عَن أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنهُ عَنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِنَّ أَدْنَى مَقْعَدِ أَحَدِكُمْ مِنَ الْجَنَّةِ أَنْ يَقُولَ لَهُ: تَمَنَّ فَيَتَمَنَّى، وَيَتَمَنَّى، فَيَقُولُ لَهُ: هَلْ تَمَنَّيْتَ؟ فَيَقُولُ: نَعَمْ، فَيَقُولُ لَهُ: فَإِنَّ لَكَ مَا تَمَنَّيْتَ وَمِثْلَهُ مَعَهُ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 182]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«کەمترین پلەى یەکێکتان لە بەهەشتدا، ئەوەیە كە پێی دەفەرمووێت: «هیوا بخوازە»، ئەویش هەر هیوا دەخوازێت وهیوا دەخوازێت (چەند جارێک)، پاشان پێی دەفەرموێت: «ئایا هیوات خواست؟»، دەڵێت: بەڵێ، پێی دەفەرموێت: «ئەوەى هیوات خواست پێت دەبەخشرێت وهێندەى تری ئەوەیش لەگەڵیدا».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 182]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە نزمترین وكەمترین پلە لە بەهەشتدا بۆ كەسێكە كە پێی دەووترێت: هیوا بخوازە، ئەویش هیوا دەخوازێت، وهەموو ئاوات وئارەزوویەكی باسدەكات، پاشان پێی دەووترێت: ئایا هیوات خواست؟ دەڵێت: بەڵێ، پێی دەووترێت: ئەوەی هیوات پێ خواست پێت دەبەخشرێت وهاوشێوەی ئەوەیش لەگەڵیدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. شوێنی خەڵکی بەهەشت جیاوازە لە پلەکانى بەهەشتدا.
  2. ڕوونکردنەوەى مەزنی بەخشندەیی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
  3. نیعمەت وخۆشیەکانى بەهەشت سنووردار نییە بە شتێکی دیاریکراو، بەڵکو بۆ ئیماندارە هەر شتێک بیەوێت وهیوای پێ بخوازێت ونەفسی حەزی لێبکات ئەمیش وەکو فەزڵ وبەخشین وڕێزلێنانێک لەلایەن خواى گەورەوە -سبحانه وتعالى-.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (39)
زیاتر