عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «يقول اللهُ: إذا أراد عبدي أنْ يعملَ سيئةً، فلا تكتبوها عليه حتى يعملَها، فإنْ عَمِلها فاكتبوها بمثلِها، وإنْ تركها مِن أجلي فاكتبوها له حسنةً، وإذا أراد أنْ يعملَ حسنةً فلم يعملها فاكتبوها له حسنةً، فإنْ عملها فاكتبوها له بعشر أمثالها إلى سبعِ مائة ضِعْفٍ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: خودا دەفەرموێت: «ئەگەر بەندەکەم ویستی خراپەیەک بکات؛ ئەوا لەسەری مەینووسن هەتا ئەنجامی دەدات، ئەگەر ئەنجامیدا ئەوا وەکو خۆی بینووسن، وئەگەر لە پێناو من وازى لێهێنا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن، وئەگەر ویستی چاکەیەک ئەنجامبدات بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن، وئەگەر کردەوەکە چاکەکەى ئەنجامدا؛ ئەوا دە چاکەی بۆ بنووسن هەتا حەوت سەد هێندە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرمانە لە لایەن خواى گەورەوەیە بۆ فریشتەکان ئەوانەى کە سپێردراون بە بژاردنی کردەوەکانى مرۆڤ ونووسینیان، وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی خوای گەورە بەسەر مرۆڤەکانەوە، ولێخۆشبوون لێیان بەهۆی کەموکورتیانەوە. دەفەرموێت: (ئەگەر بەندەکەم ویستی خراپەیەک بکات؛ ئەوا لەسەری مەینووسن هەتا ئەنجامی دەدات): وکردەوە لێرەدا لەوەیە مەبەست لە کردەوەى دڵ وئەندامەکان بێت، وئەمیش واتاى ئاشکرایە؛ چونکە بەڵگە هاتووە لەسەر ئەوەى کە کردەوەى دڵ لەوەیە مرۆڤ لێپرسینەوەى لێبکرێـت لەسەر ئەنجامدانى، وبە پێی کردەوە پاداشت بە چاکە یان خراپە دەدرێتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ}واتە: {وھەرکەسێک بیەوێت لەوێ (لە مزگەوتی حەرام) مەیلی لە ھەق لادان زوڵم وستەم بکات ئەوا پێی دەچێژین لە سزاری ئازاردەر}، ولە فەرموودەیەکی سەحیح هاتووە: («إذا التقى المسلمان بسيفهما فالقاتل والمقتول في النار» ، قالوا: هذا القاتل، فما بال المقتول؟ قال: «إنه كان حريصاً على قتل أخيه») واتە: (ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان ئەوا بکوژ وکوژراو لە دۆزەخدان. ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئەوا زانیمان سەبارەت بە بکوژەکە، ئەی بۆچی کوژراوەکە دەچێتە دۆزەخەوە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چونکە ئەو سوور بوو ومەبەستی کوشتنی هاوەڵەکەی بوو»). ئەم دەقانە وهاوشێوەکانى دەگونجێن بۆ ئەوەى بەڵگەى گشتی تایبەت بکرێت. (ئەگەر بەندەکەم ویستی خراپەیەک بکات؛ ئەوا لەسەری مەینووسن هەتا ئەنجامی دەدات): ئەم تێگەیشتنە پێچەوانەى ئەم دەقەیە نییە کە کردەوەکان نانووسرێت هەتا ئەنجامدەدرێن، چونکە نیەت وپێداگیر بوون لەسەر ئەنجامدانى کردەوەیەک لە دڵدا لە خۆیدا کردەوەیە. (ئەگەر ئەنجامیدا ئەوا وەکو خۆی بینووسن): واتا یەک خراپە بنووسن، خواى گەورە دەفەرموێت: {مَن جَاء بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا وَمَن جَاء بِالسَّيِّئَةِ فَلاَ يُجْزَى إِلاَّ مِثْلَهَا وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ} واتە: {ھەرکەسێک چاکە بکات ئەوە (لەڕۆژی دواییدا) دە ھێندەی چاکەکەی پاداشتی بۆ ھەیە، وھەرکەسێک خراپە بکات ئەوە تۆڵەی لێ ناسێنرێت تەنھا بەوێنەی خۆی نەبێت وئەوانە ستەمیان لێناکرێت}، وهەروەها دەفەرموێت: {مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةً فَلا يُجْزَى إِلاَّ مِثْلَهَا وَمَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُوْلَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ يُرْزَقُونَ فِيهَا بِغَيْرِ حِسَابٍ}.} واتە: {ھەرکەسێك کاری خراپەی کردبێت ھەر بە ئەندازەی خراپەکەی سزا دەدرێت، ھەرکەسێکیش چاکەی کردبێت ئافرەت بێت یان پیاو (بەو مەرجەی) باوەڕدار بێت؛ ئا ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە لەوێدا بەبێ ژمارە وبڕ ڕزق وڕۆزییان پێدەدرێت}. (وئەگەر لە پێناو من وازى لێهێنا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن): وازهێنان لە ئەنجامدانى کردەوەکە بەستراوە بەوەى کە لە پێناو خواى گەورە وازی لێبهێنێت، واتە: لە ترسی خودا، ولە ترسی سزای خودا، و بەهۆی شەرمکردن لە خودا، بەڵام ئەگەر وازی لێهێنا بەهۆی نەتوانین، یان لە ترسی خەڵکی، یان بەهۆی هەر هۆیەکی ترەوە، ئەوا لێرەدا هیچ چاکەیەکی بۆ نانووسرێت، بەڵکو لەوەیە خراپەکەی بۆ بنووسرێت. (وئەگەر ویستی چاکەیەک ئەنجامبدات بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن، وئەگەر کردەوەکە چاکەکەى ئەنجامدا ئەوا دە چاکەی بۆ بنووسن هەتا حەوت سەد هێندە): ئەمیش فەزڵی خواى گەورە وبەخشندەیە بەسەر بەندەکانیەوە کە بەردەوام مینەتی هەیە بەسەریانەوە، حەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە مەزنە، ئایا چی ڕێزگرتن وبەخشینێک هەیە لەمە زیاتر، تەنها بە ویستن وپێداگیر بوون لەسەر ئەنجامدانى چاکە خواى گەورە بە چاکەیەک دەینووسێت، وئەگەر چاکەکە ئەنجامبدات ئەوا دە هێندەی بۆ دەنووسێت هەتا حەوت سەد هێندە. لەم فەرموودەیەدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە خواى گەورەوە دەیگێڕێتەوە کە پەروەردگار دەفەرموێت: (خواى گەورە دەفەرموێت: ئەگەر بەندەکەم ویستی)، وئەم وتانە لە شەریعەتی خودان کە پەیمانی پاداشتی بۆ بەندەکانى تێیدا باسکراوە، وفەزڵ ومینەتی خۆی باسدەکات بەسەریانەوە، وئەم فەرموودەیە قورئان نییە، بەڵکو پێیان دەووترێت: فەرموودەی قودسی، ودروستکراو نین (مەخڵوق نین)، چونکە وتەکانى خواى گەورە دروستکراو نین (مەخڵوق نین).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر