عن يسار مَولى ابن عمر قال: رَآني ابن عمر وأنا أصلِّي، بعد طلوع الفَجر، فقال: يا يَسار، إن رسول الله صلى الله عليه وسلم خرج علينا ونحن نُصلِّي هذه الصلاة، فقال: «لِيُبَلِّغْ شِاهِدُكُم غَائِبَكم، لا تُصلُّوا بعد الفجر إلا سَجْدَتَيْن».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە یەسار -ئەو بەندەیەی ئیبن عومەر ئازادی کرد- دەڵێت: ئیبن عومەر منی بینی لەکاتێکدا لە پاش دەرکەوتنی بەیان نوێژم دەکرد، ووتی: ئەی یەسار، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ لامان وئێمەش ئەم نوێژەمان دەکرد، فەرمووی: «ئەوەى ئامادەیە با ڕایبگەیەنێت بە ئەوەى کەسەى کە ئامادە نییە، لە دواى هەڵهاتنی بەیان* نوێژ مەکەن تەنها دوو ڕکات نەبێت**». *(هەڵهاتنی بەیان: واتا ئەو کاتەى بەیانی ڕاستگۆ -الفجر الصادق- دەردەکەوێت وبانگی بەیانی دەدرێت)، **(واتا تەنها دوو ڕکات نوێژی سونەت ئەنجامبدەن)
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- یەساری بینی (خزمەتکاری -بەندەى- بوو پاشان ئازادی کرد) سونەتی نوێژی بەیانی دەکات پاش دەرکەوتنی بەیان وپێش ئەنجامدانی نوێژی بەیانی، لەوەیە زیاتر لە دوو ڕکاتى ئەنجامدابێت، ووتی: (ئەی یەسار، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ لامان وئێمەش ئەم نوێژەمان دەکرد): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی بینی نوێژی سونەتی زیاتریان دەکرد لە پاش دەرکەوتنی بەیان وپێش نوێژی بەیانی؛ ئەمیش پاش ئەوەى دوو ڕکاتی سونەتی نوێژی بەیانیان ئەنجامدا بوو، -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: (ئەوەى ئامادەیە با ڕایبگەیەنێت بە ئەوەى کەسەى کە ئامادە نییە): ئەوەى ئامادەیە لەم دانیشتنە ئەم قسەیە ڕابگەیەنێت بەو کەسەی کە ئامادە نییە. (لە دواى هەڵهاتنی بەیان* نوێژ مەکەن): واتا پاش دەرکەوتنی بەیان -پاش بانگی بەیانی- ئەمیش لە گێڕانەوەی (أحمد)دا هاتووە: [لا صلاة بعد طلوع الفجر إلا ركعتي الفجر] واتە: [هیچ نوێژێک نییە لە پاش دەرکەوتنی بەیان مەگەر دوو ڕکاتى -سونەتی پێش- نوێژی بەیانی نەبێت]. (تەنها دوو ڕکات نەبێت**): واتا دوو ڕکات بە کامڵی، لە فەرموودەکەدا بە -سجدتین- هاتووە ولێرەدا بەشێک لە نوێژەکە باسکراوە ومەبەست لێی هەموو ڕکاتەکەیە؛ هەروەکو لە گێڕانەوەکەى پێشووی (أحمد)دا ڕاڤەى کردووە. ئەمیش بە پێی سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- چونکە لە پاش دەرکەوتنی بەیان -الفجر الصادق- تەنها دوو ڕکات سونەتی پوختی ئەنجامدەدا. بۆیە ئەگەر بەیان دەرکەوت -بانگی بەیانی دا- نابێت مسوڵمان زیاتر لە دوو ڕکات سونەتی پێش نوێژی بەیانی ئەنجامبدات، چونکە ئەمە سونەت وڕێبازی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- وباشترین وخێرترین ڕێباز؛ ڕێبازی سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-. کەواتە جگە لە دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانی؛ ڕێگەپێدراو نییە هیچ ڕکاتێکی تر ئەنجامبدرێت وئەمیش دەبێت یەکێک لەو کاتانەى کە نوێژ تێیدا نەهی لێکراوە مەگەر دوو ڕکاتی سونەتی پێش نوێژی بەیانی نەبێت، وئەگەر کەسێک هاتە نێو مزگەتەوە تەنها دوو ڕکات سونەتی پێش نوێژی بەیانی ئەنجامدەدات وپێویست ناکات دوو ڕکات نوێژی -تحیة المسجد- ئەنجامبدات.*(هەڵهاتنی بەیان: واتا ئەو کاتەى بەیانی ڕاستگۆ -الفجر الصادق- دەردەکەوێت وبانگی بەیانی دەدرێت)، **(واتا تەنها دوو ڕکات نوێژی سونەت ئەنجامبدەن)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر