+ -

عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قلنا يا رسولَ الله، هل نرى ربَّنا يوم القيامة؟ قال: «هل تُضَارُّون في رؤية الشمس والقمر إذا كانت صَحْوًا؟»، قلنا: لا، قال: «فإنكم لا تُضَارُّون في رؤية ربِّكم يومئذ، إلا كما تُضَارُّون في رؤيتهما» ثم قال: «ينادي منادٍ: ليذهب كلُّ قوم إلى ما كانوا يعبدون، فيذهب أصحابُ الصليب مع صليبهم، وأصحابُ الأوثان مع أوثانهم، وأصحابُ كلِّ آلهةٍ مع آلهتهم، حتى يبقى من كان يعبد اللهَ، مِن بَرٍّ أو فاجر، وغُبَّرات من أهل الكتاب، ثم يؤتى بجهنم تعرضُ كأنها سَرابٌ، فيقال لليهود: ما كنتم تعبدون؟ قالوا: كنا نعبد عُزَير ابنَ الله، فيقال: كذبتم، لم يكن لله صاحبة ولا ولد، فما تريدون؟ قالوا: نريد أن تسقيَنا، فيقال: اشربوا، فيتساقطون في جهنم، ثم يقال للنصارى: ما كنتم تعبدون؟ فيقولون: كنا نعبد المسيحَ ابن الله، فيقال: كذبتم، لم يكن لله صاحبة، ولا ولد، فما تريدون؟ فيقولون: نريد أن تسقيَنا، فيقال: اشربوا فيتساقطون في جهنم، حتى يبقى من كان يعبد الله من بَرٍّ أو فاجر، فيقال لهم: ما يحبسكم وقد ذهب الناس؟ فيقولون: فارقناهم، ونحن أحوجُ منا إليه اليوم، وإنَّا سمعنا مناديًا ينادي: ليَلْحقْ كلُّ قوم بما كانوا يعبدون، وإنما ننتظر ربَّنا، قال: فيأتيهم الجَبَّار في صورة غير صورتِه التي رأوه فيها أولَ مرة، فيقول: أنا ربُّكم، فيقولون: أنت ربُّنا، فلا يُكَلِّمُه إلا الأنبياء، فيقول: هل بينكم وبينه آيةٌ تعرفونه؟ فيقولون: الساق، فيَكشِفُ عن ساقه، فيسجد له كلُّ مؤمن، ويبقى من كان يسجد لله رِياءً وسُمْعَة، فيذهب كيما يسجد، فيعود ظهرُه طَبَقًا واحدًا، ثم يؤتى بالجسر فيُجْعَل بين ظَهْرَي جهنم»، قلنا: يا رسول الله، وما الجسر؟ قال: «مَدْحَضةٌ مَزَلَّةٌ، عليه خطاطيفُ وكَلاليبُ، وحَسَكَةٌ مُفَلْطَحَةٌ لها شوكةٌ عُقَيْفاء تكون بنَجْد، يقال لها: السَّعْدان، المؤمن عليها كالطَّرْف وكالبَرْق وكالرِّيح، وكأَجاويد الخيل والرِّكاب، فناجٍ مُسَلَّمٌ، وناجٍ مَخْدوشٌ، ومَكْدُوسٌ في نار جهنم، حتى يمرَّ آخرُهم يسحب سحبًا، فما أنتم بأشد لي مُناشدةً في الحق قد تبيَّن لكم من المؤمن يومئذ للجَبَّار، وإذا رأَوْا أنهم قد نَجَوْا، في إخوانهم، يقولون: ربنا إخواننا، كانوا يصلون معنا، ويصومون معنا، ويعملون معنا، فيقول الله تعالى : اذهبوا، فمن وجدتُم في قلبه مِثْقالُ دِينار من إيمان فأخرجوه، ويُحَرِّمُ اللهُ صُوَرَهم على النار، فيأتونهم وبعضُهم قد غاب في النار إلى قدمِه، وإلى أنصاف ساقَيْه، فيُخْرِجون مَن عَرَفوا، ثم يعودون، فيقول: اذهبوا فمَن وجدتُم في قلبه مِثْقال نصف دينار فأخرجوه، فيُخْرِجون مَن عَرَفوا، ثم يعودون، فيقول: اذهبوا فمن وجدتم في قلبه مِثْقال ذرة من إيمان فأخرجوه، فيُخْرِجون مَن عَرَفوا» قال أبو سعيد: فإنْ لم تُصَدِّقوني فاقرءوا: {إنَّ اللهَ لا يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ وإنْ تَكُ حَسَنَةً يُضَاعِفْهَا} «فيشفعُ النبيُّون والملائكة والمؤمنون، فيقول الجَبَّار: بَقِيَتْ شفاعتي، فيَقْبِض قَبْضَةً من النار، فيُخْرِجُ أقوامًا قدِ امْتَحَشُوا، فيُلْقَوْن في نهرٍ بأفواه الجنة، يقال له: ماء الحياة، فيَنْبُتون في حافَّتَيْه كما تَنْبُتُ الحِبَّة في حَمِيل السَّيْل، قد رأيتُموها إلى جانب الصَّخْرة، وإلى جانب الشجرة، فما كان إلى الشمس منها كان أخضر، وما كان منها إلى الظِّلِّ كان أبيض، فيخرجون كأنَّهم اللؤلؤ، فيُجعل في رقابهم الخَوَاتيم، فيَدخلون الجنة، فيقول أهل الجنة: هؤلاء عُتَقاءُ الرحمن، أدخلهم الجنةَ بغير عَمَلٍ عملوه، ولا خيرٍ قَدَّموه، فيقال لهم: لكم ما رأيتم ومثلُه معه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتمان، ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پەروەردگارمان دەبینین لە ڕۆژی قیامەتدا؟ فەرمووی: «ئایا تووشی هیچ ناڕەحەتیەک دەبن لە بینینی خۆر ومانگ لە کاتی ساماڵدا؟»، ووتمان: نەخێر، فەرمووی: «بۆیە تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن لە بینینی پەروەردگارتان لەو ڕۆژەدا هەروەکو ئەوەى چۆن تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن لە بینینی خۆر ومانگدا» پاشان فەرمووی: «یەکێک بانگ دەکات: هەموو کۆمەڵێک (قەومێک) با بچن بۆ شوێنکەوتنی ئەوەی کە دەیانپەرست (لە دونیادا)، ئەوانەى خاچیان دەپەرست لەگەڵ خاچەکەیان دەچن، وئەوانەى بتیان دەپەرست لەگەڵ بتەکانیان دەچن، وئەوانەى هەر پەرستراوێکی پوچ وناهەقی تریان دەپەرست لەگەڵ پەرستراوە پوچەکەیان دەچن، هەتا تەنها ئەوا دەمێننەوە کە تەنها خودا (الله) پەرست بوون، لە کەسانى چاکەکار وتاوانکار، وکۆمەڵانێک لە ئەهلی کتێب (جولەکە ونەسڕانیەکان)، وپاشان دۆزەخ دەهێندرێت وەکو سەراب وایە، بە جولەکە دەووترێت: چیتان دەپەرست؟ دەڵێن: عوزێری کوڕی خودامان دەپەرست، دەووترێت: درۆتان کرد، خودا هیچ هاوەڵ ومنداڵێکی نەبووە، چیتان دەوێت؟ دەڵێن: ئاومان دەوێت (بەهۆی زۆری تینوێتیەوە)، دەووترێت: بخۆنەوە دەکەونە ناو دۆزەخەوە، پاشان بە نەسڕانیەکان دەووترێت: چیتان دەپەرست؟ دەڵێن: مەسیحی کوڕی خودامان دەپەرست، دەووترێت: درۆتان کرد، خودا هیچ هاوەڵ ومنداڵێکی نەبووە، چیتان دەوێت؟ دەڵێن: ئاومان دەوێت (بەهۆی زۆری تینوێتیەوە)، دەووترێت: بخۆنەوە دەکەونە ناو دۆزەخەوە، هەتا تەنها ئەوانە دەمێننەوە کە خودایان دەپەرست لە کەسانی چاکەکار وتاوانکار، دەووترێت: چی ئێوەى هێشتەوە لێرە لە کاتێکدا هەموو خەڵکی چوون ونەمان؟ دەڵێن: ئێمە خۆمان لە ئەوان جیا کردەوە (لە دونیادا) لە کاتێکدا ئەمڕۆ زیاتر پێویستیمان بە خۆجیاکردنەوەیە لێیان، ئێمە یەکێکمان بیست بانگی کرد: هەموو کۆمەڵێک (قەومێک) با بچن بۆ شوێنکەوتنی ئەوەی کە دەیانپەرست (لە دونیادا)، وئێمە چاوەڕێی پەروەردگارمان دەکەین، پاشان خواى گەورە دێت بۆ لایان بە ڕواڵەتێک جیا لە ڕواڵەتی یەکەم کە پێشتر بینیان بوو، دەفەرموێت: من پەروەردگارتانم، دەڵێن: تۆ پەروەردگارمانى، تەنها پێغەمبەران دەتوانن قسەی لەگەڵدا بکەن، دەفەرموێت (یان دەووترێت): ئایا هیچ ئاماژەیەک (نیشانەیەک) هەیە بۆ ئەوەى بیناسنەوە؟ دەڵێن: (ساق)*، خودا ساقی خۆی ئاشکرا دەکات، هەموو ئیماندارێک سوجدەی بۆ دەبات، تەنها ئەوانە دەمێننەوە کە بۆ ڕیا (ڕوپامایی) وخۆدەرخستن سوجدەیان دەبرد، دەچن بۆ ئەوەى سوجدە ببەن، بەڵام پشتیان ڕەق دەبێت (وەکو پارچە دارێکی لێدێت؛ بۆیە ناتوانن سوجدە ببەن)، پاشان پردێک دەهێندرێت ودەخرێتە سەر دۆزەخ». ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پردەکە (پردی سیرات) چییە؟ دەفەرموێت: «پردێکی خلیسکێنەرە (پێیەکان لەسەری جێگیر نابن ودەکەون)، زنجير وقولاپی زۆری لەسەرە، ودڕکی پانی چەماوەى لەسەرە کە لە نەجددا هەیە پێی دەووترێت: دڕکی سەعدان، ئیماندار بە سەریدا تێپەڕ دەبێت وەکو: چاو تروکاندنێک وبروسکە وبا وئەسپی خێرا وخێرایی وشتر، بۆیە هەیە بە سەلامەتی ڕزگاری دەبێت، وهەیە بە برینداری ڕزگاری دەبێت، وهەیە دەکەوێتە نێو دۆزەخەوە، هەتا کۆتا کەسیان تێپەڕ دەبێت بە ڕاکێشانەوە (لەسەر پردەکە)، ئێوە سکاڵا ناکەن لە لای من سەبارەت بە مافێکتان کە بۆتان ڕوون بووەتەوە (لە دونیادا) وەکو داواکردن وتکای ئیمانداران لە لای خواى گەورە لەو ڕۆژەدا، کاتێک دەبینن ڕزگاریان بووە، هەندێکیان دەڵێن: ئەی پەروەردگار براکانمان، لەگەڵ ئێمە نوێژیان دەکرد، وڕۆژوویان دەگرت، وکردەوەیان لەگەڵ ئێمە ئەنجامدەدا، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: بچن هەرکەسێکتان دۆزیەوە کە بە هێندەی دینارێک ئیمان لە دڵیدا هەبوو دەریبهێنن (لە دۆزەخ)، وخواى گەورە قەدەغەی دەکات لەسەر دۆزەخ کە دەموچاوی ئەم تاوانکارانە بسوتێنێت، ودێن بۆ لایان وهەندێکیان هەتا پێیەکانى نقوم بووە لە ئاگر، وهەندێکی تر هەتا نیوەى ساقی، وئەوانەى دەیانناسنەوە دەریدەهێنن، پاشان دەگەڕێنەوە، خودا دەفەرموێت: بچن هەرکەسێکتان دۆزیەوە کە بە هێندی نیوەی دینارێک ئیمان لە دڵیدا هەبوو دەریبهێنن (لە دۆزەخ)، بۆیە ئەوانەى دەیانناسنەوە دەریدەهێنن، پاشان دەگەڕێنەوە، خودا دەفەرموێت: بچن هەرکەسێکتان دۆزیەوە هێندەی کێشی گەردیلەیەک ئیمان لە دڵیدا هەبوو دەریبهێنن (لە دۆزەخ)، بۆیە ئەوانیش ئەوەى دەیناسن دەردەهێنن» ئەبو سەعید دەڵێت: ئەگەر باوەڕم پێناکەن ئەوا ئەم ئایەتە بخوێننەوە: {إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظۡلِمُ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ وَإِن تَكُ حَسَنَةٗ يُضَٰعِفۡهَا}، واتە: {بەڕاستی خودا بە ئەندازەی گەردیلەیەک ستەم ناکات وئەگەر چاکەیەک ھەبێت (خودا) پاداشتەکەی چەند جارە دەکاتەوە}. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:«پاش ئەمە پێغەمبەران وفریشتەکان وئیمانداران شەفاعەت دەکەن، خواى گەورە دەفەرموێت: «شەفاعەتی من ماوە، خواى گەورە پڕجنگێک (بە دەستی پیرۆزی) لە دۆزەخ دەردەهێنێت، بەهۆی سووتانەوە ڕەش هەڵگەڕاون، ودەخڕێنە نێو ڕووبارێکەوە کە لە پێش دەرگاکانى بەهەشتدایە پێی دەووترێت (ئاوی ژیان)ەوە، بۆیە دەڕوێن وگەش دەبنەوە لە کەنارەکانى هەروەکو چۆن تۆو بەهۆی لێزمەیەک بارانەوە دەڕوێت، دەیبینن (ئەو تۆوەی) کە دەڕوێت لە تەنیشت بەردێک یان دارێک ئەوەى ڕووی لە خۆر بێت سەوزە وئەوەى لە سێبەردا بێت سپییە، بۆیە دەردەچن وەکو مرواری وان، ئاماژە (نیشانە یان مۆر) دەخرێتە ملیان (بۆ ئەوەى پێیان بناسرێنەوە)، خەڵکی (ئەهلی) بەهەشت دەڵێن: ئەمانە دەرباز کراون (لە دۆزەخ) لە لایەن خوداى میهرەبانەوە، ئەوانی خستە بەهەشتەوە بە بێ ئەوەى هیچ کردەوەیەک ئەنجامبدەن، وبە بێ ئەوەى هیچ خێرێک بکەن، پێیان دەووترێت: ئەوەی بینیتان پێتان دەبەخشرێت وچەندەها جاری ئەمانەش». *(ساق: نیوەی خوارەوەى قاچەکانە، ئەو پارچە ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆکان بە پێیەکان وگوێزنگەکانەوە دەبەستێت)
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

هەندێک لە هاوەڵان پرسیاریان کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: ئایا پەروەردگارمان دەبینین لە ڕۆژی قیامەتدا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: بەڵێ، پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن خۆر دەبینن لە نیوەى ڕۆژدا ومانگ دەبینن لە شەوی چواردەدا بە بێ هیچ ناڕەحەتی وپاڵەپەستۆیەک، ولێرەدا چوندان مەبەست لێی ڕوونی ونەبوونی ناڕەحەتی ونەبوونی پاڵەپەستۆیە، وایە چواندنی بینینە بە بینین نەک چواندنی خودا بێت بە مانگ وخۆر، واتا خودا بە ڕوونی وبێ ناڕەحەتی دەبینن هەروەکو چۆن خۆر ومانگ دەبینن لە ئاسماندا بە ڕوونی وبێ ناڕەحەتی، ئەم بینینە جیاوازە لەو بینینەى کە وەکو پاداشت بە پیاوچاکان وئەولیاکان دەبەخشرێت لە بەهەشتدا؛ ئەم بینینەى لەم فەرموودەیەدا باسکراوە بۆ جیاکردنەوەیە لە نێوان (ئەوانەى تەنها خودایان پەرستووە) و (ئەوانەى جگە لە خودا کەس وشتی تریان پەرستووە یان هاوەڵیان بۆ خودا بڕیارداوە لە پەرستندا). پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە یەکێک بانگ دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا: هەرکەسێک شتێکی پەرستووە جگە لە خواى گەورە با شوێنی ئەو شتە بکەوێت، ولە گێڕانەوەیەکی سەحیحدا: خواى گەورە خۆی بانگ دەکات، وهەموو ئەوانە کۆ دەکرێنەوە کە بتەکانیان دەپەرست وفڕێ دەدرێنە نێو دۆزەخەوە. وتەنها ئەوانە دەمێننەوە کە خودایان دەپەرست ئینجا ئەگەر چاکەکار بن یان خراپەکار وهەندێک کۆمەڵی کەم لە جولەکە ونەسڕانیەکان، چونکە زۆربەیان لەگەڵ بتەکانیان فڕێ درانە نێو دۆزەخەوە، چونکە هەیە لە جولەکە ونەسڕانیەکان ولە جگە لە ئەوانیش بت وپەیکەر وگۆڕی پیاوچاکان وپێغەمبەران دەپەرستن بۆیە لەگەڵ بت پەرستەکانى تر فڕێدەدرێنە نێو دۆزەخەوە، بەڵام پیاوچاکان وپێغەمبەران بەریئن لەم کردەوانەى ئەوان وتاوانبار نین چونکە ڕازی نین بە پەرستنیان، ودۆزەخ دەهێندرێت لەو ڕۆژەدا وپیشانی خەڵکی دەدرێت وەکو سەراب وایە، وجولەکەکان دەهێندرێن وپێیان دەووترێت: کێتان دەپەرست؟ دەڵێن: عوزەیری کوڕی خودامان دەپەرست. پێیان دەووترێت: درۆتان کرد لەم قسەدا، خودا نە هاوسەری هەیە ونە منداڵی هەیە. پاشان پێیان دەووترێت: چیتان دەوێت؟ دەڵێن: دەمانەوێت ئاو بخۆینەوە (بەهۆی تینوێتیەوە). وئەمە یەکەم داواکارییانە؛ چونکە لەو ڕۆژەدا خەڵکی زۆر تینووی دەبێت بەهۆی زۆری وەستان وناڕەحەتی یەک لە دوای یەک ونزیکبوونەوەى خۆر بە ئەندازەی میلێک، ودۆزەخیان وەکو ئاو پێنیشاندەدرێت، پێیان دەووترێت: بچن بۆ ئەو شوێنەى کە وا گومان دەبەن ئاوە، ولێی بخۆنەوە. ودەچن ودەبینن دۆزەخە کڵپەی دێت وهەڵچووە بەهۆی زۆری شەپۆلەکانى ولێکدانیان بەکتردا، بۆیە دەکەونە نێو دۆزەخەوە، وهەمان شت دەووترێت بە نەسڕانیەکانیان لە پاش ئەوان. هەتا لە کۆتاییدا تەنها ئەوانە دەمێنن کە خودا بە تەنها دەپەرست لە چاکەکار وخراپەکار، پێیان دەووترێت: چۆن لێرە ماون لە کاتێکدا هەموو خەڵکی ڕۆیشتن؟ دەڵێن: ئێمە خۆمان دوور خستەوە لەو خەڵکانە لە دونیادا ولە ئەمڕۆدا زیاتر پێویستیمان بە خۆ دوورخستنەوەیە لێیان؛ چونکە ئەوانەى سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورەیان کرد وئێمە دژایەتی ئەوانمان کرد، لە پێناو خواى گەورە ڕقمان لێیان بوو، گوێڕایەڵی کردنی فەرمانەکانى خوای گەورە لە پێش هەموو شتێک بوو لە لای ئێمە، وئێمە چاوەڕێی پەروەردگارمان دەکەین کە لە دونیادا دەمانپەرست، خودا دێت بۆ لایان بە ڕواڵەتێک جیا لەو ڕواڵەتەى یەکەم جار بینیان، وئەمیش ئەوە ڕووندەکاتەوە کە پێشووتر ڕواڵەتی خودایان بینیووە وناسیوویانە، پێش ئەوەى ئەمجارە بێت، ونابێت ڕواڵەت (وێنە یان شێوە) بە واتایەکی تر لێکبدرێتەوە بەڵکو باوەڕمان پێی هەیە وەکو خۆیەتی بە بێ لێکدانەوەیەکی تر بۆی وبە بێ چواندنی بە بوونەوەرەکان وبە بێ پەکخستنی واتا ڕاستەقینەکە وبە بێ لێکدانەوەى چۆنییەتی، وئەگەر خودا بێت بۆ لایان دەفەرموێت: من پەروەردگارتانم، دەڵێن: تۆ پەروەردگارمانی، وبە ئاسوودەیی وموژدەوە ئەمە دەڵێن، وتەنها پێغەمبەران قسەی لەگەڵدا دەکەن، خودا پێیان دەفەرموێت (یان پێیان دەووترێت): ئایا هیچ ئاماژەیەک (نیشانەیەک) هەیە کە بەهۆیەوە پەروەردگارتان بناسن؟ دەڵێن: ساق*. خودا ساقی خۆی ئاشکرا دەکات وئیمانداران بەهۆی ئەوەوە دەیناسن وسوجدەی بۆ دەبەن، بەڵام مونافیقەکان (دوو ڕووەکان) ئەوانەى کە بۆ خۆنواندن وڕوپامایی خودا پەرستی ئەنجامدەدەن؛ ناتوانن سوجدە ببەن، وپشتیان وەکو یەک ئێسکی لێدێت وڕەق دەبێت، وناتوانن بچەمێنەوە بۆ سوجدە بردن، چونکە لە ڕاستیدا لە دونیادا سوجدەیان بۆ خودا نەدەبرد، بەڵکو بۆ پێداویستی ومەبەستی دونیایی سوجدەیان دەبرد. ئەم بەشەی فەرموودەکە دووپاتکردنەوەیە لەسەر بوونی ساق بۆ خواى گەورە، ئەم فەرموودەیە وئەوانى تر ئەم ئایەتە تەفسیر وڕاڤە دەکەن کە خواى گەورە دەفەرموێـت: {يَوۡمَ يُكۡشَفُ عَن سَاقٖ وَيُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ فَلَا يَسۡتَطِيعُونَ}[القلم: 42]، واتە: {لە ڕۆژێکدا (کە قیامەت وناڕەحەتیەکانیەتی) خوای گەورە ساقی پیرۆزی دەردەخات (وەك لە فەرموودەی ئیمامی بوخاری وموسلیمدا ھاتووە، باوەڕمان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە ئێمەش چۆنێتیەکەی نازانین) وبانگ دەکرێن بۆ سوجدە بردن (بۆ خوای گەورە)؛ کەچی ناتوانن (سوجدە ببەن)}، وتەفسیرکردن ولێکدانەوەی ئەم ئایەتە بەوەى مەبەست ناڕەحەتی وسەختییە لەو ڕۆژەدا ڕایەکی ناپەسەندە، واجبە کە سیفەتی ساق باوەڕمان پێی هەبێت وجێگیر بکرێت بۆ خواى گەورە، وئایەتەکە بەڵگەیە لەسەر ئەم سیفەتە وپەسەندە، وئەمیش وەکو سیفەتەکانى تر بە بێ لادانی لە واتا ڕاستەقینەکەی وبە بێ چواندنی بە بوونەوەرەکان وبەبێ لێکدانەوەى چۆنیەتی وبە بێ پەکخستنی واتا ڕاستەقینەکەى. پاشان (پری سیرات) دەهێندرێت ولەسەر دۆزەخ دادەنرێت، ئەم پردە پێیەکان لەسەری ڕاگیر وجێگیر نابن و لەسەر پردەکە زنجیر وقولاپی ئاسنی هەن وهەرکەسێک فەرمانى لەسەر کرابێت بە گرتنی دەیگرن، و لەسەر (پردی سیرات) دڕکی پان هەیە وخەڵکی لەسەر پردەکە بە ئەندازەى ئیمان وکردەوەکانیان تێپەڕ دەبن، ئەوەى کردەوەکانى بە دڵسۆزی بۆ خواى گەورە بێت ئەوا وەکو خێرایی چاو تروکاندنێک بەسەر (پردی سیرات)دا تێپەڕ دەبێت، وبەو شێوەیە هەرکەسێک بە ئەندازەى ئیمان وکردەوەکەى تێپەڕ دەبێت، هەروەکو لە فەرموودەکە ڕوونکراوەتەوە، وەکو: بروسکە، وبا، وئەوانى تر. وئەوانەى بەسەر پردەکەدا تێپەڕ دەبن، چوار جۆرن: 1/ کەسێک ڕزگاری دەبێت بە بێ هیچ ئازار وزیانێک، وئەوانیش خێرایی تێپەڕبوونیان جیاوازە هەروەکو پێشووتر باسکرا. 2/ کەسێک بە برینداری وئازارێکی کەم ڕزگاری دەبێت، واتا شتێک لە گڕی دۆزەخ یان زنجیر وقولاپەکانى سەر پردی سیرات تووشی برینێکی کەمیان کردووە. 3/ ئەوەى بە زۆری وبەهێزیەوە فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە. 4/ ئەوەى ڕادەکێشرێت لەسەر پردی سیرات چونکە کردەوەکانى چاکەکانی وەکو پێویست نین بۆ ئەوەى لەسەر پردەکە هەڵیبگرن. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئێوە سکاڵا ناکەن لە لای من سەبارەت بە مافێکتان کە بۆتان ڕوون بووەتەوە (لە دونیادا) وەکو داواکردن وتکای ئیمانداران لە لای خواى گەورە لەو ڕۆژەدا): ئەمیش لە فەزڵ وڕەحمەت وڕێزلێنانى خواى گەورەیە کە ئیزن دەدات بە ئیمانداران پاش ئەوەى داوا وتکا دەکەن بۆ لێخۆشبوون لەو برایانەیان کە فڕێدراونەتە نێو دۆزەخەوە بەهۆی تاوانەکانیان، ولەگەڵ ئەمەشدا ئیلهامی بەخشی بە ئیمانداران بۆ ئەوەى داوا وتکای لێبکەن وشەفاعەت بکەن بۆ براکانیان، وخواى گەورە ئیزن ومۆڵەتیان پێدەدات؛ ئەمیش وەکو ڕەحمەت وبەزەیی هاتنەوەیەک پێیاندا -سبحانه وتعالى-. (کاتێک دەبینن ڕزگاریان بووە، هەندێکیان دەڵێن: ئەی پەروەردگار براکانمان، لەگەڵ ئێمە نوێژیان دەکرد، وڕۆژوویان دەگرت، وکردەوەیان لەگەڵ ئێمە ئەنجامدەدا): لەم بەشەی ئەم فەرموودەیەوە ئەوە تێدەگەین ئەوانەى کە نوێژ ناکەن لەگەڵ مسوڵمانان وڕۆژوو ناگرن لەگەڵیاندا، شەفاعەتیان بۆ ناکرێت، وداوا لە خودا ناکەن کە ئەوان ڕزگار بکات، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەوانەى کە داواى ڕزگار کردنیان کراوە لە دۆزەخ ئیماندار بوون ویەک خودا پەرست -موەحید- بوون، چونکە دەڵێن: (ئەی پەروەردگار براکانمان، لەگەڵ ئێمە نوێژیان دەکرد، وڕۆژوویان دەگرت، وکردەوەیان لەگەڵ ئێمە ئەنجامدەدا)، بەڵام هەندێک تاوانیان ئەنجامداوە کە شایستەی چوونە دۆزەخ بوون. وئەمیش ڕەتدانەوەیە بۆ دوو کۆمەڵەی گومڕا: خەواریجەکان وموعتەزیلەکان، کە دەڵێن: (ئەوەى بچێتە دۆزەخە لێی دەرناچێت، وئەو کەسەی تاوانی گەورە ئەنجامبدات بە هەتاهەتایی لە دۆزەخ دەمێنێتەوە). خواى گەورە پێیان دەفەرموێت: بڕۆن هەرکەسێکتان بینی هێندەی دینارێک ئیمان لە دڵیدا هەبوو لە دۆزەخ دەریبهێنن، وخواى گەورە حەرامی دەکات لەسەر دۆزەخ کە دەموچاویان بسوتێنێت، ودێن ودەبینن هەندێکیان ئاگر گەیشتووەتە لای پێیەکانى، وهەندێکی تر ئاگر گەیشتووەتە نیوەى ساقی، وئاگر هەتاوەکو لای ملیان دێت هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە، بۆیە هەرکەسێک بیناسن دەریدەهێنن، وپاشان دەگەڕێنەوە، خواى گەورە پێیان دەفەرموێت: بڕۆن هەرکەسێکتان بینی هێندەی نیوەی دینارێک ئیمان لە دڵیدا هەبوو لە دۆزەخ دەریبهێنن، بۆیە ئەوەى دەیناسن دەریدەهێنن، وپاشان دەگەڕێنەوە، خواى گەورە پێیان دەفەرموێت: بڕۆن هەرکەسێکتان بینی هێندەی کێشی گەردیلەیەک ئیمان لە دڵیدا هەبوو لە دۆزەخ دەریبهێنن، بۆیە ئەوەى دەیناسن دەریدەهێنن، ولێرەدا ئەبی سەعیدی خودری -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: ئەگەر باوەڕ ناکەن ئەم ئایە بخوێننەوە: {إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظۡلِمُ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ وَإِن تَكُ حَسَنَةٗ يُضَٰعِفۡهَا}، واتە: {بەڕاستی خودا بە ئەندازەی گەردیلەیەک ستەم ناکات وئەگەر چاکەیەک ھەبێت (خودا) پاداشتەکەی چەند جارە دەکاتەوە}، خوێندنەوەى ئەم ئایەتە لە لایەن ئەبی سەعیدەوە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئەوەى ئەگەر بەندە هێندەی کێشی گەردیلەیەک ئیمان لە نێو دڵیدا هەبێت ئەوا خواى گەورە چەند هێندە بۆی زیاد دەکات، بۆ ئەوەى بەهۆیەوە ڕزگاری ببێت لە دۆزەخ. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (پاش ئەمە پێغەمبەران وفریشتەکان وئیمانداران شەفاعەت دەکەن): ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەم سێ کۆمەڵە شەفاعەت دەکەن، بەڵام پێویستە بزانرێت شەفاعەتی هیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت مەگەر پاش ئیزن ومۆڵەتی خواى گەورە نەبێت، هەروەکو پێشووتر باسی شەفاعەتی ئیمانداران کرا بۆ براکانیان کە لەگەڵیان کردەوەى چاکیان ئەنجامدەدا، وپاش ئەمە خواى گەورە ئیزن بەم سێ کۆمەڵەش دەدات وهەمان شت دەفەرموێت، وئەوانیش هەمان کردەوەى ئەوانی پێشوو دەکەن. (خواى گەورە دەفەرموێت: شەفاعەتی من ماوە، خواى گەورە پڕجنگێک (بە دەستی پیرۆزی) لە دۆزەخ دەردەهێنێت، بەهۆی سووتانەوە ڕەش هەڵگەڕاون): ومەبەست لە شەفاعەت لێرەدا ڕەحمەت وبەزەیی خواى گەورەیە بەرامبەر ئەوانەى سزا وئازار دەدرێن، ولە دۆزەخ دەریان دەکات. کاتێک دەفەرموێت: (پڕچنگێک -بە دەستی پیرۆزی-) ئەمەش دووپاتکردنەوەى پڕچنگە بۆ خواى گەورە هەروەکو لە قورئان وسونەتدا هاتووە بە دەق کە بوونی دەست وپڕچنگ دەسەلێمێنێت، ئەم سیفەتەش بە هەمان شێوەى سیفەتەکانى تر بە لێکدانەوەی واتایەکی تر دوور لە واتا ڕاستەقینەکەى وبە بێ پەکخستنی واتا ڕاستەقینەکەى وبە بێ لێکدانەوەى چۆنیەتی وبە بێ چواندنی بە بوونەوەرەکان، بەڵام ئەوانەى لێکدانەوەى پووچەڵ دەهێننەوە وئەمە قبوڵ ناکەن، وباوەڕی پێناکەن، ودەزانن کە هەق ئەوەیە خودا وپێغەمبەرەکەی فەرموویانە، ولەم بابەتدا گومڕا بوون ولە ڕێگای ڕاست لایان داوە. خواى گەورە بە پڕچنگی دەستی پیرۆزی خۆی خەڵکانێک دەردەکات لە دۆزەخ کە سووتان وڕەش هەڵگەڕاون، وپاشا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ودەخڕێنە نێو ڕووبارێکەوە کە لە پێش دەرگاکانى بەهەشتدایە پێی دەووترێت -ئاوی ژیان-): دەخرێنە نێو ئەم ڕووبارە کە پێی دەووترێت -ئاوی ژیان-، وهەرکەسێک بخرێتە نێو ئەم ئاوەوە زیندوو وگەش ساغ دەبێتەوە، ولە کەناری ئەم ڕووبارەدا گۆشت وبینین وئێسکەکانیان هەروەکو ڕووەک دەڕوێنەوە ودروست دەبنەوە پاش ئەوەى بەهۆی ئاگرەوە سووتا بوون. (بۆیە دەڕوێن وگەش دەبنەوە لە کەنارەکانى هەروەکو چۆن تۆو بەهۆی لێزمەیەک بارانەوە دەڕوێت، دەیبینن -ئەو تۆوەی- کە دەڕوێت لە تەنیشت بەردێک یان دارێک ئەوەى ڕووی لە خۆر بێت سەوزە وئەوەى لە سێبەردا بێت سپییە): ئەمیش ئاماژەیە بۆ خێرایی دروستبوونی گۆشت وئەندامەکانى لاشەیان هەروەکو چۆن بارانی بەلێزمە هەروەکو باسکراوە بە خێرایی دەبێتە هۆی ڕواندن وگەشەکردنی تۆوی ڕووەک، وهەروەها ئاماژەیە بۆ نەرم وناسکی وجوانی پێست ولاشەیان. (بۆیە دەردەچن وەکو مرواری وان): واتا ڕوو وپێستیان لە جوانی وسپێتی وگەشاوەییدا دەدرەوشێتەوە هەروەکو چۆن مرواری دەدرەوشێتەوە. (وئاماژە -نیشانە یان مۆر- دەخرێتە ملیان -بۆ ئەوەى پێیان بناسرێنەوە-): وئەم ئاماژانە تێیاندا دەنوورسێت هەروەکو لە گێڕانەوەی تردا هاتووە/ «عتقاء الرحمن من النار» واتە: «دەربازکراون لە دۆزەخ لە لایەن خودای میهرەبانەوە -لە لایەن الرحمان-ەوە». (خەڵکی -ئەهلی- بەهەشت دەڵێن: ئەمانە دەرباز کراون (لە دۆزەخ) لە لایەن خوداى میهرەبانەوە، ئەوانی خستە بەهەشتەوە بە بێ ئەوەى هیچ کردەوەیەک ئەنجامبدەن، وبە بێ ئەوەى هیچ خێرێک بکەن): واتا هیچ کردەوەیەکی چاکیان ئەنجامنەداوە لە دونیادا بەڵام بنچینەى باوەڕ وئیمان هێنان لە دڵیاندا هەبووە کە بریتیە لە شاهێدی دان وباوەڕهێنان بە -ﻻ إله إﻻ الله- وبە هەموو پێغەمبەران. (پێیان دەووترێت: ئەوەی بینیتان پێتان دەبەخشرێت وچەندەها جاری ئەمانەش): وا دیارە دەخرێنە چەند شوێنێکی چۆڵی ناو بەهەشتەوە بۆیە ئەمەیان پێدەووترێت. *(ساق: نیوەی خوارەوەى قاچەکانە، ئەو پارچە ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆکان بە پێیەکان وگوێزنگەکانەوە دەبەستێت)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر