عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه أنَّ رجلًا أتى النبيَّ صلى الله عليه وسلم فقال: أخي يَشْتكي بطنَه، فقال: «اسْقِه عَسَلًا» ثم أتى الثانيةَ، فقال: «اسْقِه عَسَلًا» ثم أتاه الثالثةَ فقال: «اسْقِه عَسَلًا» ثم أتاه فقال: قد فعلتُ؟ فقال: «صدق اللهُ، وكذب بطنُ أخيك، اسْقِه عَسَلًا» فسقاه فبرأ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: براکەم ئازاری هەیە بەهۆی سکیەوە، فەرمووی: «هەنگوینی پێبدە با بیخواتەوە»، پاشان پیاوەکە جاری دووەم هاتەوە، (هەر) فەرمووی: «هەنگوینی پێبدە با بیخواتەوە»، پاشان پیاوەکە جاری سێیەم هاتەوە، (هەر) فەرمووی: «هەنگوینی پێبدە با بیخواتەوە»، پاشان هاتەوە، ووتی: پێیم دا؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خودا ڕاستی فەرموو، وسکی براکەت درۆی کرد، با هەنگوین بخواتەوە»، هەر (هەنگوینی) پێیدا (بۆئەوەى وەکو چارەسەر) بیخواتەوە؛ هەتا چاک بوویەوە.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وفەرمووی: براکەم ئازاری هەیە بەهۆی سکیەوە، ئەم ئازارەش بەهۆی سکچوونەوە بوو، هەروەکو لە گێڕانەوەکانى تری ئەم فەرموودەیەدا هاتووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە هەنگوینی پێبدات، ئەویش هەنگوینی پێیدا وخواردیەوە، پاش چەند جارێکی تر هەر گەڕایەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەویش هەمان شتی پێی فەرموو، ولە کۆتا جاردا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (خودا ڕاستی فەرموو، وسکی براکەت درۆی کرد، با هەنگوین بخواتەوە)، ئەمیش دوو لێکدانەوە دەگرێتەوە: 1/ خواى گەورە لە غەیبدا پێی نیشاندانەوە لە ڕێگەی وەحیەوە کە ئەم پیاوە بە هەنگوین چارەسەر وەردەگرێ، بۆیە هەر فەرمانى پێیکرد کە هەنگوینی پێبدات چونکە پەیمانى پێدراوە کە بەو شێوەیە چارەسەر دەبێت. 2/ ئاماژە کردنە بۆ ئەو ئایەتە کە خواى گەورە دەفەرموێت: {شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ فِيهِ شِفَاءٌ لِّلنَّاسِ} [النحل: 69] واتە: {خواردنەوەیەکە (ھەنگوین) کە ڕەنگەکانی جیاوازە شیفای تێدایە بۆ خەڵکی}؛ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زانستی هەبووە سەبارەت بەو نەخۆشییە کە بە هەنگوین چارەسەر دەبێت. کاتێک جاری چوارەم فەرمانى پێیکرد کە هەنگوینی پێبدات، پیاوەکە چوو وهەنگوینی دا بە براکەى وخواى گەورە شیفای پێبەخشی. ومەرج نییە شیفا بۆ هەموو نەخۆشییەک بێت بەهۆی هەنگوینەوە، بەڵکو هەموو نەخۆشییەک دەرمان وچارەسەرێکی هەیە وشیفا وچاکبوونەوە لەو نەخۆشییە لە ژێر فەرمانى خواى گەورەیە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لكل داء دواء إذا أصيب دواء الداء برئ بإذن الله) [رواه مسلم] واتە: (هەموو نەخۆشییەک دەرمان وچارەسەرێکی هەیە کە چاک دەبێتەوە بە ئیزنی خواى گەورە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر