عن أبي سعيد الخُدْري رضي الله عنه قال: بَينما رسول الله صلى الله عليه وسلم يصلِّي بأصحابه إذ خَلع نَعْلَيه فوضَعَهُما عن يساره، فلمَّا رأى ذلك القوم أَلْقَوْا نِعَالَهُمْ، فلمَّا قَضى رسول الله صلى الله عليه وسلم صلاته، قال: «ما حَمَلَكُمْ على إِلقَاءِ نِعَالِكُم»، قالوا: رأيْنَاك أَلقَيْت نَعْلَيْك فَأَلْقَيْنَا نِعَالَنَا، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : إن جبريل صلى الله عليه وسلم أتَانِي فأخْبَرنِي أن فيهما قَذَرًا -أو قال: أَذًى-، وقال: إذا جاء أحدكم إلى المسجد فلينظر: فإن رَأى في نَعْلَيه قَذَرا أو أَذًى فَلْيَمْسَحْه وليُصَلِّ فيهما.
[صحيح] - [رواه أبو داود وأحمد والدارمي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی دەکرد بۆ هاوەڵانی لەناکاو نەعلەکانى داکەند ولە تەنیشتی داینان، کاتێک خەڵکی ئەمەیان بینی؛ ئەوانیش نەعلەکانیان داکەند، کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەى تەواو کرد، فەرمووی: «چی هۆکار بوو بۆئەوەى نەعلەکانتان دابکەنن؟»، ووتیان: بینیمان نەعلەکانت داکەند؛ بۆیە ئێمەش نەعلەکانمان داکەند، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «جبریل -صلى اللە علیە وسلم- هات وپێمی فەرموو کە (نەعلەکانم) شتی بۆگەن -یان پیسی- پێوەیە»، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وئەگەر یەکێکتان هات بۆ مزگەوت با بڕوانێت؛ ئەگەر بینی نەعلەکەى شتی بۆگەن یان پیسی پێوە بوو، با لەسەری لای بدات (پاکی بکاتەوە) وپێیانەوە (بە نەعلەکانیەوە) نوێژ بکات».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ هاوەڵانی دەکرد، پاشان لەناکاو نەعلەکانى داکەند ولە تەنیشتی چەپی داینان، کاتێک هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ئەمەیان بینی؛ ئەوانیش نەعلەکانیان داکەند وەکو شوێنکەوتنێک بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەى تەواو کرد وئاوڕی دایەوە وبینی لەسەر حاڵەتێکن جیاواز لەو حاڵەتەى نوێژیان پێیەوە دەستپێکرد، وپرسیاری لێیانکرد سەبارەت بە هۆکاری داکەندنی نەعلەکانیان. ئەوانیش وەڵامیان دایەوە، ووتیان:(بینیمان نەعلەکانت داکەند؛ بۆیە ئێمەش نەعلەکانمان داکەند): وەکو شوێنکەوتنێک بۆ تۆ؛ چونکە ئەوان -ڕەزاى خوایان لێبێت- گومانیان وابوو حوکمی نوێژکردن بە نەعلەوە هەڵوەشاوەتەوە (نەسخ بووەتەوە)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆکاری داکەندنی نەعلەکانى بۆیان ڕوونکردەوە، فەرمووی: (جبریل -صلى اللە علیە وسلم- هات وپێمی فەرموو کە -نەعلەکانم- شتی بۆگەن -یان پیسی- پێوەیە): واتا جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای لە کاتی نوێژکردنیدا وپێی ووت کە نەعلەکانى شتی بۆگەن یان پیسی پێوەیە -ئەمە گومانێکە لە لایەن گێڕەرەوەى فەرموودەکە-، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (وئەگەر یەکێکتان هات بۆ مزگەوت با بڕوانێت؛ ئەگەر بینی نەعلەکەى شتی بۆگەن یان پیسی پێوە بوو، با لەسەری لای بدات -پاکی بکاتەوە- وپێیانەوە -بە نەعلەکانیەوە- نوێژ بکات): ئەگەر یەکێکتان ویستی بچێتە نێو مزگەوتەوە بە نەعلەکانیەوە ونوێژیان پێوە بکات، واجب ئەوەیە سەیر بکات بۆئەوەى دڵنیا بێت لەوەى شتی پیس وبۆگەنی پێوە نییە، ئەگەر شتی پیسی پێوە بوو ئەوا با مەسحی بکات وبیهێنێت بەسەر خاک وخۆڵی سەر زەوی، بۆئەوەى شتە پیسەکان نەمێنن وپاشان نوێژیان پێوە بکات، وئەمیش ماناى ئەوە نییە کە مرۆڤ هەر دەبێت نوێژ بە نەعلەکانیەوە بکات؛ بەڵکو ئەمە بۆ ئەو کەسەیە کە دەیەوێت بە نەعلەکانیەوە نوێژ بکات؛ دەبێت نەعلەکانى شتی بۆگەن وپیسی پێوە نەبێت وپاک بن، وپاشان ئەگەر ویستی نوێژیان پێوە دەکات، وئەوەى نوێژ بە نەعلەکانیەوە بکات وئاگای لە پیسی سەر نەعلەکەی یان عەمامەکەى یان کڵاوەکەى یان جلەکەى نەبوو، ولە کاتی نوێژدا ئەمەى زانی ئەوا دەبێت یەکسەر دایبکەنێت وبۆ جلەکە ئەگەر جلێکی تری لە ژێرەوە لەبەر بوو کە عەورەتی دادەپۆشی ئەوا دەبێت ئەو جلەى سەرەوە کە پیسی پێوەیە دایبکەنێت وبەو جلەوە نوێژ بکات کە عەورەتی دادەپۆشێت، وبەردەوام دەبێت لە نوێژەکەى ودووبارە کردنەوەى نوێژی لەسەر نییە، وئەگەر نەتوانێت پیسی لەسەر جلەکە لابدات مەگەر پاش دەرکەوتنی عەورەتی نەبێت ئەوا لەم حاڵەتەدا نوێژەکەى دەپچڕێنێت وعەورەتی دادەپۆشێت ونوێژەکەى دووبارە دەکاتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر