پۆلێنکردن:
+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَة رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُول اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إنَّ اللَّهَ تَعَالَى قَالَ: مَنْ عَادَى لِي وَلِيًّا فَقْد آذَنْتُهُ بِالحَرْبِ، وَمَا تَقَرَّبَ إلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ، وما يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ، فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ، وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ، وَيَدَهُ الَّتِي يَبْطِشُ بِهَا، وَرِجْلَهُ الَّتِي يَمْشِي بِهَا، وَإِنْ سَأَلَنِي لَأُعْطِيَنَّهُ، وَلَئِنْ اسْتَعَاذَنِي لَأُعِيذَنَّهُ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [الأربعون النووية: 38]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«خواى گەورە دەفەرموێت: ئەوەى دژایەتی دۆستێكی من بکات؛ ئەوا من جەنگی لە دژ ڕادەگەیەنم، وبەندەکەم بە هیچ شتێک لە من نزیک نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لام هێندەی نزیکبوونەوەى لێم بە ئەنجامدانى فەریزەکان، وبەندەکەم بەردەوام لێم نزیک دەبێتەوە بە ئەنجامدانى کردەوە سونەتەكان هەتاوەکو خۆشم دەوێت، ئەگەر خۆشم بوێت دەبم بەو بیستنەی كە پێی دەبیستێت، ودەبم بەو بینینەی كە پێی دەبینێت، ودەبم بەو دەستەی كە پێی كار دەكات، ودەبم بەو پێیەی كە ڕێی پێدەكات، وئەگەر داوام لێبكات پێی دەبەخشم، وئەگەر داوای پەناگرتنم لێبكات پەنای دەدەم».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [الأربعون النووية - 38]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان دەگێڕێـتەوە لە فەرموودەیەكی قودسیدا كە خوای گەورە -عز وجل- فەرموویەتی: ئەوەی ئازاری دۆستێكی -وەلیەكی- من بدات وتوڕەی بكات وڕقی لێبێت ئەوا من دژایەتیكردنی ڕادەگەیەنم. دۆستی -وەلی- خوای گەورە: بریتیە لە ئیمانداری تەقوادار، هەتا بەندە ئیمان وتەقوای زیاتر بێت ئەوا دۆستایەتی خوای گەورە بۆی زیاتر دەبێت. وبەندە بە هیچ شتێک لە پەروەردگاری نزیك نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لای پەروەردگاری ؛ هێندەی نزیکبوونەوە لێی بە ئەنجامدانى ئەو شتانەی لەسەری فەرز و واجبی كردووە، ئەمیش ئەنجامدانی پەرستنەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان دەگرێتەوە، ومسوڵمان بەردەوام نزیک دەبێتەوە لە پەروەردگاری بە ئەنجامدانی كردەوە سونەتەكان لەگەڵ فەرزەكان ؛ هەتاوەكو خوای گەورە خۆشی دەوێت. ئەگەر الله خۆشی بوێت؛ ئەوا ڕێنموێنی دەكات لە چوار ئەندامیدا: ڕێنموێنی دەكات لە بیستنیدا، بۆیە تەنها ئەو شتانە دەبیستێت كە خوای گەورە لێی ڕازیە. وڕێنموێنی دەكات لە بینینیدا، بۆیە تەنها سەیری ئەو شتانە دەكات كە خوای گەورە پێی خۆشە سەیری بكات وپێی ڕازیە. وڕێنموێنی دەكات لە دەستیدا، بۆیە تەنها ئەو كردەوانە دەكات بەدەستی كە خوای گەورە پێی ڕازیە. وڕێنموێنی دەكات لە پێیدا، بۆیە تەنها بۆ ئەو شوێنانە دەڕوات كە خوای گەورە لێی ڕازیە، وتەنها بۆ خێر وچاكە هەوڵدەدات. لەگەڵ ئەمانەیشدا ئەگەر داوای هەرشتێك لە خوای گەورە بكات ؛ پێی دەبەخشێت، نزاكانی وەڵام دەدرێتەوە، وئەگەر پەنا بە الله بگرێت وداوای پاراستنی لێبكات؛ ئەوا الله -سبحانه وتعالی- دەیپارێزێت وپەنای دەدات لەو شتەی لێی دەترسێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەم فەرموودە لەوانەیە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیگێڕێتەوە لە پەروەردگارییەوە، بە (فەرموودەی قودسی) یان (فەرموودەی خودایی) ناودەبرێت، ووتن وماناكەی لە الله وەیە، بەڵام تایبەتمەندیەكانی قورئانی پیرۆزی نییە كە جیای دەكاتەوە لە قسەی تر؛ لەوانەش: خوێندنەوەی پەرستنە ودەستنوێژگرتن بۆ خوێندنەوەی وتەحەدا وموعجیزە، وهتد.
  2. نەهی كردن لە ئازاردانی دۆستانی الله وهاندان بۆ خۆشویستنیان، ودانپێدانان بە فەزڵ وچاكەیان.
  3. فەرمانكردن بە دژایەتیكردنی دوژمنانى الله، وحەرامێتی دۆستایەتی كردنیان.
  4. هەركەسێك بانگەشەی دۆستایەتی الله بكات بەبێ شوێنكەوتنی شەریعەتەكەی ؛ درۆ دەكات لە بانگەشەكەیدا.
  5. مرۆڤ دەبێتە دۆستی الله ؛ بەجێبەجێكردنی فەرزەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان.
  6. لەو شتانەی دەبنە هۆی ئەوەی الله بەندەی خۆشبوێت و وەڵامی نزاكانی بداتەوە ؛ ئەنجامدانی كردەوە سونەتەكانە لەپاش جێبەجێكردنی واجبەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان.
  7. ئاماژەكردن بۆ ڕێزداری وشەرەفمەندی دۆستانی الله وبەرزی پلەوپایەیان.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی لیتوانی داری سڕبی تاجیكی كينيارواندی مەجەری چیكی الموري ئیتاڵی كانادی الولوف ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر