عن أبي موسى رضي الله عنه مرفوعاً: «إن للمؤمن في الجنة لَخَيْمَةٌ من لُؤْلُؤَةٍ واحدة مُجَوَّفَةٍ طُولُها في السماء ستون مِيلًا، للمؤمن فيها أَهْلُونَ يطوف عليهم المؤمن فلا يرى بعضهم بعضًا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا، ئیماندار خێمەیەکی هەیە کە لە یەک مرواری ناوبۆش دروستکراوە، درێژییەکەى شەست میلە، ئیماندار چەندەها هاوسەری هەیە دەچێت بۆ لایان، هیچیان ئەوی تر نابینێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئیماندار لە بەهەشتدا خێمەیەکی هەیە کە بە یەک مرواری ناوبۆش دروستکراوە ودرێژی ئەم خێمەیە شەست میلە کە نزیکەى 97 کم دەکات، ولە ناو ئەم خێمەدا ئیماندار چەندەها هاوسەری هەیە کە دەچێت بۆ لایان، وهیچ لەم هاوسەرانە ئەوانى تر نابینین، وئەمیش خودا زاناترە؛ بەهۆی ئەوەیە کە ئەم خێمەیە زۆر گەورە وژوورەکانى بە شێوەیەکی جوان وپۆشراو دروستکراون.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر