عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: كنا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم في دعوة، فَرُفِعَ إليه الذِّرَاعُ، وكانت تعجبه، فَنَهَسَ منها نَهْسَةً وقال: «أنا سَيِّدُ الناس يوم القيامة، هل تدرون مِمَّ ذاك؟ يجمع الله الأولين والآخرين في صَعِيدٍ واحد، فيُبْصرُهُم الناظر، يُسْمِعُهُمُ الداعي، وتَدْنُو منهم الشمس، فيبلغ الناس من الغَمِّ والكَرْبِ ما لا يُطيقُون ولا يحتملون، فيقول الناس: ألا ترون ما أنتم فيه إلى ما بَلَغَكُم، ألا تنظرون من يشفع لكم إلى ربكم؟ فيقول بعض الناس لبعض: أبوكم آدم. فيأتونه فيقولون: يا آدم أنت أبو البشر، خلقك الله بيده، ونفخ فيك من روحه، وأمر الملائكة فسجدوا لك، وأسكنك الجنة، ألا تشفع لنا إلى ربك؟ ألا ترى إلى ما نحن فيه وما بلغنا؟ فقال: إن ربي غضب اليوم غضبًا لم يغضب قبله مثله، ولا يغضب بعده مثله، وإنه نهاني عن الشجرة فعصيتُ، نفسي نفسي نفسي، اذهبوا إلى غيري، اذهبوا إلى نوح، فيأتون نوحًا فيقولون: يا نوح، أنت أول الرسل إلى أهل الأرض، وقد سماك الله عبدًا شكورًا، ألا ترى إلى ما نحن فيه، ألا ترى إلى ما بلغنا، ألا تشفع لنا إلى ربك؟ فيقول: إن ربي غضب اليوم غضبًا لم يغضب قبله مثله، ولن يغضب بعده مثله، وإنه قد كانت لي دعوة دعوتُ بها على قومي، نفسي نفسي نفسي، اذهبوا إلى غيري، اذهبوا إلى إبراهيم، فيأتون إبراهيم فيقولون: يا إبراهيم، أنت نبي الله وخليله من أهل الأرض، اشْفَعْ لنا إلى ربك، ألا ترى إلى ما نحن فيه؟ فيقول لهم: إن ربي قد غضب اليوم غضبًا لم يغضب قبله مثله، ولن يغضب بعده مثله، وإني كنت كذبت ثلاث كَذَبَات؛ نفسي نفسي نفسي، اذْهَبُوا إلى غيري، اذْهَبُوا إلى موسى، فيأتون موسى فيقولون: يا موسى أنت رسول الله، فضلك الله برسالاته وبكلامه على الناس، اشْفَعْ لنا إلى ربك، ألا ترى إلى ما نحن فيه؟ فيقول: إن ربي قد غضب اليوم غضبًا لم يغضب قبله مثله، ولن يغضب بعده مثله، وإني قد قتلت نفسًا لم أُومَرْ بقتلها، نفسي نفسي نفسي، اذهبوا إلى غيري؛ اذهبوا إلى عيسى. فيأتون عيسى فيقولون: يا عيسى، أنت رسول الله وكلمته ألقاها إلى مريم وروح منه، وَكَلَّمْتَ الناس في المهد، اشْفَعْ لنا إلى ربك، ألا ترى إلى ما نحن فيه؟ فيقول عيسى: إن ربي قد غضب اليوم غضبًا لم يغضب قبله مثله، ولن يغضب بعده مثله، ولم يذكر ذنبًا، نفسي نفسي نفسي، اذهبوا إلى غيري، اذهبوا إلى محمد صلى الله عليه وسلم ». وفي رواية: «فيأتوني فيقولون: يا محمد أنت رسول الله وخاتم الأنبياء، وقد غفر الله لك ما تقدم من ذنبك وما تأخر، اشْفَعْ لنا إلى ربك، ألا ترى إلى ما نحن فيه؟ فأنْطَلِقُ فآتي تحت العرش فأقع ساجدًا لربي، ثم يفتح الله عليَّ من مَحَامِدِه وحُسْنِ الثناء عليه شيئًا لم يفتحه على أحد قبلي، ثم يقال: يا محمد ارفع رأسك، سَلْ تُعْطَهْ، اشْفَعْ تُشَفَّعْ، فأرفع رأسي، فأقول: أمتي يا رب، أمتي يا رب، أمتي يا رب. فيقال: يا محمد أدخلْ من أمتك من لا حساب عليهم من الباب الأيمن من أبواب الجنة، وهم شركاء الناس فيما سوى ذلك من الأبواب». ثم قال: «والذي نفسي بيده، إن ما بين الْمِصْرَاعَيْنِ من مصاريع الجنة كما بين مكة وهَجَر، أو كما بين مكة وبُصْرَى».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبو هورەیرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێك مەرگەی گۆشتيان بۆ پێغەمبەر هێنا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەزى لە گۆشتى باسک بوو، بۆیە باسکێکیان بۆ دانا، پارچەیەکی لێخوارد وفەرمووی: «لە قيامەتدا، من گەورە وسەروەرى بەرەی ئادەمیزادم. ئایا دەزانن ئەوە بە هۆی چییەوە؟ لەڕۆژی دواییدا، خودا پێشینان وپاشينان لەسەر یەک دەشتى تەختی پان وبەریندا کۆ دەکاتەوە. ئەگەر تەماشایەک بکەیت (لە تۆزێک بەرزییەوە) هەموویان دەبینیت، بانگكارێک بانگیان بكات هەمويان گوێیان لێدەبێت، خۆر لێیان نزيک دەبێتەوە کە تەواو تينى هەتاو زۆريان بۆ دێنێت دەکەونه خەم وپەژارە وتەنگانەیەك نه وزەیان لەبەردا دەمێنێت ونه بەرگەی دەگرن، لەناو خۆیان بەیەكتری دەڵێن: ئايا خۆ دەبینن لە چی تەنگانەیەك داین، ئادەی بەڵکو کەسێك بدۆزینەوە لە لای پەروەردگارتان شەفاعەتتان بۆ بکات (بۆ ئەوەى لێپرسینەوە بەرپا بێت)؟ دەڵێن: با بچين بۆ خزمەت باوکە ئادەم -علیه السلام-، دەچنه خزمەتی وپێی دەڵێن: ئەى ئادەم، تۆ باوكی هەموو ئادەميزادى، خودا بە دەستەکانى خۆی دروستی كردوویت. (لە ڕۆحی خۆیەوە فووی کرد بە ناو لاشەتدا)*، فەرمانى بە فریشتەكان کرد کڕنووشيان بۆ بردیت، وتۆی خستە بەهەشتەوە، كەوابوو تۆ لە لای خودا پلەوپایەت بەرزە وخاترت هەیە، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای پەروەردگارت؟ ئايا نابينى چيمان بەسەر هاتووه؟ ئادەم -علیه السلام- دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، خودا قەدەغەی لێکردم كه لەو درەختە بخۆم، بەڵام گوێڕایەڵ نەبووم وبێ فەرمانى ئەوم کرد، (نەفسی، نەفسی، فسی: خۆم، خۆم، خۆم. واتە بە ماناى ئەوەى پێیان دەڵێت: من خەمی خۆمە لە ترسی خودا بەهۆی ئەو بێ فەرمانیەی کردم، وھەقم بەسەر کەسەوە نییه) بچن بۆ لای کەسێکی تر: بڕۆن بۆ خزمەتی نوح، ئینجا دەچنە خزمەتی پێغەمبەر نوح -علیه السلام- وپێی دەڵێن: ئەی نوح! تۆ یەکەم پێغەمبەری کە خودا ڕەوانەی کردیت بۆ خەڵکی سەر ڕووی زەوی، خودا بە بەندەیەکی سوپاسگوزار ناوی هێناویت، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای پەروەردگارت؟ ئايا نابينى چيمان بەسەر هاتووه؟ نوحیش پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، وخودا نزایەكى گیرابووی پێ خەڵات کردم. بەڵام له دونیادا ئەو نزايەم لە گەلەکەی خۆم کرد،(نەفسی، نەفسی، فسی: خۆم، خۆم، خۆم. واتە بە مانای ئەوەى پێیان دەڵێت: من خەمی خۆمە، وھەقم بەسەر کەسەوە نییه)، بچن بۆ خزمەتى ئیبراهيم -علیه السلام- ئەوانیش دەچن ودەڵێن: ئەی ئیبراهیم ! تۆ لە هەمان کاتدا پێغەمبەری خودایت وخەلیلی خودایت (خەلیل: واتە ئەو پەڕی پلەی خۆشەویست)، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای پەروەردگارت؟ ئايا نابينى چيمان بەسەر هاتووه؟ ئیبراهیم پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، (من سێ درۆم کرد)**، (نەفسی، نەفسی، فسی: خۆم، خۆم، خۆم. واتە بە ماناى ئەوەى پێیان دەڵێت: من خەمی خۆمە لە ترسی خودا بەهۆی درۆکانم، وھەقم بەسەر کەسەوە نییه)، بڕۆن بۆ لای كەسێكی تر بچن بۆ خزمەتی پێغەمبەر موسا -علیه السلام- پێی دەڵێن: ئەی موسا! تۆ پێغەمبەر ونێردراوی خودایت، خودا فەزڵی تۆ داوە بەسەر خەڵکیدا بەهۆی ناردنی پەیام لە ڕێگەی تۆ وگفتوگۆکردنى لەگەڵت، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای خواى پەروەردگارت؟ ئايا نابينى چيمان بەسەر هاتووه؟ موسا -علیه السلام- پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، من پیاوێكم لەخۆمەوە كوشت، خودا فەرمانى پێم نەكردبوو كە بيكوژم، (نەفسی، نەفسی، فسی: خۆم، خۆم، خۆم. واتە بە ماناى ئەوەى پێیان دەڵێت: من خەمی خۆمە لە ترسی خودا بەهۆی ئەو تاوانەوە، وھەقم بەسەر کەسەوە نییه)، بڕۆن بۆ لای کەسێكی تر، بڕۆن بۆ خزمەتى عيسا -علیه السلام-، دەچن بۆ لای عیسا ودەڵێن: ئەی عيسا تۆ پێغەمبەریت و (وشەی خودایت کە بەهۆی وشەیەکەوە تۆی دروست کرد لە ناو سکی مەریەمدا، وڕۆحێکیت لە لایەن خوداوە)^، وهەروەها بە ساوایی لە بێشكەدا قسە وگفتوگۆت لەگەڵ خەڵکیدا کردووە، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای خواى پەروەردگارت؟ ئايا نابينى چيمان بەسەر هاتووه؟ پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، وباسی هیچ تاوانێکی نەکرد، (نەفسی، نەفسی، فسی: خۆم، خۆم، خۆم. واتە بە ماناى ئەوەى پێیان دەڵێت: من خەمی خۆمە لە ترسی خودا وھەقم بەسەر کەسەوە نییه)، بچن بۆ لای موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-». ولە گێڕانەوەیەکدا: «دێن بۆ لای من ودەڵێن: ئەی موحەمەد تۆ پێغەمبەری خودایت وکۆتا پێغەمبەریت، وخواى گەورە لە گوناهەکانى پێشوو وداهاتووت خۆش بوو، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای خواى پەروەردگارت؟ ئايا نابينى چيمان بەسەر هاتووه؟ پاشان دەچم بۆ سوجدە بردن بۆ پەروەردگارم لە ژێر عەرشدا، پاشان خواى گەورە زەینم دەکاتەوە وئیلهامی ووتنی هەندێک حەمد وسوپاس وستایشکردنم پێدەبەخشێت کە پێشتر بە هیچ کەسێکی نەبەخشیووە، پاشان یەکێک دەفەرموێت: ئەی موحەمەد سەرت بەرز بکەرەوە، داوا بکە پێت دەبەخشرێت، وشەفاعەت وتکا بکە شەفاعەتەکەت بۆ جێبەجێ دەکرێت، بۆیە منیش سەرم بەرز دەکەمەوە، ودەڵێم: ئومەتەکەم ئەی پەروەردگار، ئومەتەکەم ئەی پەروەردگار، ئومەتەکەم ئەی پەروەردگار. پاشان یەکێک دەفەرموێت: ئەی موحەمەد، ئەوانەی هیچ لێپرسینەوەیەکیان لێناکرێت لە دەرگای ڕاستەوە بیانبە بەرەو بەهەشت، وئەوان هاوبەشی خەڵکی ترن لە دەرگاکانى تری چوونە بەهەشت». پاشان فەرمووی: «سوێند بە ئەو زاتەى کە نەفسی من بەدەستە، دووری نێوان چوارچێوەی دەرگایەک لە دەرگاکانى بەهەشت وەکو دووری نێوان مەککە وهەجەر یان مەککە وبوسرا وایە». *(ڕۆحێکی بۆ ئادەم دروستکرد وکردی بە بەریدا، ودانە پاڵی ڕۆح بۆ ناوى خودا بۆ ڕێزلێنانە لە ئادەم، نەک لە ڕۆحی خواى گەورە چوو بێتە نێو لاشەی ئادەمەوە ئەگەر وا بوایە دەبوایە ئادەم نەمردایە، ئەمیش هەروەکو: وشەی (ناقة الله) بۆ ڕێزلێنانە لەو وشترە چونکە خودا ڕاستەخۆ بەخشی بە پێغەمبەر صالح -علیه السلام- بۆ تاقیکردنەوەی قەومەکەى)، **((ئەبو حەييان كه گێڕەرەوەى ئەم فەرموودەیە لە ئەبو زورعەوە دەگێڕێتەوە، سێ درۆکە ئەمانەن: (فقال إني سقيم) واتە: ووتی من نەخۆشم -لە کاتێکدا نەخۆش نەبوو-. (بل فعلّهُ كبِیرٌهم) واتە: من نەمکردووە بەڵکو گەورەی بتەكان کردوویەتى -لە کاتێکدا خۆی ئەنجامیدا-. (إنها اختي) واتە: من ووتم سارا خوشکمە -لە کاتێکدا خێزانیەتی-))، ^(مەبەست لە -کلمة الله- واتا وشەی خودایە، و -روح الله- واتا ڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، کە خواى گەورە بە وشەیەک ڕۆحی دروستکرد لە ناو سکی مەریەمدا -علیها السلام-، بۆیە وەکو ڕێزلێگرتنێک بۆی نازناوى -کلمة الله و روح الله-ی پێبەخشراوە، وهەروەکو مرۆڤەکانى ترە بەڵام بە بێ باوک لە دایک بووە)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوون لە داوەتکردنێکدا ولەو خواردنانەى پێشکەشی کرا باسکی (قۆڵی) مەڕ بوو وپارچەیەکی لێخوارد وحەزی لە باسکی ئاژەڵ بوو؛ چونکە خۆشترین بەشی گۆشتی لاشەی ئاژەڵە وزوو هەرس دەبێت وبەسوودە، وپاش ئەوەى پارچەیەکی لێخوارد فەرموودەیەکی سەیر ودرێژی بۆ باسکردن، فەرمووی: من گەورە وسەرداری نەوەکانى ئادەمم لە ڕۆژی قیامەتدا، وبێگومان پێغەمبەرمان موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ڕێزدارترین نەوەى ئادەم وبەرزترین پلەی هەیە لای خواى گەورە -تبارک وتعالى-. پاشان فەرمووی: دەزانن ئەوە بەهۆی چییەوە؟ ووتیان نەخێر، ئەی پێغەمبەری خودا. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆکاری ئەم پلەوپایە بەرزەى ڕوونکردەوە بەسەر هەموو نەوەکانى ئادەمەوە، باسی ئەوە دەکات کە خەڵکی هەموو حەشر دەکرێن وکۆ دەبنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە سەر خاکێکی تەختی یەکسان کە بەرز ونزمی تێدا نییە لە یەکەم مرۆڤ وجنەوە بۆ کۆتا مرۆڤ وجن، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {قُلۡ إِنَّ ٱلۡأَوَّلِينَ وَٱلۡأٓخِرِينَ (49) لَمَجۡمُوعُونَ إِلَىٰ مِيقَٰتِ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ (50)}[الواقعة] واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ: بێگومان ھەموو پێشینان وپاشینان (49) کۆدەکرێنەوە وڕاپێچ دەکرێن بۆ کاتی ڕۆژی دیاریكراو (50)}، لەسەر یەک خاک کۆ دەکرێنەوە، وخاکی سەر زەوی لەو ڕۆژەدا یەکسان وتەختە وەکو ئەمڕۆ بە شێوەی هێلکەیی نامێنێت، کە ئێستا ئەگەر لە سەرەوە سەیر بکەیت تەنها ئەو بەشە دەبینیت کە لە بەرامبەرتە، بەڵام لە ڕۆژی قیامەتدا زەوی پان ودرێژ دەکرێتەوە وشاخ وڕووبار ودۆڵ ودەریا وبەرز ونزمی تێدا نییە، وئەگەر یەکێک بانگ بکات هەموو دەیبیستێت وئەگەر یەکێک بچێتە شوێنێکی هەندێک بەرزەوە هەموویان دەبینێت. لەو ڕۆژەدا دووری خۆر لە بەندەکان بە ئەندازەی يەک میل دەبێت، وخەڵکەکە تووشی ناڕەحەتی وغەم وبێزاری دەبن وناتوانن ئارام بگرن؛ بۆیە داوا دەکەن کەسێک شەفاعەت وتکایان بۆ بکات لە لای خواى گەورە بۆ ئەوەى بە لایەنی کەمەوە لەم حاڵەتە ڕزگاریان ببێت. خواى گەورە ئیلهامیان پێدەبەخشێت بۆ ئەوەى بچن بۆ لای ئادەم باوکی مرۆڤەکان؛ دەچن بۆ لای وفەزڵ وپلەی ئادەم باسدەکەن بۆ ئەوەى لای خوى گەورە شەفاعەتیان بۆ بکات وپێی دەڵێن: تۆ ئادەمیت، باوکی هەموو مرۆڤەکانیت بە نێر ومێیانەوە، خودا بە دەستەکانی خۆی دروستی کردیت وسەرزەنشت وئینکاری لە ئیبلیس کرد، هەروەکو دەفەرموێت: {مَا مَنَعَكَ أَن تَسۡجُدَ لِمَا خَلَقۡتُ بِيَدَيَّ}[ص: 75] واتە: {چی شتێك ڕێگری لێکردیت (لەوەی) کە سوجدە ببەیت بۆ کەسێک کە بە ھەردوو دەستی خۆم دروستم کردووە}، وفەرمانی کرد بە فریشتەکان سوجدە بۆ تۆ ببەن، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَـٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ}[البقرة: 34]، واتە:{(بێنەوە بیرت) کاتێک ووتمان بە فریشتەکان سوجدە ببەن بۆ ئادەم ئینجا (ھەموو) سوجدەیان برد}، وناوى هەموو شتەکانى فێرکردیت، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَعَلَّمَ ءَادَمَ ٱلۡأَسۡمَآءَ كُلَّهَا}[البقرة: 31]،واتە:{خودا ناوی ھەموو شتێکی فێری ئادەم کرد}، و (لە ڕۆحی خۆیەوە فووی کرد بە ناو لاشەتدا) خواى گەورە دەفەرموێت: {فَإِذَا سَوَّيۡتُهُۥ وَنَفَخۡتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُۥ سَٰجِدِينَ}[ص: 72]،واتە:{ئەمجا کاتێك شێوەیم ڕێکخست وفووم پێدا کرد وگیانم کرد بە بەریدا لە گیانێك کە خۆم دروستم کردووە ئينجا ھەموو بە سوجدە بردن بۆی بکەون بە ڕوودا}. هەموو ئەمانە بوونەوەرەکان دەیزانن، وبەتایبەتیش ئومەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- کە خواى گەورە ئەوەندە زانستی بە ئەوان بەخشیووە بە هیچ ئومەتێکی تری نەبەخشیووە، وپاشان ئادەم -علیه السلام- داواى لێبوردن دەکات ودەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، وپاشان باسی گوناهەکەى خۆی دەکات، ئەویش ئەوەیە خواى گەورە نەهی لێکرد کە لە دارەکە بخوات، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَا تَقۡرَبَا هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ}[الأعراف: 19]، واتە:{ونزیکی ئەم درەختە مەبنەوە بۆ ئەوەى لە ستەمکاران نەژمێردرێن (بۆ ئەوەى نەبنە ستەمکار)}، بۆیە سزا درا بە دەرکردنی لە بەهەشتەوە بۆ سەر زەوی ئەمیش بەهۆی حیکمەتێکەوە کە خودا دەیەوێت وپاش ئەوەى باسی گوناهەکەى دەکات، دەفەرموێت: (نەفسی، نەفسی، فسی: خۆم، خۆم، خۆم. واتە بە ماناى ئەوەى پێیان دەڵێت: من خەمی خۆمە لە ترسی خودا وھەقم بەسەر کەسەوە نییه)، واتا من دەمەوێت خۆم ڕزگار بکەم وئەم قسەیە سێ جار دووبارە دەکاتەوە، ودەفەرموێت: بڕۆن بۆ لای نوح -علیه السلام-، ونوح باوکی دووەمی مرۆڤایەتیە، وخواى گەورە هەموو خەڵکی سەر زەوی لەناوبرد بەهۆی ئەوەى پەیامەکەى پێغەمبەر نوحیان بە درۆ خستەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَآ ءَامَنَ مَعَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٞ}[هود: 40]، واتە:{بڕوایان نەھێنا (لە گەلەکەی نوح) مەگەر خەڵکێکی کەم نەبێت}، وهیچ نەوەیەک نەمایەوە جگە لە نەوەکانى نوح وئەوانەى لەگەڵیدا بوون، خەڵکی دەچن بۆ لای نوح چونکە لە ناڕەحەتی وتەنگانەدان ودێن وباسی نیعمەتەکانى خودا دەکەن بەسەر نوحەوە، کە ئەو یەکەم پەیامبەرە خودا بۆ خەڵکی سەر زەوی ناردووە، وخودا بە بەندەیەکی سوپاسگوزار ناوی بردووە، ونوحیش هەمان شێوەى ئادەم دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، وپاشان باسی نزاکەى لەسەر قەومەکەى، کە خوای لە قورئانی پیرۆزدا باسیکردووە: {وَقَالَ نُوحٞ رَّبِّ لَا تَذَرۡ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ دَيَّارًا}[نوح: 26]، واتە:{نوح فەرمووی: ئەی پەروەردگار لەسەر زەوی ھیچ کەسێك لە كافران (بێباوەڕان) مەهێڵە (لەناویان بدە وتیا بچن)}، ولە گێڕانەوەیەکی تردا باسی نزاکەى دەکات بۆ کوڕەکەى، کە خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسیکردووە: {وَنَادَىٰ نُوحٞ رَّبَّهُۥ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ٱبۡنِي مِنۡ أَهۡلِي وَإِنَّ وَعۡدَكَ ٱلۡحَقُّ وَأَنتَ أَحۡكَمُ ٱلۡحَٰكِمِينَ (45) قَالَ يَٰنُوحُ إِنَّهُۥ لَيۡسَ مِنۡ أَهۡلِكَۖ إِنَّهُۥ عَمَلٌ غَيۡرُ صَٰلِحٖۖ فَلَا تَسۡـَٔلۡنِ مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٌۖ إِنِّيٓ أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلۡجَٰهِلِينَ (46)}[هود]، واتە:{نوح ھاواری کردە پەروەردگاری وفەرمووی: ئەی پەروەردگارم، بەڕاستی کوڕەکەم لە کەس وکاری منە و بێگومان بەڵێنی تۆش ڕاستە وتۆش دادوەرترینی ھەموو فەرمانڕەوایانی (45) (خوا) فەرمووی ئەی نوح بەڕاستی ئەو (کەنعان) لە کەس وکاری تۆ نییە بێگومان ئەو (کوڕە) کردەوەی خراپ وناپەسەند بوو ئینجا کەواتە داوای شتێکم لێ مەکە کە زانیاریت دەربارەی نییە بەڕاستی من ئامۆژگاریت دەکەم تا لە نەفامان نەبیت(46)}، بۆیە نوح باسی گوناهەکە دەکات، بە پێی ئەم فەرموودەیە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ بەرپابوونی لێپرسینەوە؛ شەفاعەتکار کاتێک شەفاعەتەکەى قبوڵ دەکرێت ئەگەر هیچ شتێک (لێرەدا مەبەست گوناهێک یان هەڵەیەک) نەبێت لە نێوان ئەو و ئەو زاتە مەزنەى داوا وتکاکەى لێدەکرێت، وهەبوونی هەڵە وتاوان یان هەرشتێک لە نێوان بەندە وپەروەردگاری وا لە بەندە دەکات شەرم بکات لە داواکردن وشەفاعەت کردن، وبۆیە نوح باسی تاوانەکەی دەکات ودەفەرموێت: (نەفسی، نەفسی، فسی: خۆم، خۆم، خۆم. واتە بە ماناى ئەوەى پێیان دەڵێت: من خەمی خۆمە لە ترسی خودا وھەقم بەسەر کەسەوە نییه)، ودەیاننێرێت بۆ لای ئیبراهیم -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خەڵکی دێن بۆ لای ودەڵێن: تۆ خەلیلی خودایت لە سەر زەویدا (خەلیل: واتە ئەوپەڕی پلەی خۆشەویست)، وباسی سیفاتەکانى دەکەن وداواى لێدەکەن شەفاعەتیان بۆ بکات لای پەروەردگاری، وئیبراهیم دەفەرموێت: ئەو سێ درۆی کردووە، ودەفەرموێت: (نەفسی، نەفسی، فسی: خۆم، خۆم، خۆم. واتە بە ماناى ئەوەى پێیان دەڵێت: من خەمی خۆمە لە ترسی خودا وھەقم بەسەر کەسەوە نییه). ودرۆکان: ووتی من نەخۆشم لە کاتێکدا نەخۆش بوو، وای ووت بۆ ئەوەی بەرامبەر قەومەکەى بوەستێتەوە کە بت وئەستێرەکانیان دەپەرست. ودووەم دانەیان: کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەى کێ بتەکانى تێکداوە ولەناوى بردوون، ووتی: {قَالَ بَلۡ فَعَلَهُۥ كَبِيرُهُمۡ هَٰذَا}[الأنبیاء: 63]، واتە: {(ئیبراھیم) ووتی: نەخێر، بەڵکو ئەم بتە گەورەیان ئەوەی کردووە}، واتا بتە گەورە ئەنجامی داوە لە کاتێکدا ئیبراهیم خۆی بتەکانی شکاند -علیه السلام- بەڵام وای ووت بۆ ئەوەى بەرامبەر قەومەکەى بوەستێتەوە کە خەریکی بت پەرستن بوون. وسێیەم: بە پادشا کافرەکەی ووت: ئەمە خوشکمە بۆ ئەوەى بیپارێزێت لە شەڕی پادشاکە لە کاتێکدا خێزانی بوو. ئەمانە لە ڕووکەشدا درۆن بەڵام لە ناوەڕۆکدا وبە پێی لێکدانەوە درۆ نین؛ بەڵام بەهۆی ئیمان و وەرەع وشەرم کردنی لە خودا بیانووی بەم درۆیانە هێنایەوە بۆ ئەوەى شەفاعەت نەکات، ودەفەرموێت: (نەفسی، نەفسی، فسی: خۆم، خۆم، خۆم. واتە بە ماناى ئەوەى پێیان دەڵێت: من خەمی خۆمە لە ترسی خودا بەهۆی گوناهەکانم وھەقم بەسەر کەسەوە نییه)، بچن بۆ لای یەکێکی تر، بچن بۆ لای موسا، وخەڵکی دێن بۆ لای موسا وباسی سیفاتەکانى دەکەن کە خواى گەورە ڕاستەوخۆ بە بێ هیچ ناوەندێک قسەی لەگەڵدا کردووە وهەڵیبژاردووە وەکو پێغەمبەر بۆ گەیاندنی پەیام و وتەکانى خواى گەورە، وموسا -علیه السلام- باسی گوناهێک دەکات ئەویش ئەوەیە کەسێکی کوشت پێش ئەوەى فەرمانى پێبکرێت بە کوشتنی، ئەویش کابرایەکی قیبتی بوو کە ناکۆکی هەبوو لە گەڵ کابرایەکی نەوەى ئیسرائیلدا (بەنی ئیسرائیلدا)، وموسا لە نەوەى ئیسرائیلە (ئیسرائیل: ناوى پێغەمبەر یەعقوبە -علیه السلام-)، وکابرای قیبتی سەر بە قەومی فیرعەونە، خواى گەورە دەفەرموێت: {فَٱسۡتَغَٰثَهُ ٱلَّذِي مِن شِيعَتِهِۦ عَلَى ٱلَّذِي مِنۡ عَدُوِّهِۦ فَوَكَزَهُۥ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيۡهِ}[القصص: 15]، واتە:{ئینجا ئەوەیان کە لە قەومی خۆی بوو داوای یارمەتی لێکرد لە دژی ئەوەی کە لە قەومی دوژمنەکەی بوو ئەمجا موساش مشتێکی لێدا وئەو (قیبتیە)ی دەستبەجێ کوشت}، وفەرمانی پێنەکرابوو کە بیکوژێت وهەرچەندە مەبەستی کوشتنی نەبوو بەڵکو تەنها مەبەستی لێدانی بوو بەڵام دەستبەجێ پاش لێدانەکە مرد، بۆیە پێغەمبەر موسا -علیه السلام- پێی وایە ئەم گوناهە وهۆکارە بۆ ئەوەى شەفاعەتەی قبوڵ نەکرێت چونکە ئەو فەرمانى کوشتنی کەسێکی پێنەکرابوو بەڵام کوشتی، ودەفەرموێت: (نەفسی، نەفسی، فسی: خۆم، خۆم، خۆم. واتە بە ماناى ئەوەى پێیان دەڵێت: من خەمی خۆمە لە ترسی خودا بەهۆی گوناهەکەمەوە وھەقم بەسەر کەسەوە نییه)، بچن بۆ لای کەسێکی تر، بچن بۆ لای عیسا، وخەڵکی دێن بۆ لای عیسا -علیه السلام- وباسی مینەتی خواى گەورە دەکەن بەسەر عیساوە وپێی دەڵێن تۆ (وشەی خودایت کە بەهۆی وشەیەکەوە تۆی دروست کرد لە ناو سکی مەریەمدا، وڕۆحێکیت لە لایەن خوداوە)**، چونکە خودا بە بێ باوک دروستیکرد، وعیسا -علیه السلام- باسی هیچ تاوانێک ناکات بەڵام خەڵکەکە دەنێرێت بۆ لای موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، وئەمیش شەرەفمەندی وڕێزلێنانێکی گەورەیە بۆ پێغەمبەرمان -صلى اللە علیه وسلم- چونکە چوار پێغەمبەر بیانوو دەهێننەوە بەهۆی ئەنجامدانى گوناهێک (یان هەڵەیەک) وپێغەمبەرێکی تر هیچ هەڵە وگوناهـێکی باسنەکرد بەڵام پێی وایە کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- لە ئەو باشترە وفەزڵی زۆرترە بۆیە خەڵکەکە بۆ لای ئەو دەنێرێت. بۆیە خەڵکی دێن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وئەمیش قبوڵی دەکات، وسوجدە دەبات لە ژێر عەرشدا وخواى گەورە هیدایەتی دەدات بۆ ووتنی هەندێک حەمد وسوپاسکردن وستایشکردنی خواى گەورە کە هیچ کەسێک بەو شێوەیە هیدایەت نەدراوە بۆ ووتنی ئەو ستایشکردنانە، وپاشان پێی دەووترێت: سەرت بەرز بکەرەوە، وبڵێ لێت دەبیسترێت، وداوا بکە پێت دەبەخشرێت، وشەفاعەت بکە شەفاعەتەکەت جێبەجێ دەکرێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەوێدا شەفاعەت دەکات ودەفەرموێت: ئەی پەروەردگار، ئومەتەکەم ئومەتەکەم، وخواى گەورە شەفاعەتەکەى قبوڵ دەکات، وپێی دەفەرموێت: ئەوانەى لێپرسینەوەیان لێناکرێت لە ئومەتەکەت لە دەرگای ڕاستەوە بیانبە بەرەو بەهەشت وئەوان هاوبەشی خەڵکی تریشن لە دەرگاکانى تری چوونە بەهەشتدا. وئەمیش بەڵگەیە بۆ ئەوەى کە پێغەمبەرمان -صلى اللە علیە وسلم- باشترین پێغەمبەری خودایە، وباشترین بوونەوەرە کە خودا دروستی کردبێت. *(ڕۆحێکی بۆ ئادەم دروستکرد وکردی بە بەریدا، ودانە پاڵی ڕۆح بۆ ناوى خودا بۆ ڕێزلێنانە لە ئادەم، نەک لە ڕۆحی خواى گەورە چوو بێتە نێو لاشەی ئادەمەوە ئەگەر وا بوایە دەبوایە ئادەم نەمردایە، ئەمیش هەروەکو: وشەی (ناقة الله) بۆ ڕێزلێنانە لەو وشترە چونکە خودا ڕاستەخۆ بەخشی بە پێغەمبەر صالح -علیه السلام- بۆ تاقیکردنەوەی قەومەکەى)، **(مەبەست لە -کلمة الله- واتا وشەی خودایە، و -روح الله- واتا ڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، کە خواى گەورە بە وشەیەک ڕۆحی دروستکرد لە ناو سکی مەریەمدا -علیها السلام-، بۆیە وەکو ڕێزلێگرتنێک بۆی نازناوى -کلمة الله و روح الله-ی پێبەخشراوە، وهەروەکو مرۆڤەکانى ترە بەڵام بە بێ باوک لە دایک بووە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر