عن حذيفة رضي الله عنه مرفوعاً: «إنَّ اللهَ يصنعُ كلَّ صانعٍ وصنعَتَه».
[صحيح] - [رواه البخاري في خلق أفعال العباد وابن أبي عاصم في السنة وابن منده في كتاب التوحيد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە دەیخوڵقێنێت هەموو دروستکارێک وئەوەى دروستی دەکات».
صەحیحە - ئیبنو ئەبی عاسم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

خواى گەورە دەیخوڵقێنێت هەموو دروستکارێک وئەوەى دروستی دەکات وئەنجامی دەدات لە کردەوەکان، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە کردەوەکانى بەندەکان دروستکراوە، خواى گەورە بوونەوەر وکردەوەکانیانی خوڵقاندووە، ئیبن تەیمیە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (هەر دروستکراوێک -مەخڵوقێک- لە ئاسمان وزەویدا؛ خواى گەورە دروستی کردووە، هیچ خوڵقێنەرێک -خالقێک- نییە جگە لە ئەو زاتە وهیچ پەروەردگارێک نییە جگە لە ئەو زاتە، وفەرمانى کردووە بە گوێڕایەڵیکردنی وگوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەرانی ونەهی کردووە لە سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى، خواى گەورە تەقوادارانی خۆشدەوێت، وچاکەکارانی خۆشدەوێت، ودادپەروەرانی خۆشدەوێت، وڕازی دەبێت لەوانەى ئیمانیان هێناوە وکردەوەى چاکیان ئەنجامداوە، وکافر وموشریکەکانى خۆش ناوێت، ولە کەسە فاسق وتاوانبارەکان ڕازی نابێت، وخواى گەورە فەرمان ناکات بە خراپەکاری وڕازی نابێت بەندەکانى کوفر بکەن، وخراپەکاری وتاوانى خۆش ناوێت، وبەندەکان لە ڕاستی وهەقیقەتدا کردەوەکان جێبەجێ دەکەن وخواى گەورە کردەوەکانى دروست کردووە، وبەندەکان توانای زاڵبوونیان هەیە بەسەر کردەوەکانیان و ویستیان هەیە لەسەر ئەنجامدانیان -واتە: بە زۆر وناچاری ئەنجامی نادەن-، وخواى گەورە خوڵقێنەریانە وخوڵقێنەری توانا و ویستیانە هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {لِمَن شَآءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (81) وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَـٰلَمِينَ (82)} [التکویر] واتە: {بۆ ئەو کەسانەی کە بیانەوێت بە ڕێگای ڕاستدا بڕۆن لە ئێوە (81) ویستی ئێوەش نایەتە دی مەگەر کاتێک پەروەردگاری هەموو جیهان بیەوێت (82)}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر