عن صهيب بن سنان رضي الله عنه مرفوعاً: «إذا دخل أهل الجنة الجنة يقول الله -تبارك وتعالى-: تريدون شيئا أزيدكم؟ فيقولون: ألم تبُيِّضْ وُجُوهنا؟ ألم تُدْخِلْنَا الجنة وتُنَجِّنَا من النار؟ فيكشف الحِجَاب، فما أُعْطُوا شيئا أحَبَّ إليهم من النظر إلى ربهم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سوهەیبی کوڕی سینانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خەڵکی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە، خواى گەورە -تبارك وتعالى- دەفەرموێت: «ئایا حەز دەکەن شتی زیاترتان پێببەخشم؟» دەڵێن: ئایا ڕوومان سپی وگەش نەکرد؟ ئایا ئێمەت نەکردە بەهەشتەوە وڕزگارمانت نەکرد لە دۆزەخ؟ خواى گەورە پەردەکە لادەدات، هیچ شتێک لەوانەى پێیان بەخشراوە وەکو بینینی پەروەردگار لە لایان خۆشەویست نابێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە باسی بەشێک لە نیعمەت وخۆشی ئەهلی بەهەشت دەکات لە بەهەشتدا، ئەمیش بریتیە لە گفتوگۆ لە نێوان ئەوان وپەروەردگاردا -عز وجل- پاشان چوونە بەهەشتەوە، خواى گەورە لێیان دەپرسێت هیوای چی دەخوازن کە خواى گەورە پێیان ببەخشێت، وەڵام دەدەنەوە بەوەى کە ئەوان لە نێو جۆرەها نیعمەت وخۆشیدان دان لەوانەش هەندێکی باس دەکەن: سپ وگەش وجوان بوونی ڕوو وچوونە بەهەشت وڕزگاربوون لە دۆزەخ، وخواى گەورە ئەو نیعمەت وخۆشییەیان پێدەبەخشێت کە هیچ نیعمەتێک ناگاتە ئەم نیعمەتە کە ئەمیش بریتیە لەوەى کە خودای مەزن ئەو پەردەیە لادەبات کە لە نێوان ئەوان و پەروەردگاردایە -سبحانه وتعالى- وئەمیش خۆشترین نیعمەتە بە لای ئەهلی بەهەشتەوە لە بەهەشتدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر