عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما ، قال: بلغني حديثٌ عن رجل سمعه من رسول الله صلى الله عليه وسلم فاشتريتُ بعيرًا، ثم شَدَدْتُ عليه رَحْلي، فَسِرْتُ إليه شهرا، حتَى قَدِمتُ عليه الشَّام فإذا عبد الله بن أُنيس، فقُلت للبوَّاب: قل له: جابر على الباب، فقال: ابن عبد الله؟ قلت: نعم، فخرج يَطَأُ ثوبه فَاعْتَنَقَنِي، وَاعْتَنَقْتُهُ، فقلت: حَدِيثًا بَلَغَنِي عَنْكَ أَنَّكَ سمعتَه من رسول الله صلى الله عليه وسلم في القِصَاص، فخشيتُ أن تموت، أو أموت قبل أنْ أسْمَعَه، قال: سمعتُ رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «يُحْشَرُ الناسُ يوم القيامة -أو قال: العباد- عُراةً غُرْلًا بُهْمًا» قال: قلنا: وما بُهْمًا؟ قال: «ليس معهم شيء، ثم يناديهم بصوت يَسْمَعُه مَن بَعُدَ كما يسمعه مَن قَرُبَ: أنَا الملك، أنا الدَيَّان، ولا ينبغي لأحد من أهل النار، أن يدخل النارَ، وله عِنْد أحد من أهل الجنة حقٌّ، حتى أَقُصَّه منه، ولا ينبغي لأحد مِنْ أهل الجنَّة أَن يَدْخُل الجنَّةَ، وِلَأحَد مِن أهْل النَّار عِنْدَه حقٌّ، حتى أقصَّه منه، حتَّى اللَّطْمَة» قال: قلنا: كيف، وإِنَّا إِنَّما نَأْتِي اللهَ عزَّ وجّلَّ عُراةً غُرْلًا بُهْمًا؟ قال: «بِالحَسَنَات والسيِّئَات».
[حسن] - [رواه أحمد تنبيه: روى البخاري تعليقًا جملة من هذا الحديث، فقال: ويذكر عن جابر، عن عبد الله بن أنيس قال: سمعت النبي -صلى الله عليه وسلم- يقول: «يحشر الله العباد، فيناديهم بصوت يسمعه من بعد كما يسمعه من قرب: أنا الملك، أنا الديان»]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: فەرموودەیەکم پێ ووترا لە پیاوێکەوە کە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- بیستوویەتی، وشترێکم کڕی، وپاشان شتومەکەکانم لەسەر پشتی دانا، وسەفەرم کرد بە درێژایی مانگێک بۆئەوەى پێی بگەم (بە پیاوەکە بگەم)، هەتاوەکو هاتم بۆ شام و عبداللەی کوڕی ئونەیسم دۆزیەوە، ووتم بە دەرگاوانەکە: پێی بڵێ: جابر لە دەرگایە، ووتی: کوڕی عبداللە؟ ووتم: بەڵێ، دەرچوو وپێی دەنا بەسەر جلەکەیدا -لە خێراییدا- وباوەشی پێمدا کرد، ومنیش باوەشم پێیدا کرد، ووتم: فەرموودەیەکم پێ ڕاگەیەندراوە کە تۆ بیستووتە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە تۆڵەسەندنەوە (یان دیەکان:القِصاص)، ترسام لەوەی بمریت یان بمرم پێش ئەوەى ئەو فەرموودەیە ببیستم، ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «خەڵکی (یان فەرمووی: بەندەکان) حەشر دەکرێن لە ڕۆژی قیامەتدا، بە ڕووتی وخەتەنە نەکراوی وهیچ شتێکیان پێ نییە»، ووتمان: ئایا (بُهْمًا:هیچ شتێکیان پێ نییە) -ماناى- چییە؟ فەرمووی: «هیچ شتومەکێکیان پێ نییە -تەنها خۆیانن-، پاشان بانگیان دەکات بە دەنگێک ئەوەى لە دوور ونزیکە دەیبستێت، دەفەرموێت: (أنَا الملك)* ، (أنا الدَيَّان)**، ونابێت هیچ یەکێک لە ئەهلی دۆزەخ، بچێتە نێو دۆزەخەوە لەکاتێکدا مافی هەبێت بەسەر کەسێک لە ئەهلی بەهەشت؛ هەتاوەکو مافەکەى بۆ وەردەگرمەوە، ونابێت هیچ یەکێک لە ئەهلی بەهەشت، بچێتە نێو بەهەشتەوە لەکاتێکدا مافی هەبێت بەسەر کەسێک لە ئەهلی دۆزەخەوە؛ هەتاوەکو مافەکەى بۆ وەردەگرمەوە، تەنانەت ئەگەر لێدانکیش بێت لە ڕوو»، ووتمان: چۆن ئەوە ڕوودەدات لە کاتێکدا ئێمە بە ڕووتی وخەتەنە نەکراوی وبێ ئەوەى هیچ شتێکمان پێ بێت دێین بۆ لای خواى گەورە؟ فەرمووی: «بە چاکە وخراپەوە -دێن-». *(واتە: من پادشام. المَلِك:ئەلمەلیک؛ ناوێکی خواى گەورەیە)، **(واتە: من ئەلدەیانم. الديان:ئەلدەیان: ناوێکی خواى گەورە واتا بەندەکانى ناچارکردووە بیپەرستن وگوێڕایەڵی بکەن، یان بە واتاى ئەو زاتەى لێیان دەپرسێتەوە وبە دادپەروەی حوکم لە نێوانیان دەکات)
حەسەنە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

جابری کوڕی عبداللەی ئەنساڕی باسی ئەوە دەکات کە بیستوویەتی عبداللەی کوڕی ئونەیس فەرموودەیەکی بیستووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەو (جابر) نەیبیستووە، بۆیە وشترێکی کڕی وشتومەکەکانی لەسەر پشتی دانا، وسەفەری کرد بە درێژایی مانگێک هەتاوەکو گەیشتە شام وچوو بۆ لای عبداللەی کوڕی ئونەیس، بە دەرگاوانەکە ووتی: پێی بڵێ: جابر لە دەرگایە، عبداللەی کوڕی ئونەیس ووتی: کوڕی عبداللە؟ جابر ووتی: بەڵێ، بەپەلە دەرچوو بۆ لای وپێی دەنا بە سەر جلەکەیدا لە خێراییدا، وباوەشیان بەیەکتردا کرد، جابر پێی ووت: دەزانم فەرموودەیەکت بیستووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە تۆڵەسەندنەوە (یان دیەکان:القِصاص)، ترسام لەوەی بمریت یان بمرم پێش ئەوەى ئەو فەرموودەیە ببیستم، (عبداللە) ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: (خەڵکی حەشر دەکرێن لە ڕۆژی قیامەتدا، بە ڕووتی وخەتەنە نەکراوی وهیچ شتێکیان پێ نییە)، ووتمان: ئایا (بُهْمًا:هیچ شتێکیان پێ نییە) -ماناى- چییە؟ فەرموی: (هیچ شتومەکێکیان پێ نییە -تەنها خۆیانن-): واتا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا کۆیان دەکاتەوە بۆئەوەى لەسەر کردەوەکانیان لێپرسینەوەیان لێبکات، و لەسەر کردەوەکانیان پاداشتیان بداتەوە، بۆیە بەخەتەنە نەکراوی دێن هەروەکو چۆن کاتێک لەدایکبوون، وهیچ شتومەکێکی دونیایان پێ نییە. پاشان فەرمووی: (پاشان بانگیان دەکات بە دەنگێک): بانگکردن تەنها بەهۆی دەنگەوەیە وتەنها بە دەنگیش دەکرێت وخەڵکی بانگکردن نابیستن ئەگەر بە دەنگ نەبێت بۆیە لێرەدا باسی دەنگ کراوە بۆ جەختکردنەوە لەسەر بانگکردنەکە، وئەمیش لە ئەوپەڕی ڕوونیدایە کە خواى گەورە قسە دەکات بە قسەیەک کە لێی دەبیسترێت، ودەنگی هەیە، بەڵام لە دەنگی بوونەوەرەکان ودروستکراوەکان ناچێت. بۆیە فەرمووی: (ئەوەى لە دوور ونزیکە دەیبستێت): ئەمەش سیفەتێکی دەنگی خواى گەورەیە، بەڵام دەنگی بوونەوەرەکان تەنها کەسە نزیکەکان لێوەى دەیبیستن بە پێی لاوازى وبەهێزی دەنگی بوونەوەرەکە، ودەقی زۆر لەسەر ئەم بابەتە هاتووە، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا}[الأعراف: 22] واتە: {پەروەردگاریان بانگی ھەردووکیانی کرد ئایا ئەو درەختەم قەدەغە نەکرد لێتان}، {وَنَادَيْنَاهُ مِن جَانِبِ الطُّورِ الأَيْمَنِ وَقَرَّبْنَاهُ نَجِيًّا}[مریم: 52] واتە: {وە ئێمە ئەومان بانگ کرد لەلای ڕاستی کێوی طورەوە وە ئەو(موسا)مان نزیک کردەوە تا قسەی لەگەڵ بکەین}، {وَإِذْ نَادَى رَبُّكَ مُوسَى أَنِ ائْتِ الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ}[الشعراء: 10] واتە: {(باس بکە) ئەو کاتەی پەروەردگارت بانگی موسای کرد کە (بە پێغەمبەری) بڕۆ بۆ لای ئەو گەلە ستەمکارە}. (دەفەرموێت: -أنَا الملك-* ، -أنا الدَيَّان-**): واتا ئەم بانگکردنە هەموو دەیبیستێت دوور ونزیک وەکو یەک، خواى گەورە پادشایە -الملك-ە وموڵک وخاوەندارێتی هەموو شتێک لە ژێر دەستی ئەودایە لە ئاسمانەکان وزەوی وئەوەى لە نێوانیاندایە، وخواى گەورە ناوى -الدیان-ە واتا لێپرسینەوە لە بەندەکان دەکات بە پێی کردەوەکانیان، ئەوەى کردەوەى خێری ئەنجامدا بێت بە باشترین شێوە پاداشتی دەداتەوە، وئەوە کردەوەى خراپی ئەنجامدا بێت بەو شێوەی شایستەیە سزای دەدات، پاشان خواى گەورە دەفەرموێت: (ونابێت هیچ یەکێک لە ئەهلی دۆزەخ، بچێتە نێو دۆزەخەوە لەکاتێکدا مافی هەبێت بەسەر کەسێک لە ئەهلی بەهەشت؛ هەتاوەکو مافەکەى بۆ وەردەگرمەوە، ونابێت هیچ یەکێک لە ئەهلی بەهەشت، بچێتە نێو بەهەشتەوە لەکاتێکدا مافی هەبێت بەسەر کەسێک لە ئەهلی دۆزەخەوە؛ هەتاوەکو مافەکەى بۆ وەردەگرمەوە، تەنانەت ئەگەر لێدانکیش بێت لە ڕوو): واتا خواى گەورە بە دادپەروەری حوکم وفەرمانڕەوایی لە نێوان بەندەکان دەکات، وئەو هەقەى ستەملێکراو هەیە لە لای ستەمکار لێی وەردەگرێتەوە، بۆیە هیچ یەکێک لە ئەهلی دۆزەخ ناچێتە دۆزەخەوە ئەگەر مافی هەبێت بەسەر کەسێکەوە لە ئەهلی بەهەشت؛ هەتاوەکو مافەکەى بۆ وەردەگرێتەوە، وئەمیش لە ئەوپەڕی کامڵی دادپەروەری خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى- چونکە کافر وستەمکار هەرچەندە دەچنە نێو دۆزەخەوە بەڵام ستەمیان لێناکرێت، ئەگەر مافیان هەبێت بەسەر کەسێک لە ئەهلی بەهەشت مافەکەى بۆ وەردەگیرێتەوە، وبە هەمان شێوە بۆ ئەهلی بەهەشت، هاوەڵان ووتیان بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : چۆن خەڵکی مافەکانیان وەردەگرنەوە لە کاتێکدا هیچ شتومەکێکی دونیایان پێ نییە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (بە چاکەکان وخراپەکان) واتا مافەکان وەردەگیرێتەوە بەوەى ستەملێکراو لە کردەوە چاکەکانى ستەمکار دەبات؛ ئەگەر ستەمکارەکە چاکەى نەما ئەوا خراپەکانى ستەملێکراوەکە دەهێنرێت ودەکرێتە سەر خراپەکانى ستەمکارەکە وپاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە، هەروەکو لە فەرموودەیەکدا هاتووە. *(واتە: من پادشام. المَلِك:ئەلمەلیک؛ ناوێکی خواى گەورەیە)، **(واتە: من ئەلدەیانم. الديان:ئەلدەیان: ناوێکی خواى گەورە واتا بەندەکانى ناچارکردووە بیپەرستن وگوێڕایەڵی بکەن، یان بە واتاى ئەو زاتەى لێیان دەپرسێتەوە وبە دادپەروەی حوکم لە نێوانیان دەکات)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر