلاة حَائض إلا بِخِمَار» واتە: «خواى گەورە نوێژی ئافرەتی باڵغ قبوڵ ناکات مەگەر خۆی داپبۆشێت»، ودەستەواژەی (لا یقبل الله): لێرەدا بە نەفی هاتووە مەبەست لێی ئەوە نوێژەکەى دروست نییە وفەریزەکەى لەسەر لانەچووە. ولە فەرموودەکەدا وشەی (حائض) هاتووە مەبەست لێی ئافرەتێکە تووشی سووڕی مانگانە بووبێت وباڵغ بوو بێت، چونکە ئەمە نیشانەى باڵغ بوونە وەکو نیشانەکانى تر: دابەزینی مەنی، وموو دەرکەوتن، وتەواوکردنی پانزە ساڵی، ولێرەدا باسی سووڕی مانگانە (حەیز) کراوە چونکە تایبەتە بە ئافرەتان؛ وئەمیش دیارترین نیشانەیە بۆ باڵغ بوونی ئافرەت، ومەبەست ئەوە نییە ئەو ئافرەتەی تووشی سووڕی مانگانە بووە بە باڵاپۆشیەوە نوێژ نەکات نوێژەکە قبوڵ نییە، چونکە هەروەکو زانراوە ئافرەت لە کاتی سووڕی مانگانەدا نابێت نوێژ بکات وئەمەش لە سونەتدا سەلێمنراوە وزانایان یەکدەنگن لەسەر ئەم بابەتە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر