عن قيس بن أبي حازم، قال: دخلنا على خباب بن الأرت - رضي الله عنه - نعودُه وقد اكْتَوى سبعَ كَيّات، فقال: إن أصحابنا الذين سَلفوا مضوا، ولم تَنقصهم الدنيا، وإنّا أصبنا ما لا نجد له مَوضعاً إلا التراب ولولا أن النبي - صلى الله عليه وسلم - نهانا أن ندعوَ بالموت لدعوتُ به. ثم أتيناه مرة أخرى وهو يبني حائطاً له، فقال: إن المسلم ليُؤجَر في كل شيء يُنفقه إلا في شيء يجعلُه في هذا التراب.
[صحيح] - [متفق عليه، واللفظ للبخاري. وروى مسلم أوله مختصراً]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە قەیسی کوڕی ئەبی حازیمەوە، دەڵێت: چووین بۆ لای خەبابی کوڕی ئەرەت -ڕەزای خواى لێبێت- بۆئەوەى سەردانی بکەین (بەهۆی نەخۆشبوونی)؛ وحەوت شوێنی داخ کردبوو (بۆ چارەسەر وەرگرتن)، ووتی: هاوەڵانی پێشوومان کە مردن، ئەم دونیایەیان جێهێشت وهیچ پاداشتیان کەمی نەکرد (ئەمیش بەهۆی چێژ وەرنەگرتنیان لە خۆشی وڕازاوەیی دونیا)، بەڵام ئێمە ئەوەندە سامانمان هەیە؛ هیچ شوێنێک نادۆزینەوە کە تێیدا خەرجی بکەین جگە لەچاڵنیان نەبێت، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێمان نەکردایە لە نزا کردن (بۆئەوەى مرۆڤ) بمرێت ئەوا نزام دەکرد (بۆئەوەى بمرم).(قەیس دەڵێت:) جارێکی تر هاتن بۆ لای خەباب ودیوارێکی دروستدەکرد، ووتی: «مسوڵمان پاداشت دەدرێتەوە لەسەر هەموو شتێک کە خەرجی دەکات (لە قیامەتدا)؛ مەگەر بۆ شتێک نەبێت (خەرجی بکات) لەسەر ئەم دیوارە (بۆ زیاتر ڕازاندنەوەى)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم ھاوڕان لەسەری وە لەفزەکە ھین بوخاریە

شیکردنەوە

خەبابی کوڕی ئەرەت -ڕەزای خواى لێبێت- حەوت شوێنی لاشەی داخ کرا بۆ چارەسەر وەرگرتن، پاشان هاوەڵانی هاتن بۆ سەردانیکردنی ئەویش پێیانی ووت: هاوەڵانی پێشوومان کە مردن، ئەم دونیایەیان جێهێشت وهیچ پاداشتیان کەمی نەکرد لەوەى خواى گەورە بۆیانی ئامادە کردووە لە بەهەشتدا (ئەمیش بەهۆی چێژ وەرنەگرتنیان لە خۆشی وڕازاوەیی دونیا). بەڵام ئەو ئەوەندە سامانی هەیە؛ هیچ شوێنێک نادۆزینەوە کە تێیدا خەرجی بکات جگە لەچاڵنیان نەبێت (ئەمیش بەهۆی زۆری ئەو سامانە)، ووتی: ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێمان نەکردایە لە نزا کردن (بۆئەوەى مرۆڤ) بمرێت ئەوا نزام دەکرد (بۆئەوەى بمرم)، مەگەر لە کاتی فیتنە وتاقیکردنەوە نەبێت لە دینداریدا ئەویش نزا دەکات بەو شێوەیەی لە سونەتدا هاتووە. وپاشان ووتی: مسوڵمان پاداشت دەدرێتەوە لەسەر هەموو شتێک کە خەرجی دەکات (لە قیامەتدا)؛ مەگەر بۆ شتێک نەبێت (خەرجی بکات) لەسەر خانوو دروستکردن (بۆ زیاتر ڕازاندنەوەى)، چونکە مرۆڤ ئەگەر ئەوەندەی دروستکرد کە بەشی بکات ئەوا لێرەدا پێویستی بە خەرجی زۆر نابێت، بەڵام ئەو پارە زیادەی مرۆڤ خەرجی دەکات لەسەر ڕازاوەیی شتومەکی دونیا لەسەری پاداشت نادرێتەوە، بەڵکو پاداشت دەدرێتەوە بەرامبەر ئەو خەرجیەى کە گرنگ وپێویستە، ئەو خەرجیە پاداشتی لەسەر دەدرێتەوە کە خانوویەک بێت بۆ هەژاران یان کرێکەی لە پێناوى خودا ببەخشێت، یان هاوشێوەى ئەمانە، لەسەر ئەم کردەوانە مرۆڤ پاداشت دەدرێتەوە، بەڵام زیاتر ڕازاندنەوەى خانوویەک یان هەرموڵکێکی تر کە پێویست نەبێت مرۆڤ لەسەری پاداشت نادرێتەوە؛ ئەمیش هاندانە بۆ ئابووری وئیسراف نەکردن (زیادەڕۆیی نەکردن) لە خەرجی پارە وساماندا کە گەلێک سوودی تێدایە بۆ دواڕۆژ ودونیای مرۆڤ، ونەهی کردن لەسەر داخکردن هاتووە بۆ کەسێک ئەگەر باوەڕی وا بێت کە شیفا بەهۆی داخکردنە، بەڵام ئەگەر باوەڕی وا بێت خواى گەورە شیفا بەخشە ئەوا لێرەدا داخ کردن دروستە، یان نەهی کردنەکە لەسەر کەسێکە کە تواناى هەیە چارەسەر وەربگرێت بە جگە لە داخکردن بەڵام داخکردنی پێش چارەسەرەکانى تر خست وداخکردنی نەکرد بە کۆتا هۆکاری چارەسەر.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر