عن أبي مالك الحارث بن الأشعري رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «الطهور شطر الإيمان، والحمد لله تملأ الميزان، وسبحان الله والحمد لله تملآن -أو تملأ- ما بين السماء والأرض، والصلاة نور، والصدقة برهان، والصبر ضياء، والقرآن حجة لك أو عليك، كل الناس يغدو: فبائعٌ نفسَه فمُعتِقُها أو مُوبِقها».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی مالیک حاریسی کوڕی ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستنوێژگرتن نیوەی باوەڕە (ئیمانە)، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات، ونوێژکردن نور وڕۆشناییە، وخێرکردن بەڵگەیە، وئارامگرتن ڕووناکیە، وقورئان بەڵگەیە بۆت یان لە دژت، هەموو خەڵکی بەیانی بەسەردا دێت: نەفسی خۆی دەفرۆشێت؛ یان ڕزگاری دەکات (لە دۆزەخ) یان تیا دەچێت (بەهۆی چوونە دۆزەخ)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە دەستنوێژگرتن وپاکبوونەوە نیوەى ئیمانە، ومەبەستیش لەم خاوێن بوونەوە بەم دەستنوێژە پاککردنەوەى دەرەوە وناوەوەیە، پاککردنەوەى دەرەوە: بریتیە لە پاککردنەوەى ئەندامەکان وشۆردنیان ولابردنی ناخاوێنی، وپاککردنەوەى ناوەوە: بریتیە لە پاککردنەوەى دڵ لە شیرک ونەخۆشییەکانى دڵ، ومەبەست لە نیوەى ئیمان واتە نیوەى نوێژکردنە، چونکە نوێژکردن بە بێ دەستنوێژگرتن دروست نییە، وباسی ئەوە دەکات کە ووتنی: -الحمد لله- تەرازووى چاکەکان پڕ دەکات، وئەم زیکرە ستایشکردنی خواى گەورەیە بە سیفاتەکانی کامڵبوونی لەگەڵ ئەوپەڕی خۆشویستنی و بەمەزندانانى، ووتنی -سبحان الله- دانپێدانانە بەوەى خواى گەورە بەریئە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک وپاک وپیرۆزە، ولە هیچ یەکێک لە دروستکراوەکانى ناچێت، و ووتنی: -سبحان الله والحمد لله- هێندەى نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکەن (لە پاداشت) کە بە ئەندازەى پێنج سەد ساڵە ئەمیش فەزڵ وبەخشینی خواى گەورەیە کە بێسنوور دەیبەخشێت بەهۆی ووتنی ئەم یەک دوو وشەوە، ونوێژکردن نور وڕۆشناییە بۆ بەندە لە دونیا وقیامەتدا، وخێرکردن بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی ئیمان وباوەڕی ئەو کەسەی دەیبەخشێت؛ چونکە نەفسی مرۆڤ پارەی خۆش دەوێت، ئەگەر مرۆڤ بە ئاسوودەیی وبە ویستی خۆی خێر ببەخشێت؛ بێگومان ئەمە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی ئیمانی، وئارام گرتن وسەبر ڕووناکییە بە هەر سێ جۆرەکەى: ئارام گرتن لەسەر پەرستنەکان، ئارام گرتن لەسەر دوور کەوتنەوە لە تاوان وگوناهەکان، وئارام گرتن لەسەر ئەو ڕووداوە ناخۆشانەى کە بەسەر بەندەدا دێت کە بێگومان لە قەدەردا لەسەری نووسراوە؛ ئەگەر مرۆڤ لەسەر ئەم سیانە ئارام بگرێت ئەوا ڕێگای بۆ ڕۆشنا دەبێتەوە. وقورئانی پیرۆز بەڵگەیە بۆت یان لە دژت، قورئانی پیرۆز وتەی (قسەی) خودایە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕێگای جبریلەوە، لە نێوان دوو بەرگدایە، هەرکەسێک بیخوێنێتەوە وەکو ئەوە وایە قسە لەگەڵ خودا بکات، قورئان دەبێتە بەڵگە بۆت؛ ئەمیش بەوەى باوەڕت بە هەموو ئەوەى هەبێت کە تێیدا هاتووە و بەڕاستیان دابنێیت، وکردەوە بە فەرمانەکانی بکەیت وخۆت بە دوور بگریت لە نەهی لێکراوەکانی، ئەگەر بەم شێوەیە بیت ئەوا قورئان دەبێتە بەڵگە بۆت لە ڕۆژی قیامەتدا، یان دەبێتە بەڵگە لە دژت؛ ئەگەر لەبەری بکەیت وپاشان پشتگوێی بخەیت وشەونوێژ ئەنجام نەدەیت بە خوێندنەوەى ئەوەى لەبەرت کردووە، یان پێچەوانەى فەرمانەکان ونەهی لێکراوەکانى کردەوە بکەیت، ئەوا لێرەدا قورئان دەبێتە بەڵگە لە دژت. هەموو خەڵکی بەیان بەسەردا دێت ودەردەچن بۆ داواکردنی ڕزق وڕۆزی، هەندێک کەس دەرچوونی دەبێتە هۆی سوود بۆی بەڵام هەندێکی تر دەرچوونەکەى هۆکاری تیاچوونیەتی، وهەموو خەڵکی کردەوە ئەنجامدەدەن؛ یان ئەوەتا نەفسی خۆیان دەفرۆشن لە پێناو خواى گەورە وڕزگاری دەکەن لە دۆزەخ، و یان ئەوەتا نەفسی خۆیان دەفرۆشن بە شەیتان بە کردنی تاوان وگوناهەکان وخراپەکان بۆیە تیادەچن بەهۆی چوونە دۆزەخ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەمە لە -جوامع کلِم-ی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، (جوامع الکلِم: واتا چەند وشەیەکی کەم گەلێک واتاى زۆر وبەنرخ ومەزن دەبەخشێت).
  2. گرنگی پاکبوونەوەی: 1/ دەرەوە (بە ئاشکرا -لە ئەندامەکان-)، 2/ ناوەوە (بە نهێنی -لە دڵ وبیرکردنەوە ومەبەست-).
  3. فەزڵی زیکر ویاد کردنی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
  4. ڕەحمەتی خوای گەورە -سبحانه وتعالى-؛ چونکە بەهۆی ووتنی چەند وشەیەکی کەمەوە پاداشتی زۆر دەبەخشێت.
  5. گرنگی پارێزگاری کردن لە ئەنجامدانى نوێژەکان چونکە نوێژ کردن نور وڕۆشناییە بۆ بەندە لە دونیا وقیامەتدا.
  6. خێرکردن بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی باوەڕ (ئیمان).
  7. گرنگی کردەوە کردن بە ڕێنماییەکانى قورئان بۆ ئەوەى بەڵگە بێت بۆت نەک بەڵگە بێت لە دژت.
  8. ئازادی ڕاستەقینەى مرۆڤ بریتیە لە ملکەچ بوون بۆ فەرمانەکانى خواى گەورە، نەک ئازادی بریتی بێت لەوەى مرۆڤ هەرچی شتێک نەفسی بیەوێت جێبەجێی بکات.
  9. مرۆڤ هەردەبێت کردەوە بکات؛ یان کردەوەى خێر وباش یان کردەوەى شەڕ وخراپ.
پۆلێنکردنەکان
زیاتر