عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ما بَيْن المَشْرِق والمَغْرِب قِبْلة».
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه ومالك]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوادا قیبلە هەیە».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (لە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوادا قیبلە هەیە): ئەمە ڕوونکردنەوەیە لە لایەن پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- کە لە نێوان ئاراستەى ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا قیبلەیەک هەیە بۆ نوێژخوێنەکان، ئەمە وتارێکە بۆ خەڵکی مەدینە وئەوەی لەسەر ئاراستەى ئەوان بێت وەکو خەڵکی شام؛ چونکە ئەوان لە باکووری مەککەن، وئەوانە لە باکووری مەککەن بۆ نوێژ ئەنجامدان ڕوودەکەنە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، واتا ڕوودەکەنە باشوور چونکە ئاراستەى قیبلەیە. خەڵکی یەمەن وئەوانەى لەسەر ئاراستەى ئەوانن کە دەونە باشووری مەککەوە؛ بەهەمان شێوە بۆ نوێژ ئەنجامدان ڕوودەکەنە باکوور کە دەکەوێتەوە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاواوە. بەڵام ئەوانەى دەکەونە ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای مەککەوە قیبلە لای ئەوان لە نێوان باکوور وباشوورە؛ چونکە چوار ئاراستە سەرەکیەکە بریتیە لە: باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، بۆیە ئەگەر نوێژخوێن لە ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا بێت ئەوا قیبلەکەى لە نێوان باکوور وباشوورە وئەگەر نوێژخوێن لە باکوور یان باشوور بێت ئەوا قیبلەکەى لە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوایە، ئەمیش لە ئاسانکردنی خواى گەورە بۆ بەندەکانى؛ چونکە ئەگەر فەرمانی بکردایە بەوەى دەبێت بە ئەوپەڕی وردەکارییەوە ڕوو لە شوێنی کەعبە بکەن ئەوا نوێژی کەس دروست نەدەبوو، هەندێک لادانی کەم لە ئاراستەى قیبلە بۆ کەسێک کە دوور بێت لە کەعبەوە ونەیبینێت؛ هیچ کاریگەرییەکی نییە، بەڵام ئەگەر بەئەنقسەت وبێ ئەوپەڕی هەوڵدان پشت لە کەعبە بکات یان مەککە بکاتە ئاراستەى تەنیشتیەوە لەم حاڵەتەدا نوێژەکەى دروست نییە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر