عَنْ حُذَيْفَةَ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ:
كُنَّا إِذَا حَضَرْنَا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ طَعَامًا لَمْ نَضَعْ أَيْدِيَنَا حَتَّى يَبْدَأَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَيَضَعَ يَدَهُ، وَإِنَّا حَضَرْنَا مَعَهُ مَرَّةً طَعَامًا، فَجَاءَتْ جَارِيَةٌ كَأَنَّهَا تُدْفَعُ، فَذَهَبَتْ لِتَضَعَ يَدَهَا فِي الطَّعَامِ، فَأَخَذَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِيَدِهَا، ثُمَّ جَاءَ أَعْرَابِيٌّ كَأَنَّمَا يُدْفَعُ فَأَخَذَ بِيَدِهِ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «إِنَّ الشَّيْطَانَ يَسْتَحِلُّ الطَّعَامَ أَنْ لَا يُذْكَرَ اسْمُ اللهِ عَلَيْهِ، وَإِنَّهُ جَاءَ بِهَذِهِ الْجَارِيَةِ لِيَسْتَحِلَّ بِهَا فَأَخَذْتُ بِيَدِهَا، فَجَاءَ بِهَذَا الْأَعْرَابِيِّ لِيَسْتَحِلَّ بِهِ فَأَخَذْتُ بِيَدِهِ، وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، إِنَّ يَدَهُ فِي يَدِي مَعَ يَدِهَا».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2017]
المزيــد ...
لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«ئەگەر ئامادەی سفرە وخوانێک بووینایە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا دەستمان بۆ خواردنەکە نەدەبرد هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی بە خواردن دەکرد، وجارێکیان بۆ خواردنێک لە لای ئامادە بووین، وکیژۆڵەیەک بەخێراییەوە هات هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت، هات بۆ ئەوەى خواردن بخوات؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی گرت، وپاشان دەشتەکییەک بەخێرایی هات هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ئەویشی گرت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «شەیتان لە خواردنێک دەخوات ئەگەر ناوی خودا لەسەر ئەو خواردنە نەهێندرێت، وشەیتان ئەم کیژۆڵەی هێنا بۆئەوەى لەکاتی خواردندا بسم الله نەکات وشەیتان بتوانێت بەهۆی ئەوەوە لەخواردنەکە بخوات؛ وسەروەرمان دەفەرمووێت: منیش دەستی کیژۆڵەکەم گرت ونەمهێش بە بێ بسم الله خواردن بخوات، ودواتر شەیتان ئەم دەشتەکییەی هێنا هەتا بسم الله نەکات وشەیتان بەهۆی ئەوەوە بتوانێت خواردن بخوات؛ وسەروەرمان دەفەرمووێت: منیش دەستی دەشتەکیەکەم گرت ونەم هێشت بەبێ بسم الله لە خواردنەکە بخوات، پاشان سەروەرمان فەرمووی: سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بە دەستە، دەستی شەیتان لە نێو دەستی مندایە لەگەڵ دەستی كیژۆڵەكەدا».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2017]
حوزەیفە -ڕەزای خوای لێبێت- بۆمان دەگێڕێتەوە كە ئەگەر ئامادەی خواردنێک بووینایە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا دەستیان بۆ خواردنەکە نەدەبرد هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستیپێدەكرد ودەستی بۆ خواردنەكە دەبرد، وجارێکیان بۆ خواردنێک لە لای ئامادە بووین، وکیژۆڵەیەک هات بەهۆی ئەوەی زۆر خێرا بوو هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت، هات بۆ ئەوەى دەست لە خواردنەكە بدات وبیخوات؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی گرت، پاشان دەشتەکییەک بە خێرایی هات هەروەکو ئەوە وابوو پاڵی پێوە بنرێت؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی ئەویشی گرت پێش ئەوەی دەستی بەر خواردنەكە بكەوێت، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: شەیتان لە خواردنێک دەخوات ئەگەر دەست بكرێت بە خواردنی وناوی الله -سبحانه وتعالی- لەسەر ئەو خواردنە نەهێندرێت، وشەیتان ئەم کیژۆڵەی هێنا بۆئەوەى بتوانێت بەهۆی ئەوەوە لە خواردنەکە بخوات؛ منیش دەستی کیژۆڵەکەم گرت تا لەخواردنەکە نەخوات، دواتر ئەم دەشتەکییەی هێنا بۆئەوەى بەهۆی ئەوەوە بتوانێت خواردن بخوات؛ منیش دەستیم گرت، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بە دەستە، دەستی شەیتان لە نێو دەستی مندایە لەگەڵ دەستی كیژۆلەكە، پاشان ناوی الله ی هێنا -سبحانه وتعالی- (ووتی: بسم الله) ولە خواردنەكەی خوارد.