عن أبي سعيد الخدري وأبي هريرة رضي الله عنهما مرفوعاً: «إذا دخلَ أهلُ الجنةِ الجنةَ يُنَادِي مُنادٍ: إن لكم أن تَحْيوا، فلا تَموتُوا أبداً، وإن لكم أن تَصِحُّوا، فلا تَسقَمُوا أبداً، وإن لكم أن تَشِبُّوا فلا تَهرَمُوا أبداً، وإن لكم أن تَنعَمُوا، فلا تَبْأسُوا أبداً».
[صحيح] - [رواه مسلم، وفي لفظه تقديم وتأخير]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودری وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خەڵکی بەهەشت (ئەهلی بەهەشت) دەچنە بەهەشتەوە، بانگکارێک بانگ دەکات: هەتاهەتایە دەژێن وهەرگیز نامرن، وهەتاهەتایە لەش ساغ دەبن وهەرگیز نەخۆش نابن، هەتاهەتایە گەنج دەبن وهەرگیز پیر نابن، هەتاهەتایە دڵخۆش دەبن وهەرگیز دڵتەنگ نابن».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی نیعمەت وخۆشییەکانى بەهەشت دەکات، دەفەرموێت: یەکێک بانگ دەکات لە نێو خەڵکی (ئەهلی) بەهەشتدا: (هەتاهەتایە دەژێن وهەرگیز نامرن، وهەتاهەتایە لەش ساغ دەبن وهەرگیز نەخۆش نابن، هەتا کۆتایی فەرموودەکە)، واتا: ئەهلی بەهەشت لە نیعمەت وخۆشییەکی بەردەوامن ونە لە مردن ونە لە نەخۆشی ونە لە پیربوون کە نیشانەى لاوازییە دەترسن، وئەو خۆشی ونیعمەتەی کە ئەوان تێیدان هەتاهەتایە بەردەوام دەبێت وناپچڕێت وکەم ناکاتەوە، وئەم فەرموودە وهاوشێوەکانى هانی مرۆڤ دەدات بۆ ئەنجامدانى کردەوەى چاک کە بەهۆیانەوە مرۆڤ دەگاتە ئەو مەنزڵگە وپلەوپایە مەزنە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر