عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه كان إذا دخل المسجد قال: «أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرَّجِيم»، قال: أَقَطُّ؟ قلت: نعم، قال: فإذا قال ذلك قال الشيطان: حُفِظَ منِّي سائر اليوم.
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە ناو مزگەوتەوە، دەیفەرموو: «(أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرجيم)*» دەڵێت: هەرئەوەندە دەڵێت؟ ووتم: بەڵێ، دەڵێت: (ئەگەر ئەم زیکرە بخوێنێت ئەوا شەیتان دەڵێت: پارێزراوە لە من بە درێژایی ڕۆژەکە). *(واتە: پەنا دەگرم؛ بە خوداى مەزن وبە ڕووی بەخشندەی وبە دەسەڵاتی هەمیشەیی وبێسنووری لە شەیتانى نەفرینلێکراو)
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرکاتێک بچووایەتە ناو مزگەوتەوە، دەیفەرموو: (أعوذ بالله العظيم، واتە: پەنا دەگرم؛ بە خوداى مەزن): واتە پەنا دەگرم وداواى پاراستنم دەکەم لە خودای گەورە کە خاوەنی پلەوپایە وسیفەتی مەزنە. (وبوجهه الكريم، واتە: وبە ڕووی بەخشندەی): -الکریم- واتا بەخشندە، واتا خودا بەخشندەیە وبەخشینەکانى تەواو نابێت وبێ سنوورە، بەخشندەیی خودا هەموو جۆرەکانى خێر وڕێزداری وفەزڵی ئەو زاتە مەزنە دەگرێتەوە، ودەبێت بوونی سیفەتی (ڕوو - الوجه) بۆ خواى گەورە دووپات بکەینەوە؛ بە بێ لێکدانەوەى واتایەکی تر بۆ مانا ڕاستەقینەکە وبە بێ پەکخستنی مانا ڕاستەقینەکە وبە بێ لێکدانەوەى چۆنیەتی ئەم سیفەتە وبە بێ چواندنی بە دروستکراوەکان. (وسلطانه القديم، واتە: وبە دەسەڵاتی هەمیشەیی وبێسنووری): -سلطان- لەوەیە یان بە واتاى بەڵگە ونیشانەکان بێت، واتا بەڵگە ونیشانە بێسنوورەکانى خواى گەورە بەسەر بەندەکانیەوە، یان بە واتاى هێز ودەسەڵاتی بێسنووری خواى گەورە دێت. (من الشيطان الرجيم، واتە: لە شەیتانى نەفرینلێکراو): واتا لە شەیتانی دوورکراو لە ڕەحمەتی خواى گەورە وڕەجم دەکرێن بە نەیزەکی ئاگرین لە ئاسمانەکانەوە. (دەڵێت: هەرئەوەندە دەڵێت؟ ووتم: بەڵێ): واتا یەکێک لە گێڕەرەوەکانى فەرموودەکە بە شێخەکەى (مامۆستاکەى) دەڵێت: ئەم گێڕانەوەى کە باست کرد هەر ئەوەندەیە یان زیاترە؟ یان بە مانای: ئەگەر ئەم زیکرە بخوێنێت بەسە وپێویستی بە خوێندنی زیکرەکانى تر نابێت؟ یان بە ماناى: ئایا ئەم زیکرە بەسە بۆ ئەوەى دوور بێت لە شەڕ وزیانی شەیتان؟، شێخەکەى ووتی: بەڵێ. (ئەگەر ئەم زیکرە بخوێنێت ئەوا شەیتان دەڵێت: پارێزراوە لە من بە درێژایی ڕۆژەکە): ئەگەر ئەو کەسەی دەچێتە ژوورەوەى مزگەوت ئەم زیکرە بخوێنێت ئەوا شەیتان دەڵێت: ئەم کەسەی چووە ژوورەوە تێکڕای ڕۆژەکە خۆی لە من پاراست.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر