عن عائشة رضي الله عنها ، أنَّها قالت: «الحمد لله الذي وَسِعَ سمعه الأصوات، لقد جاءت خَوْلةُ إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم تشكو زوجَها، فكان يخفى عليَّ كلامها، فأنزل الله عز وجلَّ: {قد سمع الله قول التي تجادلك في زوجها وتشتكي إلى الله والله يسمع تَحَاوُرَكُما} [المجادلة: 1]» الآية
[صحيح] - [رواه البخاري معلَّقًا بصيغة الجزم، ووصله النسائي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «الحمد لله (حەمد وسوپای بۆ ئەو خودایەى) بیستنی هەموو دەنگەکانی گرتووەتەوە (هەموو شتێک دەبیستێت)، خەولە هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- سکاڵای دەکرد سەبارەت بە مێردەکەى، نەمدەزانی چی دەڵێت (بەهۆی نزمی دەنگیەوە)، پاشان خواى گەورە (ئەم ئایەتەى) دابەزاند: {قَدْ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوْلَ ٱلَّتِى تُجَـٰدِلُكَ فِى زَوْجِهَا وَتَشْتَكِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَٱللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَآ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ} [المجادلة: 1] واتە: {بەڕاستی خودا بیستی ووتەی ئەو ژنەی کە لە بارەی مێردەکەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ دەکردی وە سکاڵای خۆی بۆ لای خودا دەبرد وە خوا گوێی لە وتووێژی ھەردووکتان بوو بەڕاستی خوا بیسەر وبینایە}».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

خەولەى کچی سەعلەبە -ڕەزاى خواى لێبێت- خێزانى ئەوسی کوڕی سامت بوو، (سەعلەبە) پێی ووت: تۆ بۆ من وەکو پشتی دایکمی، واتا: تۆ لەسەر من حەرامیت (کە مارەییت لەگەڵدا بکەم)، ئەویش (خەولە) چوو بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەى بۆی باسکرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (قد حرمت عليه) واتە: (تۆ حەرامبوویت لەسەر ئەو)، (خەولە) بە دەنگێکی نزمەوە بۆئەوەى دەنگی لە عائیشە بشارێتەوە دەیووت: پاش ئەوەى بەتەمەن بووم؛ ئەمەم پێدەڵێت؟ سکاڵا بۆ لای خواى گەورە دەکەم سەبارەت بە منداڵەکانم ئەگەر لای من برسین؛ لای ئەو بن تیا دەچن، ئەمە گفتوگۆ کردنەیەتی لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە خواى گەورە باسیکردووە لە قورئانی پیرۆزدا کە دەفەرموێت: {قَدْ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوْلَ ٱلَّتِى تُجَـٰدِلُكَ فِى زَوْجِهَا وَتَشْتَكِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَٱللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَآ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ} [المجادلة: 1] واتە: {بەڕاستی خودا بیستی ووتەی ئەو ژنەی کە لە بارەی مێردەکەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ دەکردی وە سکاڵای خۆی بۆ لای خودا دەبرد وە خوا گوێی لە وتووێژی ھەردووکتان بوو بەڕاستی خوا بیسەر وبینایە}. عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (الحمد لله -حەمد وسوپای بۆ ئەو خودایەى- بیستنی هەموو دەنگەکانی گرتووەتەوە -هەموو شتێک دەبیستێت-): بیستنی خواى گەورە هەموو شتەکانى گرتووتەوە وبۆیە هیچ شتێکی لێ ناشاردرێتەوە ئەگەر دەنگیشی زۆر زۆر نزم بێت. (خەولە هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- سکاڵای دەکرد سەبارەت بە مێردەکەى، نەمدەزانی چی دەڵێت -بەهۆی نزمی دەنگیەوە-، پاشان خواى گەورە (ئەم ئایەتەى) دابەزاند: {قَدْ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوْلَ ٱلَّتِى تُجَـٰدِلُكَ فِى زَوْجِهَا وَتَشْتَكِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَٱللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَآ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ} [المجادلة: 1] واتە: {بەڕاستی خودا بیستی ووتەی ئەو ژنەی کە لە بارەی مێردەکەیەوە گفتوگۆی لەگەڵ دەکردی وە سکاڵای خۆی بۆ لای خودا دەبرد وە خوا گوێی لە وتووێژی ھەردووکتان بوو بەڕاستی خوا بیسەر وبینایە} ): واتا کاتێک خەولە هات سکاڵای لەسەر پیاوەکەى کرد لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە دەنگێکی نزم قسەی لەگەڵدا دەکرد؛ عائیشە هەرچەندە لێیانەوە نزیک بوو نەیدەزانى باسی چی دەکات، لەگەڵ ئەمەشدا خواى گەورە لە سەرووی ئاسمانەوە؛ بیستی وئەم ئایەتەى دابەزاند، وئەمیش بەهێزترین بەڵگەیە لەسەر سیفەتی بیستن بۆ خواى گەورە، وئەمیش بابەتێکی هەقیقەتە ویەکلایی بووەتەوە لە ئاینی ئیسلامدا، وتەنها کەسانی گومڕا ولادەر لە ڕێبازی ڕاست نکۆڵی لێدەکەن. وقسەکەى عائیشە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە هاوەڵان باوەڕیان بە دەقەکان هەبوو بەو شێوەیەی ئاشکرا ودیارە لێی تێبگەین، ئەمیش ئەوەیە کە خواى گەورە دەیەوێت لە پێغەمبەران وهاوەڵان وهەموو ئیماندارێک، ئەگەر ئەم بیروباوەڕیان هەڵە بووایە لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا خواى گەورە ئایەتی دادەبەزاند یان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە وەحی پێیانی ڕادەگەیاند وبیروباوەڕیانی ڕاست دەکردەوە، وهیچ یەکێک لە هاوەڵان نەهاتوون ئەم دەقانەى کە باسی سیفات وکردارەکانى خواى گەورە دەکات؛ لایبدەن لە مانا ئاشکرا ودیارەکەى یان لێکدانەوەیەکی تری بۆ بکەن یان بیچوێنن بە دروستکراوەکان یان واتا ئاشکراکان پەکبخەن، نە لە هیچ گێرانەوەیەکی سەحیح ونە لە هیچ گێڕانەوەیەکی لاوازدا ئەمە نەهاتووە؛ هەرچەندە هاندەرەکان بۆ باسکردنی ئەم مەسەلەیە بوونی هەبووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر