عَنْ جَرِيرِِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رضي الله عنه قَالَ:
بَايَعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَالسَّمْعِ وَالطَّاعَةِ، وَالنُّصْحِ لِكُلِّ مُسْلِمٍ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2157]
المزيــد ...

لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«بەیعەتم دا بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شاهێدی دان بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَمُحَمَّد رَسُولُ اللَّهِ)^، ونوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وگوێڕایەڵی وفەرمانبەردار بوون، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک». ^(واتە: هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد پێغەمبەری خودایە).

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2157]

شیکردنەوە

هاوەڵی بەڕێز جەریری كوڕی عبداللە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو پەیمانیدا بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پابەندبوون بە تەوحید -یەك خوا پەرستی- وئەنجامدانی پێنج نوێژە فەرزەكە لە شەو وڕۆژێكدا، بە مەرج وپایە و واجب وسونەتەكانی، وزەكاتدانی فەرزكراو، ئەمیش پەرستنێكی داراییە ؛ لە دەوڵەمەندەكان وەردەگیرێت ودەدرێت بە ئەوانەی شایستەن لە هەژارەكان وئەوانی تر، و لەسەر پابەندبوون بە گوێڕایەڵی كاربەدەست، وئامۆژگاری بۆ هەموو مسوڵمانێك، ئەمیش بەوەی بەپەرۆش بێت لەسەر سوود گەیاندن پێیان، ودوورخستنەوەی هەموو شەڕ وزیانێك لێیان ؛ بە قسە وكردەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگی نوێژکردن وزەکاتدان، وهەردوویان لە پایەكانی ئیسلامن.
  2. گرنگی ئامۆژگاری کردن لە نێوان مسوڵماناندا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیمان وبەیعەتى وەرگرت لە هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ؛ لەسەر پابەندبوون پێیەوە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (55)
زیاتر