عن جندب بن عبد الله رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «مَنْ صَلَّى صلاةَ الصُّبْحِ فهو في ذِمَّةِ اللهِ فلا يَطْلُبَنَّكُمُ اللهُ مِنْ ذِمَّتِهِ بِشَيْءٍ، فَإِنَّهُ مَنْ يَطْلُبْهُ مِنْ ذِمَّتِهِ بِشَيْءٍ يُدْرِكْهُ، ثُمَّ يَكُبُّهُ على وَجْهِهِ في نَارِ جَهَنَّمَ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جوندوبی کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات؛ ئەوا لە ژێر پاراستنی خودایە، بۆیە نابێت هیچ کەسێک ئازاری ئەو کەسە بدات، هەرکەسێک ئازاری بدات؛ ئەوا توڕەیی خوای گەورە دەیگرێتەوە ولە سەر ڕووی فڕێی دەداتە ئاگری دۆزەخەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەوەی نوێژی بەیانی بکات ئەوا چووەتە ژێر پاراستن وپەیمانی خوای گەورە وەکو ئەوە وایە کە ئەو کەسە پەیمان بەستبێت لەگەڵ خوای گەورە بەوەی کە کەس ئازاری پێ نەگەیەنێت، بۆیە دروست نییە هیچ کەسێک ئازاری ئەو کەسە بدات چونکە ئەوەی وا بکات ئەوا سەرپێچیکردن ودژایەتی پەیمانی خوای گەورەیە وهەوڵدانە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو پەیمانەی کە خودا بە ئەو کەسەی بەخشیووە کە نوێژی بەیانی کردووە، وئەوەی هەوڵبدات پەیمانی خوای گەورە هەڵبوەشێنێت وسنوور تێپەڕێنێت ئەوا خۆی تووشی جەنگ کردووە بەرامبەر بە خوای گەورە، وخودا تۆڵە دەسێنێت بۆ کەسێک لە ژێر پەیمانی پاراستنی ئەودا بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەی گرنگی نوێژی بەیانی وفەزڵ وپاداشتی ئەم نوێژە.
  2. ئاگادارکردنەوەیەکی توند بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئازار بگەیەنن یان زیان بدەن لە کەسێک کە نوێژی بەیانی کردووە.
  3. پاراستنی سنوورەکانی خوای گەورە وئەنجام نەدانی حەرامکراوەکان هۆکارێکن بۆ ئەوەی خوای گەورە ئەو بەندەیە بپارێزێت ویارمەتی بدات.
زیاتر