عن جابر رضي الله عنه قال: «كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يُصلِّي على راحِلَته، حيث تَوَجَّهَت فإذا أراد الفَرِيضة نَزل فاسْتَقبل القِبْلة».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى نوێژی دەکرد ئەگەر ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە، بەڵام ئەگەر بیویستایە نوێژی فەرز ئەنجامبدات؛ ئەوا لەسەر پشتی ئاژەڵەکە دادەبەزی وڕووی لە قیبلە دەکرد (بۆ ئەنجامدانى نوێژی فەرز)».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی سەفەردا بۆ ئەنجامدانى نوێژی سونەت لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى نوێژی دەکرد، سەبارەت بە ئەم بابەتە ئەم گێڕانەوەیە هاتووە: (أن النبي -صلى الله عليه وسلم- كان يُصلي في السَّفر على راحِلته، حيث تَوَجَهت به)[البخاري] واته: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەردا لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى -سوارییەکەی- نوێژی دەکرد ئەگەر ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە)، بۆیە ئەگەر ئاژەڵەکە ڕووی لە هەرشوێنێک بووایە دوور لە ئاراستەی قیبلەش هەر لە ئەنجامدانى نوێژەکەى بەردەوام بوو مەگەر بۆ ئەنجامدانى پێنج نوێژە فەرزەکە نەبێت، لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى دادەبەزی و لەسەر زەوی بەرەو ئاراستەی قیبلە نوێژی دەکرد، لە گێڕانەوەیەکدا هاتووە: (ولم يكن يَصْنَعُه -أي الصلاة على الدَّابة- في المكْتُوبة) [متفق عليه] واتە: (بۆ ئەنجامدانى نوێژی فەرز لەسەر پشتی ئاژەڵەکە نوێژی نەدەکرد). نوێژی فەرز دەبێت لەسەر زەوی ئەنجامبدرێت، مەگەر بەهۆی بیانوویەکی -عوزرێکی- شەرعیەوە نەبێت وەکو باران وترسی دوژمن کە ئازاری بدات ئەگەر داببەزێت لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى، یان نەخۆشی کە دەبێت لەسەر قەروێڵەکەى بە دانیشتنەوە ئەنجامی بدات، یان سواری فڕۆکە وئۆتۆمبێل وهاوشێوەکانیان بێت ونەتوانێت داببەزێت وبترسێت کاتی نوێژەکە نەمێنێت، لەم حاڵەتانە دەتوانێت لەسەر زەوی ئەنجامی نەدا، وئەم حاڵەتانەش بەڵگەی زۆر هەیە لەسەر ئاسانکردنەوەیان ولابردنی ناڕەحەتی وحەرەج لەسەر ئەم ئومەتە لەوانەش خواى گەورە دەفەرموێت: {لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ}[البقرة: 286]، واتە:{خودا داوا لە ھیچ کەسێک ناکات مەگەر بە ئەندازەی توانای خۆی}، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إذا أمرتكم بأمر فأتوا منه ما استطعتم)[البخاري] واتە: (ئەگەر فەرمانێکم پێتانکرد ئەوا بە گوێرەی تواناتان ئەنجامی بدەن).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر