عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «احتجَّ آدمُ وموسى، فقال له موسى: يا آدمُ أنت أبونا خَيَّبتنا وأخرجتَنا من الجنة، قال له آدمُ: يا موسى اصطفاك اللهُ بكلامِه، وخطَّ لك بيدِه، أتلومُني على أمرٍ قَدَّره اللهُ عليَّ قبل أنْ يخلُقَني بأربعين سنةً؟ فحَجَّ آدمُ موسى، فحَجَّ آدمُ موسى».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئادەم وموسا گفتوگۆیان کرد، موسا پێی فەرموو: ئەی ئادەم تۆ باوکی ئێمەیت، تووشی بێبەش بوونت کردین وئێمەت دەرکرد لە بەهەشت، ئادەم فەرمووی: ئەی موسا، خواى گەورە فەزڵی پێت بەخشیووە بەهۆی ئەوەى (ڕاستەوخۆ) قسەی لەگەڵ تۆدا کردووە، و(تەوراتی) بە دەستی خۆی بۆ تۆ نووسووە، ئایا لۆمەم دەکەیت لەسەر کارێک؛ لە قەدەری خودا بوو لەسەرم چل ساڵ پێش ئەوەى من دروست بکات؟ ئادەم بەڵگەکەی موسای بەرپەرچدایەوە، ئادەم بەڵگەکەی موسای بەرپەرچدایەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

(ئادەم وموسا گفتوگۆیان کرد): -علیهما السلام- واتا هەریەکێکیان بەڵگەى خۆیان باسکرد بەرامبەر ئەوەى تر، ئەمە لەوەیە لە پاش مردنی موسا بێت، یان لە خەودا بێت، چونکە خەوبینینی پێغەمبەران هەق وڕاستییە و وەحیە، ولەم بابەتانەدا پێویستە مسوڵمان ملکەچ بێت وباوەڕی پێی هەبێت، وناتوانین لەسەر هەقیقەتەکەى بوەستین. (موسا پێی فەرموو: ئەی ئادەم تۆ باوکی ئێمەیت، تووشی بێبەش بوونت کردین وئێمەت دەرکرد لە بەهەشت): واتا هۆکاری ناڕەحەتی وگومڕابوونی ئێمە بوویت بەهۆی گوناهێکەوە کە هۆکاری دەرچوونت بوو لە بەهەشت، پاشان ئێمە تووشی گومڕایی بووین بەهۆی شەیتانەوە. (ئادەم فەرمووی: ئەی موسا، خواى گەورە فەزڵی پێت بەخشیووە بەهۆی ئەوەى -ڕاستەوخۆ- قسەی لەگەڵ تۆدا کردووە): واتا خواى گەورە تۆی هەڵبژاردووە بۆئەوەى قسەکانى ببیستیت، ئەمیش تایبەتکراوە بە موسا لە دونیادا لە نێوان پێغەمبەران، چونکە خواى گەورە قسەی لەگەڵدا کرد بە بێ هیچ ناوەندێک، بەڵکو ڕاستەوخۆ موسا -علیه السلام- گوێی لە وتەکانى خواى گەورە بوو. (و-تەوراتی- بە دەستی خۆی بۆ تۆ نووسووە): واتا بە دەستەکانى خۆی تەوراتی بۆ تۆ نووسیوە، دەبێت باوەڕمان پێی هەبێت بە بێ لێکدانەوەى چۆنێتی وبە بێ چواندن وبە بێ لادانى لە مانا ڕاستەقینەکەى وبە بێ پەکخستنی واتاکەى. (ئایا لۆمەم دەکەیت لەسەر کارێک؛ لە قەدەری خودا بوو لەسەرم چل ساڵ پێش ئەوەى من دروست بکات؟): چۆن لۆمەم دەکەیت لەسەر کارێک کە خواى گەورە لەسەرمی نووسینەوەى لە ڕووتەختە پارێزراوەکەدا -اللوح المحفوظ- ولە پەڕەکانى تەورات وڕووتەختەکانى پێش ئەوەى من دروست بکات بە چل ساڵ. (ئادەم بەڵگەکەی موسای بەرپەرچدایەوە): واتا ئادەم موسا سەرکەوت بەسەر موسا لە بەڵگەکاندا، -صلوات الله وسلامه عليهما- خواى گەورە دەیزانی کە ئادەم لە بەهەشت دەردەچێت ودێتە سەر زەوی چۆن دەکرێت زانستی خواى گەورە سەبارەت بە ئەو ڕەت بکاتەوە، بەڵگەى ئادەم -علیه السلام- سەرکەوت؛ چونکە ئەگەر شتێک لە قەدەردا نووسرا بێت ڕەت ناکرێتەوە، چونکە خواى گەورە بڕیاری لەسەر داوە، وناکرێت خۆی لێ لابدات لە پاش ڕوودانى، وتەنها دەبیت ملکەچ بێت، و لەگەڵ ئەمەشدا ئەم جۆرە بەڵگە هێنانەوە نابێت بەڵگە بۆ ئەو شتانەى کە ڕوویان نەداوە؛ چونکە مرۆڤ فەرمانى پێکراوە بە پەرستنەکان و خۆدوورگرتن لە حەرامکراوەکان، ونازانێت چی لەسەری نووسراوە وڕوودەدات، ئەگەر کارەکە ڕوویدا ونەیتوانى لەسەر خۆی لایبدات ئەوا لێرەدا ملکەچ دەبێت بۆ قەزا وقەدەری خواى گەورە ودەڵێت: (قدر الله وما شاء فعل) واتە: (قەدەری خواى گەورە بوو، وئەوەى ویستی لێی بوو ئەنجامیدا)، وداواى لێخۆشبوون دەکات لە پەروەردگاری ودەگەڕێتەوە لە تاوان وگوناهەکان وتەوبە دەکات. بۆیە ڕوون بوویەوە کە بەڵگەکەى ئادەم سەرکەوت بەسەر بەڵگەى موسادا کاتێک موسا لۆمەى ئادەمی کرد بەهۆی ئەوەى ئەو هۆکار بووە کە نەوەکانى تووشی ناڕەحەتی ببن، وئادەم وەڵامی دایەوە بەوەى کە هەر دەبوو ڕوویبدایە. مسوڵمان کاتێک تووشی ناڕەحەتی دەبێت بەهۆی کردەوەى بەندەکانەوە یان جگە لەمانە دەبێت ئارامگر بێت وملکەچی خواى گەورە بێت، وئەمە نابێتە هۆی ئەوەى لۆمەکردن لەسەر تاوانبار لابچێت وسزا بدرێت، وهەروەها ئەم فەرموودەیە نابێتە بەڵگە بە دەستی تاوانبارەوە بۆئەوەى لەسەر تاوان وگوناهەکان بەردەوام بێت چونکە مرۆڤ نازانێت چی لەسەر نووسراوە لە قەدەردا هەروەکو پێشووتر باسکرا بەڵکو ئەمە بەڵگەیە بۆ کەسێک کە تەوبەى کردبێت وپاشان کەسێک بێت ولۆمەی بکات لەسەر تاوانەکانى لەم حاڵەتەدا دەتوانێت بەم شێوەیە بەرگری لە خۆی بکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر