عَنْ عُقْبَةَ بْنَ عَامِرٍ الْجُهَنِيَّ رضي الله عنه قَالَ:
ثَلَاثُ سَاعَاتٍ كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَنْهَانَا أَنْ نُصَلِّيَ فِيهِنَّ، أَوْ أَنْ نَقْبُرَ فِيهِنَّ مَوْتَانَا: حِينَ تَطْلُعُ الشَّمْسُ بَازِغَةً حَتَّى تَرْتَفِعَ، وَحِينَ يَقُومُ قَائِمُ الظَّهِيرَةِ حَتَّى تَمِيلَ الشَّمْسُ، وَحِينَ تَضَيَّفُ الشَّمْسُ لِلْغُرُوبِ حَتَّى تَغْرُبَ.
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 831]
المزيــد ...
لە عوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«سێ کات -سێ ماوە- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێمان دەکرد کە نوێژی تێدا بکەین، یان مردووەکانمانی تێدا بنێژین: کاتێک خۆر خەریکە هەڵدێت ودەردەکەوێت هەتا بە تەواوی لە ئاسمان دیار دەبێت، وکاتێک خۆر لە ناوەڕاستی ئاسماندایە (لە نیوەرۆدا) هەتا خەریکە لار دەبێتەوە (بەرەو ڕۆژئاوا)، وکاتێک خۆر خەریکە ئاوا دەبێت هەتا بە تەواوی دیار نامێنێت (هەتا خۆر بە کامڵی ون وئاوا دەبێت)».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 831]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە ئەنجامدانی نوێژی سونەت لە سێ كاتدا، یان ناشتن و لەگۆڕدانانی مردوو لەو كاتانەدا، ئەم سێ كاتەیش بریتین لە: یەكەم: كاتێك خۆر دەردەكەوێت، ئەمیش سەرەتای كاتی دەرچوونی دەگرێتەوە كە بەرز دەبێتەوە لە ئاسمان هەتاوەكو دەگات بە ئەندازەی درێژی ڕمێك، ئەم ماوەیەی كە نەهی لێكراوە بە مەزندە نزیكەی پانزە خولەك دەكات لە پاش دەرچوونی. دووەم: كاتێك خۆر دەكەوێتە ناوەڕاستی ئاسمان، وهیچ شتێك لە ژێریدا سێبەری نابێت نە بە لای ڕۆژهەڵات ونە بە لای ڕۆژئاوا هەتاوەكو لە نیوەی ئاسمان لادەدات، وسێبەری شتێك دەردەكەوێت بە ئاراستەی ڕۆژهەڵات كە ئەمیش كاتی دەستپێكردنی نوێژی نیوەڕۆیە، ئەم ماوە نەهی لێكراوە كە خۆر دەكەوێتە ناوەڕاستی ئاسمان بە پێنج خولەك مەزەندە دەكرێت. سێیەم: كاتێك خۆر لار دەبێتەوە وبەرەو ئاوابوون دەچێت لەكاتی خۆرئاوابووندا هەتاوەكو بە تەواوی دیار نامێنێت.