عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه مرفوعاً: «ليس أحد، أو: ليس شيء أصبر على أذًى سمعَه مِن الله، إنَّهم لَيَدْعُون له ولدًا، وإنَّه ليُعافِيهم ويرزُقُهم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ یەکێک یان هیچ شتێک ئارامگر نییە بەرامبەر قسەیەکی ناپاسەند وئازاردەر کە بیبیستێت وەکو خواى گەورە، ئەوان بانگەشەی بوونی کوڕ بۆ ئەو دەکەن، لەگەڵ ئەمەشدا ئەو تەندروست باشی وڕزقیان پێدەبەخشێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

(هیچ یەکێک یان هیچ شتێک ئارامگر نییە): واتا خواى گەورە ئارامگرتنی لە هەموو کەسێک زیاترە، ولە ناوە جوانەکانى -الصبور-ە، واتا -ئارامگر- کە بە ماناى ئەوە دێت پەلە ناکات لە سزادان، وئەمیش نزیکە لە ماناى ناوى پیرۆزی -الحلیم- کە وشەی -حُلم-بەمانای لەسەرخۆ وخۆڕاگیر دێت، بەڵام ناوى -الحلیم- زیاتر ئاماژە بۆ سەلامەت بوونی بەندە دەکات لە سزادان. (بەرامبەر قسەیەکی ناپاسەند وئازاردەر کە بیبیستێت وەکو خواى گەورە): وشەی -الأذى- کە لە فەرموودەکەدا هاتووە بۆ شتێکە کە کەمێک زیانلێدەر بێت وکەمێک کاریگەری لاواز وخراپە وشەڕی هەبێت، وخواى گەورە باسی ئەوە دەکات کە بەندەکان ناتوانن زیان بە ئەو زاتە بگەیەنن، هەروەکو دەفەرموێت: {وَلاَ يَحْزُنكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ إِنَّهُمْ لَن يَضُرُّواْ اللهَ شَيْئاً} واتە: {با دڵ غەمگینت نەکەن ئەوانەی پێشبڕکێ وپەلە دەکەن لە کافری وبێباوەڕبوونیاندا بێگومان ئەوانە ھەرگیز ھیچ زیانێک ناگەیەنن بە خودا}، ولە فەرموودەیەکی قودسیدا دەفەرموێت: (يا عبادي إنكم لن تبلغوا ضري فتضروني ولن تبلغوا نفعي فتنفعوني) واتە: (ئەی بەندەکانم، ئێوە هەرگیز توانای زیان گەیاندنتان بە من نییە بۆیە هەرگیز زیان بە من ناگەیەنن، وئێوە هەرگیز توانای سوود گەیاندتان نییە بە من بۆیە هەرگیز ناتوانن سوود بە من بگەیەنن)، بۆیە ئەوەى ڕوونکردەوە کە بوونەوەرەکان ناتوانن زیانی پێبگەیەنن بەڵام لەوەیە شتێکی ئازاردەر ئەنجامبدەن یان بڵێن دەرهەق بە مافى خواى گەورە کە ئەمیش بێگومان ئازار دەگەیەنێت بە خواى گەورە. (ئەوان بانگەشەی بوونی کوڕ بۆ ئەو دەکەن): واتا نەوەکانى ئادەم ئازاری خودا دەدەن وجوێنی پێدەدەن، خودا بەرزە وپیرۆزە وبەریئە ودوورە لەوەی موشریکەکان دەیڵێن وئەنجامی دەدەن، کاتێک دەڵێن خودا کوڕی هەیە وشەریک وهاوبەشی هەیە لە پەرستنیدا، لە کاتێکدا پەرستن دەبێت بە دڵسۆزی وئیخلاصی تەنها بۆ خودا ئەنجامبدرێت. (لەگەڵ ئەمەشدا ئەو تەندروست باشی وڕزقیان پێدەبەخشێت): خودا خراپەی ئەوان بە چاکە پاداشت دەداتەوە، ئەوان خراپە ئەنجامدەدەن دەرهەق بە مافى خواى گەورە ئەمیش بە وەسفکردنی خواى گەورە بە کەموکورتی وجوێندان پێی، وبانگەشەی شتێکی بۆ دەکەن کە ئەو زاتە پیرۆزە بەرزە ودوورە لەو وەسفە پووچەڵانە، وپێغەمبەرانی بە درۆ دەخەنەوە وپێچەوانەى فەرمانەکانى کردەوە دەکەن، وئەوە ئەنجامدەدەن کە نەهیان لێکراوە لە ئەنجامدانى، لە بەرامبەر ئەمانەدا خودا چاکەکارە بەرامبەریان بە بەخشینی تەندروستی چاک وشیفادانیان لە نەخۆشیەکانیان وپاراستنیان بە شەو وڕۆژ لەوەى تووشیان دەبێت، وڕزقیان دەدات بە فەراهەمکردنی ئەوەى لە ئاسمانەکان وزەویدا هەیە بۆیان، وئەمیش ئەوپەڕی ئارامگرتن وچاکەکارییە، وخودا زاناترە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر