عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : الفجر فَجْرَانِ: فأما الفَجْر الذي يكون كَذَنَبِ السِّرْحَانِ فلا تَحِلُّ الصلاة فيه ولا يٌحْرِّم الطعام، وأما الذي يذهب مُسْتَطِيلًا فِي الأُفُق فإنه يُحِلُّ الصلاة، ويُحْرِّم الطعام.
[صحيح] - [رواه الحاكم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو جۆر بەیان هەیە: ئەو بەیانەى کە وەکو کلکی گورگە؛ حەڵاڵ نییە نوێژی (بەیانی) تێدا ئەنجامبدرێت وخواردن حەرام ناکات، بەڵام (ئەو بەیانەى) بە (شێوەى) لاکێشەیی لە ئاسۆی (ئاسماندا) دەبێت؛ نوێژی (بەیانی) حەڵاڵ دەکات (ڕێگەپێدراو) دەبێت، وخواردن حەرام دەکات».
صەحیحە - حاكم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەیانی لە ڕوانگەی حوکمدا دابەشکرد بەسەر دوو جۆردا: یەکەم/ پێی دەووترێت: بەیانی ناڕاست -الفجر الکاذب-، لە ئاسماندا بەرز دەبێتەوە وەکو هێڵێکی ستوونی پان وەکو کلکی گورگ وایە چونکە بەرز دەبێتەوە، بۆیە لە کلکی گورگ دەچێت کاتێک بە ستوونی لە ئاسماندا بەرز ودیارە، پاشان نامێنێت وتاریکی دێت، ئەم بەیانە؛ ڕێگە نادات بە ئەنجامدانى نوێژی بەیانی، وخواردن وخواردنەوە حەڵاڵە بۆ کەسێک نیەتی هەبێت وبیەوێت ڕۆژەکەى بەڕۆژوو بێت، چونکە بەیانی ڕاستگۆ -الفجر الصادق- لە هەقیقەتدا نوێژی بەیانی حەڵاڵ دەکات وخواردن وخواردنەوە حەرام دەبێت. دووەم/ بەیانی ڕاستگۆ -الفجر الصادق-: ئەو بەیانە بە شێوەى لاکێشەیی لە ئاسۆی ئاسماندا دەبێت لە باکوورەوە بۆ باشوور، وهیچ تاریکیەک لە پاشی نایەت بەڵکو ڕۆشناییەکەی زیاد دەکات، ئەم بەیانە نوێژی بەیانی حەڵاڵ دەکات -ڕێگەپێدراو- دەبێت، وخواردن حەرام دەکات بۆ کەسێک نیەتی هێنا بێت وبیەوێت بەیانیەکەى ڕۆژوو بگرێت. وجیاوازى نێوان ئەم دوو بەیانە لە ڕوانگەى کاتەوە جیاوازە، جاری وا هەیە ماوەکەى نێوانیان کورتە وجاری وا هەیە درێژە، وجاری وا هەیە بەیانی ناڕاست -الفجر الکاذب- دەرناکەوێت لە ئاسماندا. بە کورتی جیاوازى نێوانیان ئەوەیە: 1- بەیانی ڕاستگۆ -الفجر الصادق- بە شێوەیەکی ئاسۆیی درێژ دەبێتەوە لە باکوورەوە بۆ باشوور بەڵام بەیانی ناڕاست -الفجر الکاذب- بە پێچەوانەوە بە شێوەیەکی ستوونی دەردەکەوێت. 2- لە پاش بەیانی ڕاستگۆ تاریکی نییە، بەڵام لە پاش بەیانی ناڕاست تاریکی هەیە. 3- بەیانی ڕاستگۆ ڕۆشناییەکەى بە شێوەیەکی ئاسۆیی پێکەوەبەستراو و دیارن لە هەموو شوێنێکدا بە ئاسۆیی دەردەکەوێت، بەڵام بەیانی ناڕاست ڕۆشناییەکەى ستوونیە وپێکەوە بەستراو نییە وەکو یەک بەش دەردەکەوێت لە خوارەوە بۆ سەرەوە لە ئاسماندا. ئەم سێ جیاوازییە لە ڕوانگەى قەدەری گەردوونی، بەڵام لە ڕوانگەى شەرعیە لە بەیانی ناڕاستدا -الفجر الکاذب-دا نوێژی بەیانی حەڵاڵ نابێت، وخواردن وخواردنەوە حەڵاڵە بۆ کەسێک بیەوێت بەیانیەکەی ڕۆژوو بگرێت، بەڵام لە بەیانی ڕاستگۆدا -الفجر الصادق- بە پێچەوانەوە ئەنجامدانى نوێژی بەیانی ڕێگەپێداو وحەڵاڵ دەبێت، وخواردن وخواردنەوە حەرام دەبێت لەسەر کەسێک بیەوێت ئەو ڕۆژە ڕۆژوو بگرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر