عن المغيرة بن شعبة رضي الله عنه مرفوعاً: قال سعدُ بنُ عُبَادة رضي الله عنه : لو رأيتُ رجلًا مع امرأتي لَضربتُه بالسيف غير مُصْفِح عنه، فبلغ ذلك رسول الله صلى الله عليه وسلم، فقال: «أتعجبون من غَيْرة سعد، فوالله لأنا أغير منه، واللهُ أغير مني، من أجل غَيْرة الله حَرَّم الفواحش، ما ظهر منها، وما بطن، ولا شخص أغير من الله، ولا شخص أحبّ إليه العُذر من الله، من أجل ذلك بعث الله المرسلين، مُبشِّرين ومنذِرين، ولا شخص أحبّ إليه المِدحةَ من الله، من أجل ذلك وعد الله الجنة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سەعدی کوڕی عوبادە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەگەر پیاوێک ببینم لەگەڵ خێزانەکەم ئەوا بە شمشێر لێی دەدەم (دەیکوژم)، ئەم باسە گەیشتە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وفەرمووی: «ئایا سەرسامن بە غیرەتی سەعد، والله من لە سەعد غیرەتم زیاترە، وخواى گەورە غیرەتی لە من زیاترە، بەهۆی غیرەتیەوە خواى گەورە بێڕەوشتی قەدەغە وحەرام کرد؛ ئەوانەى ئاشکران وئەوانەش کە شاراوەن، وهیچ شەخسێک وەکو خواى گەورە بە غیرەت نییە، وهیچ شەخسێک بیانوو هێنانەوە وئاگادار کردنەوەى پێخۆش نییە وەکو خواى گەورە؛ بۆیە پێغەمبەرانی ناردووە کە موژدە دەدەن وهەڕەشە وئاگاداری دەدەن، وهیچ شەخسێک ستایشکردنی پێخۆش نییە وەکو خواى گەورە بۆیە پەیمانی چوونە بەهەشتی داوە (بە ئیمانداران)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

سەعدی کوڕی عوبادە دەڵێت: ئەگەر پیاوێک بە تەنها ببینم لەگەڵ خێزانەکەم ئەوا بە شمشێرەکەم لێی دەدەم، واتا دەیکوژم بە بێ وەستان، ئەمیش بەهۆی غیرەتی سەعد بووە، وماناى ئەوە نییە کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ڕازی بووە لەسەر ئەم قسەیەی چونکە لە گێڕانەوەیەکی تردا هاتووە لە (مسلم): (أنَّ سَعْدَ بنَ عُبَادَةَ الأنْصَارِيَّ، قالَ: يا رَسولَ اللهِ، أَرَأَيْتَ الرَّجُلَ يَجِدُ مع امْرَأَتِهِ رَجُلًا أَيَقْتُلُهُ؟ قالَ رَسولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ: لَا، قالَ سَعْدٌ: بَلَى، وَالَّذِي أَكْرَمَكَ بالحَقِّ، فَقالَ رَسولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ: اسْمَعُوا إلى ما يقولُ سَيِّدُكُمْ) واتە: (سەعدی کوڕی عوبادەی ئەنساڕی ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، پێم بڵێ ئەگەر پیاوێک پیاوێکی تر ببینێت لەگەڵ ئافرەتەکەى (بە تەنها) ئایا بیکوژێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نەخێر، سەعید ووتی: بەڵێ، سوێند بە ئەوەى تۆ بە هەق ناردووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: گوێبگرن گەورەکەتان چی دەڵێت)، ولێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت لە غیرەتی سەعد وماناى ئەوە نییە هەرکەسێک پیاوێکی لەگەڵ ئافرەتەکەى بینی دەستبەجێ بیکوژێت چونکە لەوەیە گومانێک یان هەڵە تێگەیشتنێک هەبێت، وئەمیش نیشانەى غیرەتی سەعدە وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئەو لە سەعد بە غیرەتترە، وخودا بە غیرەتترە لە ئەو، وغیرەتی خودا وەکو سیفەتەکانى تری خودایە کە تایبەتە بە خودا، ولە غیرەتی بوونەوەرەکان ناچێت، بەڵکو سیفەتێکە شایستەی زاتی مەزنی خودایە، وەکو: توڕەیی وڕازی بوون وسیفەتەکانى تر، وشەی (شەخس - شخص) بە واتاى بەرز وبڵند وگەورە ومەزن دێت وخواى گەورە لە سەرووی بوونەوەرەکانەوەیە ودەسەڵاتی هەیە بە سەر هەموو شتێکدا بۆیە بەکارهێنانى وشەی (شەخس - شخص) کە بە مانای بەرزی وبڵندی ومەزنی دێت هیچ شتێکی تێدا نییە بە پێی بنچینەکانى ئەهلی سونە کە ئەو دەقانە بەکاردەهێنن وپشتی پێدەبەستن کە خودا یان پێغەمبەرەکەى فەرموویانە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (بەهۆی غیرەتیەوە خواى گەورە بێڕەوشتی قەدەغە وحەرام کرد؛ ئەوانەى ئاشکران وئەوانەش کە شاراوەن): واتا بەهۆی غیرەتەوە خودا قەدەغەی کردووە لەسەر بەندەکانى کە نزیکی تاوان وبێڕەوشتی بکەونەوە، وئەم تاوانانەش ئەوانەن کە تاوانی گەورەن بە لای ئەو کەسانەى کە نەفس ودەروونیان پاکە وئەقڵیان سەلامەتە وەکو تاوانی زینا. (ئەوانەى ئاشکران): ئەو تاوانەن کە بە ئاشکرا ئەنجامدەدرێن کە تاوانى ئەندامەکان دەگرێتەوە ئەگەر چی لە شوێنێکی نهێنیش بێت. (وئەوانەش کە شاراوەن): ئەو تاوانەن کە لە نهێنیدا ئەنجامدەدرێن وهەروەها تاوانەکان وخیانەتەکانی چاو ودڵیش دەگرێتەوە کە تەنها خودا دەیبینێت وپێی دەزانێت. (وهیچ یەکێک بیانوو هێنانەوە وئاگادار کردنەوەى پێخۆش نییە وەکو خواى گەورە؛ بۆیە پێغەمبەرانی ناردووە کە موژدە دەدەن وهەڕەشە وئاگاداری دەدەن): واتا پێغەمبەرانی ناردووە بۆ ئەوەى خەڵکی بیانوو وعوزریان هەبێت وئاگاداریان بکاتەوە، پێش ئەوەى سزایان بدات، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {رُّسُلٗا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى ٱللَّهِ حُجَّةُۢ بَعۡدَ ٱلرُّسُلِۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمٗا} واتە: {پێغەمبەرانمان ناردووە بۆ ئەوەى موژدەدەر وترسێنەر بن، بۆ ئەوەی بۆ خەڵکی نەبێت بەڵگەیان بۆ نەمێنێت بەسەر خوداوە لە پاش (ناردنی) پێغەمبەران وخودا ھەمیشە شکۆدار ودانایە}. (وهیچ کەسێک ستایشکردنی پێخۆش نییە وەکو خواى گەورە بۆیە پەیمانی چوونە بەهەشتی داوە -بە ئیمانداران-): ئەمیش بەهۆی ئەوپەڕی بێخەوشی وکامڵبوونی، وخودا پێی خۆشە کە بەندەکانى ستایشی بکەن لەسەر فەزڵەکانى وبەخشینەکانى، بۆیە جۆرەها نیعمەتی پێبەخشیوون ولێیان ڕازی دەبێت ئەگەر حەمد وسوپاسی بکەن بەهۆی ئەو نیعمەتانەوە، وهەرچەندە بەندەکان ستایش وسوپاسی خودا بکەن ئەوا ناتوانن بگەن بە ئەو ئاستەی کە خودا شایستەیە بە حەمد وسوپاس وستایشکردن وپەرستن، بۆیە وەسفی خۆی کردووە، وپەیمانى بەهەشتی داوە بۆ ئەوەى بەندەکان زۆر داواى لێبکەن ولێی بپاڕێنەوە وستایشی بکەن، ولەم کردەوانەشدا تێبکۆشن وهەوڵبدەن هەتا دەتوانن؛ چونکە بەهەشت نیعمەت وخۆشی ڕەهای تێدایە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر