عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال: «إنَّ الله -عزَّ وجل- يقول لأهل الجنة: يا أهل الجنَّة، فيقولون: لَبَّيْكَ رَبَّنَا وَسَعْدَيْكَ، والخير في يَدَيْكَ، فيقول: هل رَضِيتُمْ؟ فيقولون: وما لنَا لا نَرضَى يا ربَّنَا وَقَدْ أَعْطَيْتَنَا ما لم تُعْطَ أحدا من خلقك؟! فيقول: ألاَ أُعْطِيكُمْ أَفْضَلَ من ذلك؟ فيقولون: وأَيُّ شَيْءٍ أَفْضَلُ من ذلك؟ فيقول: أُحِلُّ عَلَيْكُمْ رِضْوَانِي، فَلاَ أَسْخَطُ عليكم بعده أبدًا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت (ئەهلی بەهەشت)»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە، وداواى هەموو خۆشیەکی بەردەوام لە تۆ دەکەین، وهەموو خێرێک لە نێو دەستی تۆ دایە. پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا ڕازی بوون»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان، ئایا چۆن ڕازی نابین ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە؟! پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟»، دەڵێن: ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «لێتان ڕازی دەبم وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
ئەم فەرموودەیە باسی گفتوگۆیەک دەکات لە نێوان خواى گەورە وئیمانداران لە بەهەشتدا، خواى گەورە بانگی ئیماندارن دەکات پاش ئەوەى چوونە بەهەشتەوە: ((خواى گەورە -عزوجل- دەفەرموێت بە خەڵکی بەهەشت: «ئەی خەڵکی بەهەشت (ئەهلی بەهەشت)»، دەڵێن: وەڵامی تۆمان دایەوە)): واتا وەڵامی تۆمان دایەوە پاش وەڵامدانەوە مەبەست ئەوەیە هەرکاتێک بانگمان بکەیت وەڵامت دەدەینەوە. (وداواى هەموو خۆشیەکی بەردەوام لە تۆ دەکەین): واتا داواى هەموو یارمەتی وخۆشی وئاسوودەییەک لە تۆ دەکەین پاش خۆشیەکی تر. (وهەموو خێرێک لە نێو دەستی تۆ دایە): واتا هەموو خێر وبەخشینێک لە ژێر دەسەڵاتی تۆدایە، ولێرەدا باسی شەڕی نەکرد ئەمیش وەکو ئەدەب وڕێزێک بەرامبەر خواى گەورە. ((پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا ڕازی بوون»)): واتا ئایا ڕازین بەو نیعمەت وبەخشینانەى پێتان دراوە. (دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان، ئایا چۆن ڕازی نابین): ئەمیش نیشانەى سەرسوڕمانە کە چۆن ڕازی نابن، واتا بەڵێ ڕازین. (ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە): ولە گێڕانەوەیەکدا: ئایا هیچ شتێک باشتر هەیە لەوەى کە پێمانت بەخشیووە؟. (ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە؟!): واتا لە ئەوانەى کە نەهاتنە نێو بەهەشتنەوە (چوونە نێو دۆزەخەوە). (پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟»، دەڵێن: ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «لێتان ڕازی دەبم»): واتا ڕەزامەندیم بە ئێوە دەبەخشم. («وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم»): بۆیە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- هەرگیز لە ئەهل وخەڵکی بەهەشت توڕە نابێت، بۆیە خواى گەورە بەردەوام ڕازییە لە ئەهلی بەهەشت ولێیان توڕە نابێت وئەمیش لە گەورەترین نیعمەتەکانى بەهەشتە.