پۆلێنکردن:
+ -

عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِيمَا يَرْوِي عَنْ رَبِّهِ تَبَارَكَ وَتَعَالَى، قَالَ:
«إنَّ اللهَ كَتَبَ الحَسَنَاتِ وَالسَّيِّئَاتِ، ثُمَّ بَيَّنَ ذَلِكَ، فَمَنْ هَمَّ بِحَسَنَةٍ فَلَمْ يَعْمَلْهَا؛ كَتَبَهَا اللهُ عِنْدَهُ حَسَنَةً كَامِلَةً، وَإِنْ هَمَّ بِهَا فَعَمِلَهَا؛ كَتَبَهَا اللهُ عِنْدَهُ عَشْرَ حَسَنَاتٍ إلَى سَبْعِمِائَةِ ضِعْفٍ إلَى أَضْعَافٍ كَثِيرَةٍ، وَإِنْ هَمَّ بِسَيِّئَةٍ فَلَمْ يَعْمَلْهَا؛ كَتَبَهَا اللهُ عِنْدَهُ حَسَنَةً كَامِلَةً، وَإِنْ هَمَّ بِهَا فَعَمِلَهَا؛ كَتَبَهَا اللهُ سَيِّئَةً وَاحِدَةً».

[صحيح] - [رواه البخاري ومسلم في صحيحيهما بهذه الحروف] - [الأربعون النووية: 37]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگڕێتەوە -تَبَارَكَ وَتَعَالَى-؛ کە (پەروەردگار) دەفەرموێت:
«الله چاكەكان وخراپەكانی نووسیوە (لە كردەوەكان)، پاشان ڕوونی كردۆتەوە، هەركەسێك نیازی چاكەیەكی هەبێت وئەنجامی نەدات؛ ئەوا الله لەلای خۆی یەك چاكەی تەواوی بۆ دەنووسێت، وئەوەی نیازی لەسەر هەبێت وئەنجامی بدات؛ ئەوا الله لەلای خۆی دە چاكەی بۆ دەنووسێت هەتاوەكو حەوت سەد هێندە هەتاوەكو چەندەها جاری زیاتر، وئەوەی نیازی لەسەر كردنی خراپەیەك هەبێت ونەیكات؛ ئەوا الله لەلای خۆی یەك چاكەی تەواوی بۆ دەنووسێت، وئەوەی نیازی لەسەر هەبێت وبیكات؛ ئەوا الله یەك خراپەی لەسەر دەنووسێت».

[صەحیحە] - [رواه البخاري ومسلم في صحيحيهما بهذه الحروف] - [الأربعون النووية - 37]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە خواى گەورە بڕیاری قەدەری دا لەسەر چاکە وخراپە پاشان چۆنیەتی نووسینیانی ڕوونکردەوە بۆ ئەو دوو فریشتەی سپێردراوی نوسینی کردەوەی خەڵکین
هەرکەسێک مەبەست و خواستی لەسەر کردنی چاکەیەک بێت ونەیکات ؛ یەک چاکەى بۆ دەنووسرێت، وئەگەر بیکات بە دە هێندە بۆی دەنووسرێت هەتاوەکو حەوت سەد هێندە وزیاتریش، و زیادکردنەکە بەپێی ئەوەى لەدڵی بەندەدایە لە دڵسۆزی وسوود گەیاندن وهتد.
وهەرکەسێک مەبەست و خواستی لەسەر کردنی خراپەیەک بێت ونەیکات لەپێناو خواى گەورە؛ چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت، وە ئەگەر نەیکات بەهۆی نەبونی دەرفەتێک؛ ئەوا هیچی بۆ نانووسرێت، وئەگەر نەیکات بەهۆی بێ تواناییەوە بەڵام نیەتی وابوو کە بیکات ؛ ئەوا نیەتەکەى لەسەری دەنووسرێت، وئەگەر خراپەکە بکات ؛ یەک خراپەى لەسەر دەنووسرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وچاکەکاری خوای گەورە بەسەر ئەم ئومەتە لە چەندەها جارکردنی چاکەکان ونووسینیان لەلای خۆی، وزیاد نەکردنی تاوانی خراپەکان لەسەریان.
  2. گرنگی نیەت لە کردەوە وشوێنەوارەکانی.
  3. فەزڵ وچاکەکاری خواى گەورە -عز وجل- بەرامبەر بەندەکانى، هەرکەسێک مەبەست وهەمی کردنی چاکەیەکی هەبێت ونەیکات ؛ خواى گەورە چاکەیەکی بۆ دەنووسێت.
  4. ____
  5. ____
  6. ____
  7. ____
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی داری سڕبی تاجیكی كينيارواندی مەجەری چیكی الموري الولوف ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر