عن معاذ بن جبل رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم أنه قال: «قَالَ اللهُ -عَزَّ وجَلَّ-: المُتَحَابُّون فِي جَلاَلِي، لَهُم مَنَابِرُ مِن نُورٍ يَغْبِطُهُم النَبِيُّونَ والشُهَدَاء».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: خواى گەورە دەفەرموێت: «ئەوانەى لە پێناو شکۆداری من یەکتریان خۆشدەوێت (لە پێناو خوا یەکتریان خۆشدەوێت)، چەند مینبەرێکیان هەیە لە نور وڕۆشنایی، وپێغەمبەران وشەهیدان هیوا (بە پلەوپایەی ئەوان) دەخوازن».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ دەگێڕێتەوە کە کۆمەڵێک لە باوەڕداران لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر مینبەر وشوێنی بەرز دادەنیشن ئەمیش وەکو ڕێزگرتنێک بۆ ئەوان لە لایەن خواى گەورە، چونکە ئەوان لە پێناوى خواى گەورە یەکتریان خۆش ویستووە -سبحانه وتعالى-؛ ویەکتریان خۆش ویست بەهۆی ئەو ئیمانەى کە بەیەکەوە دەیان بەستێتەوە، وتەنانەت پێغەمبەران وشەهیدان هیوا بە شوێنی ئەوان دەخوازن؛ بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئەوان لە پێغەمبەران باشترن، چونکە فەزڵ وبەخشینی تایبەت لە سەرەوەى فەزڵ وبەخشینی گشتی نییە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر