عَنْ عَبْدَ اللهِ بْنِ عَمْرٍو رَضيَ اللهُ عَنْهُمَا يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ لَقِيَ اللهَ لَا يُشْرِكُ بِهِ شَيْئًا لَمْ تَضُرَّهُ مَعَهُ خَطِيئَةٌ، وَمَنْ مَاتَ وَهُوَ يُشْرِكُ بِهِ لَمْ يَنْفَعْهُ مَعَهُ حَسَنَةٌ».
[صحيح] - [رواه أحمد] - [مسند أحمد: 6586]
المزيــد ...
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک بگاتە لای الله و بە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ الله بڕیار نەدابێت؛ ئەوا هیچ گوناهێكی زیانی پێ ناگەیەنێت، و هەرکەسێکیش بمرێت و هاوبەشی بۆ خودا بڕیار دابێت؛ ئەوا هیچ چاکەیەکی سوودی پێ ناگەیەنێت».
[صەحیحە] - [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە] - [مسند أحمد - 6586]
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە بەوەی هەرکەسێک بمرێت و بگاتە لای خودا؛ بە یەک خوا پەرستیەوە (بە تەوحیدەوە)، و هیچ شتێکی نەكردبێتە هاوبەش بۆ الله، ئەوا لە خەڵكی بەهەشتە، تەنانەت ئەگەرچیش لە ئاگردا سزا بدرێت بەهۆی گوناهەکانییەوە، وە هەرکەسێک بمرێت و هاوبەشی (شیرکی) بۆ خودا بڕیار بدات، ئەوا هیچ چاکەیەک لەگەڵ شیرکەکەیدا سوودی پێ ناگەیەنێت؛ و چوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەبێت.